دوای ئەوەی بۆنی سەرینەکەیم کرد دەنگی نامەیەکم بۆ هات لە مۆبایلەکەم کە وای کرد بە پەرۆش بم ، کردمەوە تێیۆنگ وێنەیەکی بۆ ناردبووم
تۆزێک وەستام تاوەکوو وێنەکە بێت و هات ، چەند وێنەیەکی تریشم بۆ هات وای کرد برۆکانم بەیەک دابدەم وێنەی مینجی بوو کە باوشی بە کوڕێک کردبوو
تەنانەت چەند وێنەیەکی تریش بوو لەوان دەستی یەکیان گربوو کاتێک لە قاوەخانەیەک دانیشتبوون ئەوانە تەنیا وایان لێ کردم هەستێکی ناخۆشم بۆ درووست بێ
پێش ئەوەی نامە بۆ تێیۆنگ بنێرم و پرسیاری ئەو وێنانە بکەم ئەو نامەی ناردبوو وتبووی ئەم وێنانە ئیمڕۆ زۆر بڵاوبۆتەوە چۆنە ئاگات لێ نیە
منیش نووسیم لەوانەیە تەنیا هاوڕێی بێت و مۆبایلەکەم بەتوندی داخست و لەسەر پشت پاڵکەوتم ، تۆزێک هەستێ تووڕەییم بۆ درووست بوو ، وابزانم
لەوانەیە بەهۆی ئەوە بێت مینجی هاوڕێی کووڕی زۆرە یان لەوانەیە ئیرەیی بکەم کە من ئێستا ناتوانم کاتێکی خۆش بەسەربەرم و کار ئەکەم
لەوانەشە ....... من لەشتێکی تر تووڕە بم ، نازانم لەخۆم تێناگەم مەبەستم ، ئەو بە من چی ؟
کاتژمێر حەوت بوو کە هەڵسام لەخەو ، بۆ ماوەیەک لەسەر سۆفاکە [ قەنەفە ] دانیشتم لە شوێنی خۆم و هەوڵم دەدا تۆزێک زیاتر بە ئاگا بێم
ئەوەنەی پێ نەچوو لە شوێنی خۆم هەڵسام و چوومە گەرماوەکە وە خۆم شۆرد و چوومە ژوورەکەم پاش ئەوەی تەواو بووم سەیرێکیم کرد جۆی هێشتا خەوتوە
دوێنێ وەک گەمژە بیرم ئەکردەوە وام ئەزانی ئەگەر تۆزێک منی خۆشبوێ بەیانی زوو هەڵدەستێ و نانی بەیانی م بۆ ئامادە دەکات
کێشەکە ئەوە نیە بەڵکوو ئەوەیە کە من خۆشەویستی وەرناگرم وەک پیاو ، مەبەستم ئێستا نزیکەی دوو مانگە هاوسەرگیریمان کردوە کەچی من ئەوەی وەری ئەگرم تەنیا ماندوویەتیە
جلەکانم پۆشی لە ژوورە بچووکەکەی ناو ژووری خۆم و جۆی کە بەتایبەت درووست کراوە بۆ گۆڕینی جل تەنیا وەک کوڕێکی ئاسایی وەک پێشترم جلم پۆشی
هودیەکی سپی کە نوسینی ڕەشی لەسەرە لەگەڵ چاکەتێکی پێ قۆڵ لەسەری بەڕەنگی ڕەش و پانتۆڵێکی جینز لە ڕەنگی شینی کاڵ و قژم هەندێک بەست
چوومە دەرەوە لە ژوورەوە دوای ئەوەی گوارەکەم لە گوێم کرد تەنانەت سەیرم نەکرد کە جۆی هەڵساوە یان چوونکە بیرۆکەیەکم هەیە و من بە پەرۆشم
سەرکەوتمە ناو ئۆتۆمبێڵە وەرزشیەکەم و ناونیشانی قاوەخانەیەکم بۆ یەکێک نارد و وتم ئەگەر نێیەت ئەوا لە پێش درگای ماڵیان ڕا ئەوستم
زەردەخەنە لەسەر ڕووخسارم بوو و چوومە ئەو قاوەخانەیی کە ناونیشانم بۆ ئەو کەسە نارد لە شوێنێکی قاوەخانەکە دانیشتم ، ڕاستیەکەی قاوەخانە نیە ئێرە تایبەتە بەنانی بەیانی و شیرینی بەڵام نازانم بۆ وا ئەڵێم
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
De Todo{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس