'ڕۆژە سەختەکان بەڕێوەن'

1.2K 251 157
                                    


تەنھا لەبەر ئەوەی کە ھەمووی لەناو ناخم ھەڵئەگرم...
مانای ئەوە نییە کە ھیچ ئازار و قوڕساییەکی نەبێت بۆم...!

دەرگای بەرزکەرەوەکە خەریک بوو ھەمووی ئەکرایەوەو تێھیۆنگ لەگەڵ پیاوەکە ئەھاتنە دەرەوە تێیدا

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.




دەرگای بەرزکەرەوەکە خەریک بوو ھەمووی ئەکرایەوەو تێھیۆنگ لەگەڵ پیاوەکە ئەھاتنە دەرەوە تێیدا.
ئەو ھێشتا منی نەبینیبو و سەیری پیاوەکەی ئەکرد کە قسەی بۆ ئەکرد.

کەواتە ئۆتۆمبێلەکە ھی ئەوە کە جوھەن ڕووداوی پێکردووە!
ئەی خوایە..
نابێ! ئەوەندەش نا!
چی بکەم ! چی بکەم!؟
ئێستا ئەمبینێ..ئێستا ئەمبینێ و ئەزانێ کە من خوشکی ئەو چاککەرەوەم و درۆکەم ئاشکرا ئەبێ!
نابێ بەو شێوەیە ئاشکرا بم... نەخێر!  ئێستا نا!

جێنی: بـ-باوکە من پێویستە بچم بۆ توالێت.

ووتم و بێ ئەوەی یەک چرکەیتر بە فیڕۆ بدەم ڕووم سوڕاند و چومە توالێتەکەی بەرامبەرم و دەرگاکەم داخست.

خوایە چی بکەم...
توشی چ بەڵایەک بووم..
بۆ واتکرد جوھەن بۆۆ...!
چی ئەگەر ئێستا باوکم بانگم بکات و ناوم بێنێ!؟
خوایە یارمەتیم بدە..

بە نیگەرانیەوە وەستابووم و سەرم بە دەرگاکە کرد تاکو بتوانم گوێم لێیان بێت و بزانم چی ڕووئەدات.
گوێم لە دەنگی پیاوەکە بوو کە سەرزەنشتی تێھیۆنگی ئەکرد.

ھیچول: بەم بەیانیەوە ئەبێ بە کێشە و بەڵای تۆ خەریک بین!

تێھیۆنگ: ببورە باوکە بەڵام بیرمچوبوو کە نرخی ئۆتۆمبێلەکە لە من زیاترە لات!

ئۆ!
کەواتە ئەمە باوکیەتی لەگەڵی
کیم ھیچول
ئەو پیاوەی کە خاوەن یانەی 'ھیلس'ە
وە لە گەنجێک زیاتر پلەیبۆیترە!

ھیچول: جوان قسە بکە لەگەڵم! گەر ئۆتۆمبێلەکەت لای کەسی وا بێنرخ بەجێ نەھێشتبا ئەمە ڕوینەئەدا!

تێھیۆنگ: باشە بۆ ھەموو خەتاکە ئەخەیتە سەر من ھا؟ من تەنھا بردم لای چاککەرەوەیەک دامنا، لە کوێ بزانم کابرا ئۆتۆمبێلەکە ئەدزێ!؟

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now