'درۆكـردن!؟'

836 195 221
                                    


دوای ئە‌وە‌ی تێھیۆنگ پە‌یوە‌ندیە‌كە‌ی جێنی داخستە‌وە‌ و بینی ئە‌و كوڕە‌ی كە‌ ئۆتۆمبێلە‌ كۆنە‌كە‌ی لێ شكاند لە‌بە‌ر دە‌رگای یانە‌كە‌ی وە‌ستاوە‌و پاسە‌وانە‌كانی ئە‌و لێی ئە‌دە‌ن و دە‌ری ئە‌كە‌ن، ڕۆشت و ئە‌وانی وە‌ستاند تا بزانێ كێشە‌ چییە‌.

تێھیۆنگ: كیم جوھۆن؟ تۆ لێرە‌ چی ئە‌كە‌ی؟؟

جوھۆن ھە‌ستایە‌وە دە‌می ئە‌سڕییە‌وە‌ و ھە‌ناسە‌بڕكێ ببوو.

پاسە‌وان: بە‌ڕێزم ئە‌م كوڕە‌ لە‌ ئێوارە‌وە‌ لێرە‌ وە‌ستاوە‌و ناخۆشی ئە‌نێتە‌وە‌، ئە‌یە‌ویست بێت بۆ ژوورە‌وە‌و لە‌گە‌ڵ باوكتان قسە‌ بكات‌، زۆرمان پێووت كە‌ لێرە‌ بڕوات بە‌ڵام سودی نە‌بوو لە‌گە‌ڵی.

تێھیۆنگ: جا ئە‌بێ لێیبدە‌ن!؟ پێم نە‌ووتبوون ئە‌م جۆرە‌ شتانە‌م ناوێ لێرە‌ ڕووبدات!؟

بە‌ توڕە‌یی ووتی و پاسە‌وانە‌كان سە‌ریان نزم كرد.

تێھیۆنگ: بڕۆن لای دە‌رگای یانە‌ بوە‌ستن دە‌ی!

ووتی و پاسە‌وانە‌كان ڕۆشتن لە‌وێ.

كە‌مێك لە‌ جوھۆن نزیك بۆوە‌ و قسە‌ی كرد.

تێھیۆنگ: كێشە‌ت چییە‌؟..واز لە‌ باوكم بێنە‌، چیت ھە‌یە‌ بە‌ منی بڵێ.

جوھۆن: چییە‌ ئە‌بیتە‌ چارە‌ی كێشە‌كانم ھا كوڕە‌ بە‌نازە‌كە‌ی باوكت!!..تۆ ئە‌وكات زۆر ھاتیتە‌وە‌ بە‌دوای ئۆتۆمبێلە‌كە‌تدا؟ ھە‌ر لای من لە‌بیریشت كرد! كە‌ ڕووداوم پێی كرد ئینجا بیرت كە‌وتە‌وە‌ ئۆتۆمبێلە‌ نازدارە‌كە‌ت بە‌جێھێشتووە‌ ھا!؟

تێھیۆنگ: سە‌یركە‌..لە‌جیاتی پاسە‌وانە‌كان داوای لێبوردن ئە‌كە‌م، وە‌ سزای خۆیان وە‌رئە‌گرن...بە‌ڵام..یاری لە‌گە‌ڵ سە‌بر و خۆڕاگریمدا مە‌كە‌!..گە‌ر بۆ قسە‌كردن ھاتووی فە‌رموو، ئە‌وە‌تا لە‌بە‌ر دە‌متم قسە‌ بكە‌ گوێم لێتە‌.

جوھۆن: من ھاتبووم قسە‌تان لە‌گە‌ڵ بكە‌م كە‌ لێمان خۆش بن لە‌و پارە‌یە‌ی مانگانە‌ وە‌ك قە‌رە‌بووی ئۆتۆمبێلە‌ نازدارە‌كە‌ت لێمانی ئە‌ستێننە‌وە‌ چونكە‌..خۆم كوشت و بڕی ھیچ كارێكم بە‌دە‌ست نە‌كە‌وتە‌وە‌..بە‌ڵام نە‌خێر..تێگە‌یشتم قسە‌كردن لە‌گە‌ڵ ئێوە‌ ھیچ سودێكی نییە‌..

ووتی و بێ ئە‌وە‌ی چاوە‌ڕێی وە‌ڵامی تێھیۆنگ بكات ڕێك ڕۆیشت لە‌وێ.

تێھیۆنگ لە‌وێ وە‌ستابوو و سە‌یری جوھۆنی ئە‌كرد لە‌ دواوە‌.
بە‌ڕاستی لە‌ ناخە‌وە‌ زۆر دڵی بۆ حاڵی ئە‌و ئە‌سوتا و ھە‌ستی پێئە‌كرد كە‌ ئە‌كرێ لە‌ چ حاڵێكی ھە‌ژاری و ناخۆشدا بن.
بە‌ڵام بە‌ھۆی باوكە‌ سە‌رشێت و كە‌للە‌ڕە‌قە‌كە‌ی ھیچی بۆ نە‌ئە‌كرا.
وە‌ك چۆن باوكی ووتی كە‌ ئە‌بێ ھە‌موو مانگانە‌یە‌ك بە‌شێك لە‌ پارە‌ی زە‌رە‌ری ئۆتۆمبێلە‌كەیان پێ بدە‌نە‌وە‌.
نە‌ك لە‌بە‌ر ئە‌وە‌ی پێویستی بە‌و پارە‌یە‌ ھە‌بێت، بە‌ڵكو تا وانە‌یە‌ك بدات بە‌ جوھۆن و ئە‌وانە‌ی كە‌ لە‌خۆیانە‌وە‌ دە‌سكاری ماڵ و موڵكی خە‌ڵكیتر ئە‌كە‌ن تا بوێری ئە‌وە‌ نە‌كە‌ن دوبارە‌ی كە‌نە‌وە‌..

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now