دوای ئەوەی لە نان خواردن تەواو بووین من و تێیۆنگ حەزمان کرد بەتەنیا کەمێک قسە بکەین
هەرچەندە هیۆنجینیش حەزی ئەکرد لەگەڵ ئێمە بێت بەڵام من زۆرم لێ کرد تا نێیەت
مینجی / دەربارەی جۆی و هیۆن ئەزانی ؟
ووتم کاتێک هەردووکمان ڵە باخچەکە لەسەر کورسی تایبەتی باخچەی جیاواز دانیشتبووین و شەربەتێکی کۆکتێلمان پێ بوو
تێیۆنگ / بەڵێ ، ئیمڕۆ هەمووی بۆ باسکردم ، ووتی کە هەوڵ ئەدا ئاشتی بکاتەوە بەڵام جۆی خۆی لێ بەدوور ئەخا
مینجی / چی ؟ چۆن ؟
تێیۆنگ / هیۆن ووتی هەرکاتێک کە ئیویست قسەی لەگەڵ بکا یان بابەتێکی لەگەڵ بکاتەوە ئەوە هەڵ دێت و پشت گوێی ئەخات
قساکانیم لە مێشکم لێک ئەداوە لەگەڵ هەندێ شت کە پێشتر ڕوویاندایە ، ئەترسم شتێک بێت بەڵام ئەمەم لە مێشکی خۆم دەرهێنا
بێگوومان ئەم دووە یەکیان خۆشدەوێ ئەوەم لە مێشکم بۆ پەنجا جار ووتم ، ترس دامدەگرێ کە بیر ئەکەمەوە لە یەک جییا ببنەوە چونکە ئەوان نەبۆتە ساڵێک هاوسەرگیریان کردوە
هەم بەڕایی من شتێکی باش نیە جۆی هاوسەرگیری بکات و جیا بێتەوە و دووبارە هاوسەرگیری بکات چونکە هاوسەرگیری شتێکی گەورەیە و یاری مناڵ و هاوڕێکانی نیە کە بیری لێ ئەکاتەوە
ویستم شتێک بڵێم یەکەم جار دوودڵ بووم بەڵام بەهێمنی سەیری تێیۆنگم کرد کە دیارە ئەویش ئەم حاڵەی هاوڕێکەی پێ باش نیە ، بە دەنگێکی نزم ووتم
مینجی / ئەبێ جۆی بیەوێ لە هیۆن جییا ببێتەوە بۆیە وا ئەکات ؟؟
تێیۆنگ تۆزێک شۆک بوو دواتر زەردەخەنەیەکی دوودڵانەی کرد و پێکەنینێکی بچوکی کرد و ووتی
تێیۆنگ / نا نا بێگوومان وا نیە لەوانەیە بەڕاستی شتێک لە نێوان هەبێ بەڵام وا ناڵێن
چاوەکانم کز کردەوە و سەیری ئاسماام ئەکرد بیرکردنەوە وای کرد مێشکم ئازار بچێژێ هەرچۆنێک بێت من لەوانەیە ناڕەحەت بم گەر لەیەک جییا ببنەوە
ئەوەنەی پێ نەچوو کاتێک سەگەکەم بە ڕاکردن هاتە لامان و بە ددانەکانی جلەکانمی ڕائەکێشا زانیم ئەیانەوێ بچینە ژوورەوە بۆیە لە باوشم کرد و بە تێیۆنگم ووت بچینە ژوورەوە
هەر واشبوو کاتێک چووین جیسوو وتی کە شیرینی ئامادەیە و بیخۆین ، بە لایەکی چاوم سەیری قژ زەردەکەم کرد ، وەک هەموو جارێک
بە سەیری سەیرم ئەکات ئەمەش بێزارم ئەکات ، خۆی بە چی ئەزانێ ؟ بۆ ئەوەنە دەیەوێت لێم نزیک بێتەوە ؟
کاتێک دانیشتبووین پیاوەکان قسەیان ئەکرد وە جۆی و دایکم وەک هەموو جارێک قسەیان ئەکرد و جیسووش لەگەڵیان منیش جار بەجار بەژداریم ئەکردن
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
Ngẫu nhiên{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس