'ھـی مـن بـە‌'

1.2K 230 273
                                    


ڕۆزێ ڕێككە‌وتنی لە‌گە‌ڵ میۆن كردبوو تا بە‌و شێوە‌یە‌ فلاشی ڤیدیۆكانی شە‌وی ئاھە‌نگە‌كە‌ لە‌ جیمین ببات.
میۆن بۆ ئە‌وە‌ واینە‌كرد كە‌ ڕۆزێی خۆشبوێت!
یاخود بڵێین ڕقی لە‌ جێنی بێت! نە‌خێر ئە‌و جێنی خۆشئە‌ویست.
بە‌ڵام لە‌ بە‌غیلیا ئە‌وە‌ی كرد.
لە‌ بە‌غیلی ئە‌وە‌ی كە‌ ئە‌ویش حە‌زی ئە‌كرد لە‌ زانكۆ لە‌گە‌ڵ سكوادە‌كە‌ی جیمین و ئە‌وان ھە‌ستێ و دانیشێ.
چونكە‌ ئە‌و سكوادە‌ لە‌ناو زانكۆ دیار بوون و ھاوڕێیە‌تی ھە‌موو كە‌سێكیشیان قبوڵ نە‌ئە‌كرد.
بە‌ڵام وە‌ك چۆن بۆ جێنی ئاسان بوو بە‌ دڵی خۆی لە‌گە‌ڵ ئە‌و سكوادە‌ ھە‌ستێ و دانیشێ بە‌ھۆی تێھیۆنگە‌وە‌، میۆنیش حە‌زی ئە‌كرد لە‌گە‌ڵیان بێت.
بۆیە‌ بە‌و مە‌رجە‌ ئە‌و كارە‌ی بۆ ڕۆزێ كرد كە‌ لە‌مە‌ودوا  ڕۆزێ ئە‌ویش بخاتە‌ ناو سكوادە‌كە‌یان.

بە‌ھە‌رشێوە‌یە‌ك بێ، ڕۆزێ دوای بە‌دە‌ستھێنانی فلاشەكە‌، بە‌ دڵخۆشیە‌وە‌ گە‌ڕایە‌وە‌ ماڵە‌كە‌ی.

كە‌ ڕۆشتە‌ ژوورە‌كە‌ی بینی ئافرە‌تە‌كە‌ی ھە‌فتانە‌ ماڵیان پاك ئە‌كاتە‌وە‌ لە‌وێیە‌ و خە‌ریكی پاك كردنە‌وە‌ی ژوورە‌كە‌یە‌تی.

ڕۆزێ: سڵاو، ھێشتا كارت تە‌واو نە‌بووە‌ يونا خان؟

یونا: بە‌خێربێیتە‌وە‌ خاتوون، بە‌ڵێ بە‌ڵێ لێرە‌ تە‌واو بووم تە‌نھا گە‌رماوە‌كە‌ت ماوە‌ پاكی بكە‌مە‌وە‌، ئێستا ئە‌ویش تە‌واو ئە‌كە‌م.

ووتی و ڕۆشت بۆ گە‌رماوە‌كە‌.

ڕۆزێ فلاشە‌كە‌ی لە‌ جانتای دە‌ركرد سە‌یری كرد.

ڕۆزێ: ئێستا بۆخۆم بە‌ گە‌نمە‌شامییە‌وە‌ دائە‌نیشم بە‌دیار سە‌یركردنی ڤلۆگە‌ جوانە‌كە‌ت كاك جیمین ھھھە‌ ئاا ناتوانم چاوە‌ڕێ كە‌م تا دوبارە‌ ئە‌و حاڵە‌ شڕ و ووڕە‌ی جێنی ببینمە‌وە‌ كە‌ چۆن دانسی ئە‌كرد ھھھھە‌

بە‌ پێكە‌نینە‌وە‌ ووتی و چاكە‌تە‌كە‌ی لە‌بە‌ر كردە‌وە‌.

بێ ئە‌وە‌ی بزانێت ئە‌و جێنییە‌ی كە‌وا باسی ئە‌كات كچی ئە‌و ئافرە‌تە‌ داماوە‌یە‌ كە‌وا خە‌ریكە‌ لە‌وێ گە‌رماوە‌كە‌ی ماڵی ئە‌و پاك ئە‌كاتە‌وە‌...

گە‌نمە‌شامییە‌كە‌ی ھێنا و فلاشە‌كە‌ی خستە‌ سە‌ر تی ڤی ژوورە‌كە‌ی و ڤیدیۆی ئاھە‌نگە‌كە‌ دە‌ستی پێكرد.
لە‌سە‌ر جێگاكە‌ی خۆی دانیشت و سكیپی كرد تا ئە‌و بە‌شە‌ی كە‌ جێنی سە‌رخۆش بوو و وە‌ك شێت دانسی ئە‌كرد، بە‌ پێكە‌نینە‌وە‌ گە‌نمە‌شامی ئە‌خوارد و سە‌یری ئە‌كرد، بێ ئاگا بوو لە‌وە‌ی كە‌ خاتوو یونا لە‌ دواوە‌یە‌تی لای دە‌رگای گە‌رماوە‌كە‌ وە‌ستاوە‌و بە‌ شۆكێكی گە‌ورە‌ و چاوی پڕ فرمێسكە‌وە‌ وە‌ستاوە‌ لە‌ تی ڤیە‌كە‌وە‌ سە‌یری ئە‌و حاڵە پڕ‌ شە‌رمە‌زارییە‌ی كچە‌كە‌ی ئە‌كات لە‌و یانە‌ی شە‌وانەیە‌‌...

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Où les histoires vivent. Découvrez maintenant