'ڕێـکـکـەوت'

1K 223 106
                                    


"ووتم تەواو بەسە! دوێنێ کێشەیەک و ئەمڕۆ دوو! تا کەی کێشەمان بۆ ئەھێنێ دەردی ئەو زانکۆیە!؟...لەمڕۆ بەدواوە زانکۆ و شت نەما ئیتر!!!"

فرمێسکەکانم وەستا و لە شوێنی خۆمەوە سڕ بووم!
ئەوە چی ئەبیستم من!؟

دایکم: کیۆنگ ئەوە چی ئەڵێی تۆ!!؟

بە ھەموو ھێزمەوە ھەستامەوەو دەرگاکەم کردەوە
بە گریانەوە نزیک بوومەوە لە باوکم.

جێنی: باوکە...تکایە وامەکە..

بەچاوی تکا کردنەوە سەیریم ئەکرد.

باوکم بەخەمباری و ھێشتا شێوەیەکی توڕەوە سەیری ئەکردم.
چاوەڕێی بوم لێم ببورێت و ڕێگام بدات بڕۆمە زانکۆ.
بەڵام بە خەمباری چاکەتەکەی لەبەر کرد و ڕۆشت لە ماڵەکە.
جوھەنیش بە زەردەخەنەیەکی گاڵتەپێکردنەوە سەیری کردم و بەدوای باوکم ڕۆیشتە دەرەوە.

ئاوڕم دایەوە بۆ دایکم کە ئەویش وەک من شۆک و چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون.
باوەشم پێیدا کرد و زیاتر گریام.

جێنی: دایکە تکایە شتێک بکە! من ئەو ھەموو ساڵەی خوێندنم ماندوو بوم ناکرێ لەسەر شتێکی وا بەو شێوەیە سزا درێم!

دایکم تەنھا دەستی بەسەرمداھێنا و ھیچی بۆ نەئەووترا.

بەڵام من ئامادە نەبووم چیتر بوەستم و شتێکی لەو شێوەیە بێ مانا قبوڵ بکەم!

ھەستام چاکەتەکەم لەبەر کرد و جانتاکەم ھەڵگرت بۆ لای دەرگاکە چووم.
دایکم بە نیگەرانییەوە بەدوامدا ھات.

دایکم: کچم تۆ شێت بوی؟ ئەوە بۆ کوێ ئەچی؟

جێنی: بۆ زانکۆ!

دایکم: زانکۆی چی تازە!؟

جێنی: گەر لە پەنجەرەشەوە ڕامکردبێ ھەر ئەچم! ناتوانن ڕێگریم لێ بکەن ئەمە بە تەواوی مافی خۆمە و من منداڵ نیم!

دایکم: باشە بڕۆ بەڵام کە تەواو بویت مەگەڕێوە ماڵەوە یەکسەر بگەڕێوە بۆ لادێ باشە! چونکە باوکت خۆی بەدوای بەھانەیەکدا ئەگەڕێ تا ھەموومان بگەڕێنێتەوە ئەو لادێیە نەفرەتییە! تۆش لەوێ لەمەوە بەدوا لەگەڵ داپیرەت مەڕ و بزن بدۆشە باش!؟ بڕۆ دەی بڕۆ!!!

ھاواری لەسەر کردم و وەستام لە لای دەرگاکەوە.

قسەکانی ڕاست بوون.
من ناکرێ باوکم بەو شێوەیە توڕە بکەم کە شتێکی وا بکات.
من ھەرگیز ناتوانم لە لادێ بژیم.
لێرە ڕاھاتووم و خوێندم لێرەیە.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Tempat cerita menjadi hidup. Temukan sekarang