'مـاڵـی ھـاوڕێـیـە‌ك'

796 163 130
                                    



جوھۆن: بە‌م كاتە‌ لە‌ كوێ بویت جێنی ؟

پرسی و چاوە‌ڕێی وە‌ڵامی بوو.

جێنی كە‌مێك شڵە‌ژا بە‌ڵام باشترین ھە‌وڵی دا كە‌ نۆرماڵ دە‌ربكە‌وێت.

جوھۆن: لە‌گە‌ڵ تۆمە‌!!

جێنی: ئێێ لای لیا بووم! تۆ كە‌ی ھاتیتە‌وە‌؟

پرسی و ئە‌ترسا لە‌وە‌ی كە‌ جوھۆن ئە‌وی لە‌گە‌ڵ تێھیۆنگ بینیبێ كە‌ گە‌ڕاوە‌تە‌وە‌ ماڵە‌وە‌.

جوھۆن: تۆ پرسیار لە‌ من مە‌كە‌ تە‌نھا وە‌ڵامم بدە‌وە‌! بۆ بە‌م كاتە‌ درە‌نگە‌ لای لیا بویت!؟

جێنی: بانگی كردم تا كە‌مێك قسە‌ بكە‌ین و جلە‌ نوێیە‌كانی نیشانم بدات، وە‌ لێپێچینە‌وە‌شم لە‌گە‌ڵ مە‌كە‌!

ووتی و لە‌و كاتە‌ دایكیان لە‌ ژوورە‌كە‌ی ھاتە‌ دە‌رە‌وە‌.

خ.یونا: ھێی ئە‌وە‌ چیتانە‌ بە‌م نیوە‌شە‌وە‌! بێدە‌نگ بن ئە‌مە‌وێ جۆنگھۆ بخە‌وێنم! دە‌ی بخە‌ون ئێوە‌ش.

ووتی و جێنی بێ ئە‌وە‌ی سە‌یری جوھۆن بكات ڕۆشتە‌وە‌ ژوورە‌كە‌ی و گوێی پێنە‌دا.

سە‌یری مۆبایلە‌كە‌ی كرد بینی كە‌ میۆن نامە‌ی بۆ ناردبوو و بڕیاریدا كە‌ بە‌یانی منداڵە‌كە‌ لە‌بار ببات.

بێگومان بە‌یانیە‌كە‌ی جێنی ھاوڕێكە‌ی خۆی جێنە‌ھێشت و لە‌ نە‌خۆشخانە‌ بە‌خۆی و بە‌ جیمین لە‌گە‌ڵی بوون.

كە‌ تێھیۆنگ پە‌یوە‌ندی پێوە‌ كرد و لێی پرسی بۆ دیار نییە‌ لە‌ زانكۆ دوبارە‌ جێنی پاساوی ئە‌ھێنایە‌وە‌ بۆ دواكە‌وتن و نە‌ھاتنی ئە‌مڕۆی بۆ زانكۆ، وە‌ ئە‌مە‌ ھیچ دڵی تێھیۆنگی ئاسودە‌ نە‌ئە‌كرد.

ھێشتا لە‌ شتێك ئاسودە‌ نە‌بوو كە‌ خۆشی نە‌یە‌زانی چییە‌..بە‌ڵام بێگومان ھە‌ستێكی ھە‌بوو كە‌ جێنی خە‌ریكی شتێكە‌ و لێشی ئە‌شارێتە‌وە‌.

لە‌لایە‌كیترە‌وە‌ جیمین ویژدانی بە‌ردە‌وام ئازاری ئە‌دا و ڕووی نە‌بوو كە‌ میۆن بیبینێت و ئە‌شیە‌ویست لە‌ نە‌خۆشخانە‌كە‌ بڕوات بە‌ڵام جێنی تە‌واوی كاتە‌كە‌ قسە‌ی بۆ كرد و ئارامی كردە‌وە‌ كە‌ بمێنێتە‌وە‌ تاكو میۆن ھە‌ست بە‌ باشتری ئە‌كات.

دوای ھێنانە‌دە‌رە‌وە‌ی میۆن لە‌ نە‌شتە‌رگە‌ری لە‌ ژووری تایبە‌تی خۆی دایاننا و جێنی تە‌واوی كاتە‌كە‌ ئاگاداری بوو و جیمینیش دە‌رمان و پێداویستییە‌ تایبە‌تییە‌كانی بۆ ھێنا.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Où les histoires vivent. Découvrez maintenant