'ھـەلـێـکـە و دوبـارە نـابـێـتـەوە'

1.1K 244 210
                                    


[ Jennie pov ]

خولەکەکان تێئەپەڕین و من ھێشتا لە دەرگای کلاسەکەم ئەدا تاکو لێمانی بکەنەوە
تەنانەت تێھیۆنگیش لەگەڵم لەدەرگاکەی ئەدا.

جێنی: دەرگاکە بکەوە ئێمە لێرەین تکایە! کێ دایخست؟! کێ لێرەیە!؟

کەس دەنگی نەبوو لەو ناوە.

بە مۆڕەیەکەوە سەیری تێھیۆنگم کرد وەک ئەوەی ئەمەش لەژێر سەری ئەو بوبێت.
بەڵام ئەو دەستەکانی بەرز کرد.

تێھیۆنگ: نەخێر بڕوابکە ئەمەیان من پلانم بۆ دانەناوە.

جێنی: ئەی خوایە من زۆر دواکەوتم ئێستا ماڵەوە چاوەڕێمن!

لەبەر خۆمەوە بۆڵاندم و خێرا مۆبایلەکەم دەرکرد تاکو پەیوەندی بە یەکێک بکەم بێت لێمانی بکاتەوە.

تێھیۆنگ: بەبێ سود ھەوڵی پەیوەندی کردن مەدە چونکە لێرە پەیوەندیەکان وەرناگیرێن.

ووتی و سەیرم کرد.

ئەی خوایە..ڕاست ئەکات بیرم کەوتەوە کە لەو کلاسە سیگناڵی پەیوەندیەکان زۆر خراپن و ناچن.

جێنی: ئۆففف!

بە توڕەیی ڕۆشتمەوە لای دەرگاکە و دەستم ئەخستە ناو قژم.

تێھیۆنگ: جێنی ئەکرێ ئارام بیتەوە!؟

جێنی: یا ئارام بونەوەی چی!؟ بەھۆی ئەو یاری و پلانە گەمژانەیەی تۆ دواکەوتم من! ئێستاش وا لێرە دەرگامان لەسەر داخرا!

ھاوارم لەسەر کرد و ئەو تەنھا سەیری ئەکردم کە چۆن لەوێدا بە نیگەرانی ئەھاتم و ئەچوم.

جێنی: خوایە ئەبێ باوکم ئێستا چەندجار پەیوەندی پێمەوە کردبێ!؟

تێھیۆنگ: باشە ببورە بۆ پلانە گەمژانەیەکەم! بمزانیبا سودی نابێ لەگەڵت ئەوا ھیچ ھەوڵم بۆی نەئەدا!

مۆڕەیەکم لێکرد و چومەوە لە دەرگاکەم دایەوە.

جێنی: دە بیکەنەوە تکایە بیکەنەوە!!

~~~

[ Rose pov ]

بەپێی ئەوەی من و جیمین ھەموو کات لەلای یەکترین ئەتوانم تێبینی ھەموو شتێک و جوڵەیەکی بکەم.
بۆیە کە لە تەنیشتیەوە بوم، توانیم ببینیم کە لەگەڵ تێھیۆنگ چات لەسەر چی ئەکەن و تێگەیشتم تێھیۆنگ داوای چ پلانێکی لێکرد تاکو یارمەتی بدات لەوەی لەگەڵ جێنی بەتەنیا لە کلاسەکە بمێننەوە.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now