[ Jimin pov ]تی ڤی'یەکەم پێکرد و یەک یەک ڤیدیۆکان ئەڕۆیشتن ھی شەوی ئاھەنگەکە و زەردەخەنەم ئەکرد بەدیار ساتە جوانەکانی ھاوڕێکانم.
تاکو لەپڕ شتێکی نامۆ کەوتە بەر چاوم...!
کەمێک زوومم کرد و گەڕاندمەوە پێشەوە دووبارە.
ئەوە من چیم بینی!؟؟
ئەوەی ئەیبینم ناکرێ ڕاست بێت...
نەخێر...ناکرێ..!!!
ڕۆزێ جێنی ناردە دەستشۆرەکە و خۆی لەلای دەرگاکە حەبێکی دا بە دەست کچێک و ناردی بەدوای جێنیدا !!!
کەواتە ئەمەش لەژێر سەری ڕۆزێ بوو...
جێنی ھیچ نە حەبخۆر بوو و نە تاوانێکی ھەبوو لەو بابەتە...جیمین: خۆم دەرھەقت دێم پارک ڕۆزێ.
[ End of Jimin's pov ]
جیمین چاکەتەکەی ھەڵگرت و خێرا لە ماڵ دەرچوو بەرەو یانەکە ڕۆیشت.
بینی ڕۆزێ لەگەڵ ھاوڕێکانی دانیشتبوو و بە ھێما بانگی کردە لایەکیتر بەتەنیا قسەی لەگەڵ بکات.ڕۆزێ: چی بوو خۆت بۆ نەگیرا تاکو ھەر ھاتی ھھھ
جیمین: ئەوە تۆ چ بەشەرێکی!؟؟
بە توڕەییەوە ووتی و ڕۆزێ بە تێنەگەیشتنەوە سەیری کرد و برۆکانی بەرز کرد.
ڕۆزێ: چی!؟
جیمین: چی و چی بۆ من دامەنێوە! خۆت زۆر چاک ئەزانی کە چیت کردووە!!!
ڕۆزێ: یا ھاوارم لەسەر مەکە! پێم بڵێ بزانم چیم کردووە من!؟
جیمین: ڕۆزێ...زانیم کە تۆ بوویت ئەو حەبەت دەرخواردی جێنی دا ئەو شەوە!
ڕۆزێ: ...ھھە تۆ مێشکت لەدەستداوە.
ووتی و ویستی بڕواتەوە شوێنی خۆی بەڵام جیمین بە قۆڵی ڕایکێشایەوە.
جیمین: پێتوایە ئەم کارانە ئاوا ئاسانن ھا؟ بە یاری تێگەیشتووی لەم شتانە تۆ!؟ پارە بە خەڵک بدەی تا کەسێکی بێتاوان حەبخوارد بکەن ھا..؟ پێتوابوو بەم کارە چی بەدەست دێنی؟ ناوبانگی ئەو کچە بەو شێوەیە لەناو ئەبەی وانیە؟
ھاواری بەسەردا کرد و ڕۆزێ ھیچی نەووت.
جیمین: یا ئەوە حەبی ماددەی ھۆشبەر بوو حەب!!! ھیچ نەترسای شتێکی خراپ بەسەر تەندروستی ئەو کچەدا بێت!؟؟ ئەوە توشی جەڵدەیەک شتێک بوایە!؟؟ یان پۆلیس پێی زانیبوایە و گرتبایان!؟؟ یاخود ئەم یانەیان بەتۆمەتی فرۆشتنی ماددەی ھۆشبەر تێیدا داخستبا!؟؟ دڵخۆش ئەبوی ئەوکات!؟؟ تۆ ھیچ ئاگاداریت چ کارێکی قێزەونت کردووە!؟؟؟
STAI LEGGENDO
𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵
Fanfictionنـاتـرسـی لـەوەی لـەھـەر کـاتـێـکـا بـێ ئـەکـرێ مـاسـکی کـەسـایـەتـیـیـە سـاخـتـەکـەت لـێ بـکـەوێـت و درۆیـە گـەورەکـە ئـاشـکـرا بـبـێـت...!؟ چـی ئـەگـەر ئـەو لـەدەسـت بـدەیـت...وە ھـەمـوو شـتـێــك لـەنـاوبـچـێـت..!؟ ئـایـا ئـەوکـاتـیـش 'خـۆشـەویـس...