بڕیارم دا ئەو پاڕتە ماچ و مڕچی تێدا نەبی 👽😹
بەس دەشزانم وا نابی 😇
......................................................................
هەردووکیان لە پێش ئاگردانەکە دانیشتبوون کە لەسەریشی تیڤی هەیە و سەیری ئەکەن
هیۆنجین / ئەزانی لە کۆتایدا کچەکــ
مینجی / بۆ ملیۆنەمین جار هیۆنجین تکایە کۆتایکەی مەڵێ
هیۆنیش تەنیا بە کاردانەوەکەی خۆشەویستەکەی پێ ئەکەنی کە لەباوشییەتی
.
.
.
.
.
.هیۆنجین / بۆ کوێ ؟؟
پرسی کاتێک بینی مینجی لە خەو هەڵساوە و نانی بەیانی ئامادە کردوە و ئەیەوێ بڕوات
مینجی / ئهـ ئەچمە ماڵەوە ئەبێ تۆزێک قسە بکەم لەگەڵ دایک و باوکم ، نانم ئامادە کردوە بیخۆ و دواتریش قاپەکان بشۆ
هیۆنجین وویستی بڵێ کە نایەوێ قاپەکان بشوات بەڵام ئێستا هیچ کەس لەپێشی نیە چوونکە مینجی زۆر بەخێرایی لەگەڵ سەگەکەی چونە دەرەوە
هەرچۆنێک بێت ئەبێ نانە بەلەزەتەکەی خۆی بخوات پاشان بیر لە قاپەکان ئەکاتەوە کە بیانشوا یان نا
ڕۆژێکی کەمێک هەتاویی بوو بەڕێگا لەگەڵ سەگەکەی ئەڕۆیشت کە لە کۆتایدا ناوایان لێ نا [ کامی ]
لە شوێنی وەستانی پاس وەستان تا پاسەکە هات و لەگەڵ هەندێک لە خەڵکەکە سەرکەوت و کامی لە باوشی خۆی دانا و کەمێکی یاری بە قژی ئەکرد
کە گەیشتە شوێنی مەبەست کلیل کارتەکەی دەرهێنا و لە ئامێرەکەی دا بۆ ئەوەی پارەی گەیشتنی بدات ، لە پاسەکە چووە دەرەوە و حەبلەکەی لە دەست بوو کە کامی لە پێشی ئەڕۆیشت
تۆزێک بە پێ ڕۆیشتن تا گەیشتە ماڵەوە ، لە جەڕەسەکەی دا و دوای ماوەیەک باوکی دەرگاکەی کردەوە
باوکی مینجی / ئۆهۆۆۆ بەخێری بێی کچەکەم ، ئایی کێ تریش هاتوە بەڕێز کامی
باوکی بەزەردەخەنەوە ووتی و مینجی تەنیا زەردەخەنەیەکی بچووکی کرد وە باوکی کامی هەڵگرت و لە باوشی کرد
دواتر چووە هۆڵەکە کە دایکی و جۆی لەوێ بوون و سەیری درامایان ئەکرد
مینجی / سڵاو
وەک هەموو جارێکی بەبێ تاقەتی وای ووت ، بێتاقەت نیە بەڵام ، ئیتر ئەمە مینجیە
![](https://img.wattpad.com/cover/248947544-288-k630380.jpg)
أنت تقرأ
هٚاؤسَەرًیٕ خًٕوشِ٘کُەکّەمُ ∫✟∫ H.HJ
De Todo{ ئەو نیگایانەی کەبۆ منی هەیە وەک ئەوە نیە کە بۆ خوشکمی هەیە } دەست پێ کردن || 16 / 12 / 2020 تەواو بوون || 23 / 2 / 2021 هیوادارم پرسم پێ بکەن پێش ئەوەی بیرۆکە یان ناوی چیرۆکەکەم ببەن ، زۆر سووپاس