تێھیۆنگ: تۆ بۆ لێرەیت جێنی؟ھەموو ھێزم کۆ کردەوە تا وەڵامی پرسیارەکەی بدەمەوە و خێرا قسەم کرد.
جێنی: ھاوڕێکەم!
تێھیۆنگ: ھاوڕێکەت؟ چیەتی ھاوڕێکەت؟
جێنی: ئـ-ئێ..توشی ژەھراوی بوون ببوو بەھۆی خواردنێک..بەڵام بوەستە! ئەی تۆ بۆ لێرەیت؟
زەردەخەنەیەکی نەرمی کرد و ئاوڕی لەپێش خۆی دایەوە.
تێھیۆنگ: سەلامەتیی بێت بۆ ھاوڕێکەت...منیش لەبەر وویۆنگ لێرەم.
جێنی: وویۆنگ؟ برا بچوکەکەت؟؟ چیەتی؟
تێھیۆنگ: لە ڕاستیدا ئەو برامە بەڵام لە باوکێکیتر، دایکم ساڵانێکە شوی بە پیاوێکتر کردووەو ھێشتا لە کەنەدا نەگەڕاوەتەوە، وویۆنگ لێرە بوو و لە ماڵەوە بە سکۆتەر خلیسکێنەی کردووە تا بە خراپی کەوتوو سەری بەر لێواری مەلەوانگەکە کەوتبوو و توشی خوێن بەربونێکی زۆر ببوو.
جێنی: ئۆی..زۆرم پێناخۆش بوو کەی ڕویدا ئەمە خۆ سەلامەتە ئێستا؟
تێھیۆنگ: بەڵێ بەڵێ سەلامەتە ئێستا، سێ ڕۆژ پێش ئێستا ڕوویدا، ئەو ئێوارەیە کە تۆ لە ئۆتۆمبێلەکەم دابەزی منیش ھەرئەوکات ھەواڵم پێ درا..ھھە تەنانەت ئۆتۆمبێلەکەم بەجێھێشت و لە شڵەژاوییا بیرمچوو ژمارەی ئەو چاککەرەوەیەش وەرگرم، ھێشتاش نەمتوانیوە بیگەڕێنمەوە لەو کارگەیە.
سەرم بە ئەرێنی لەقاند.
جێنی: ئێ تۆ بەتەنیای لێرە کەست لەگەڵ نییە یانی؟
تێھیۆنگ: کەمێک پێش ئێستا جیمین لە لام بوو، ئەو سێ ڕۆژە ھەر ئەو و ڕۆزێ لام بوونە.
جێنی: ئھمم
ووتم و دەستم بە قۆڵمەوە گرت لە سەرما و ئەو ھەستی پێم کرد.
ھەستایەوە چاکەتەکەی خۆی لەبەر کردەوە تا لەسەر شانم دایبنێ.جێنی: نا نا پێویست ناکات..
تێھیۆنگ: شتی وا چۆن ئەبێ وا ئەلەرزیت.
ووتی و ھاتە نزیکم چاکەتەکەی خستە سەر شانم.
ھەستم بە بۆنەکەی ئەکرد لەگەڵ ھەوایە ساردەکە.
بۆنە پیاوانەییە خۆشەکەی.
چاکەتەکەشی ھەمان بۆنی لێ ئەھات.
خوایە..نامەوێ ھەرگیز ئەو چاکەتەکە لەسەر شانم لاببەم...بۆ چەند خولەکێک ئاوا دانیشتین و قسەمان ئەکرد.
لەبارەی خێزان، ماڵ، خوێندن، ھاوڕێیەتی..
VOUS LISEZ
𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵
Fanfictionنـاتـرسـی لـەوەی لـەھـەر کـاتـێـکـا بـێ ئـەکـرێ مـاسـکی کـەسـایـەتـیـیـە سـاخـتـەکـەت لـێ بـکـەوێـت و درۆیـە گـەورەکـە ئـاشـکـرا بـبـێـت...!؟ چـی ئـەگـەر ئـەو لـەدەسـت بـدەیـت...وە ھـەمـوو شـتـێــك لـەنـاوبـچـێـت..!؟ ئـایـا ئـەوکـاتـیـش 'خـۆشـەویـس...