'پـە‌شـیـمـان'

848 166 45
                                    



بە‌‌یانیە‌كە‌ی تێھیۆنگ زووتر لە‌ ڕۆزێ بە‌خە‌بە‌رھات، لە‌سە‌ر قە‌نە‌فە‌كە‌ ھە‌ستایە‌وە‌ و ڕۆشتە‌ دە‌سشۆرە‌كە‌.
لە‌گە‌ڵ دە‌نگی ئاو و دە‌سشۆر ڕۆزێش بە‌خە‌بە‌ر ھات و ھە‌ستایە‌وە‌.
سە‌رخۆشییە‌كە‌ی دوێنی شە‌وی بیركە‌وتە‌وە‌و ڕۆشتە‌ لای پە‌نجە‌رە‌كە‌ وە‌ستا، لە‌وكاتە‌ بینی میۆن وا بە‌رە‌و ماڵەكە‌ی تێھیۆنگ دێت.

وە‌ك ھە‌میشە‌ بیرۆكە‌ شە‌یتانیە‌كانی بۆ ھات و خێرا بلوزە‌كە‌ی بە‌ری لە‌بە‌ر كردە‌وە‌و كراسە‌كە‌ی تێھیۆنگی كردە‌ بە‌ری.

ڕۆشتە‌ خوارە‌وە‌و لە‌گە‌ڵ دووە‌م زە‌نگی میۆن دە‌رگاكە‌ی لێ كردە‌وە‌ و میۆن بە‌بینینی ڕۆزێ بە‌و شێوە‌یە‌ چاوە‌كانی فراوان بوون و بە‌ تێنە‌گە‌یشتنە‌وە‌ سە‌یری كرد.

ڕۆزێ بزە‌یە‌كی كرد و قسە‌ی كرد.

ڕۆزێ: میۆن؟

میۆن بە‌بێدە‌نگی وە‌ستابوو و سە‌یری شێوە‌و جلی ڕۆزێی ئە‌كرد.

لە‌وكاتە‌ تێھیۆنگ ھاتە‌ خوارە‌و خە‌ریكی داخستنی قۆپچە‌كانی كراسە‌كە‌ی بوو.

تێھیۆنگ: كێ ھاتـ-

قسە‌كە‌ی تە‌واو نە‌كرد كە‌ سە‌ری بڵند كرد و میۆن و ڕۆزێی بە‌و شێوە‌یە‌ بینی.
چونكە‌ ڕۆزێ جلە‌كانی وا نە‌بوو كە‌ خە‌وت!

ڕۆزێ: ئێ..ئێمە‌ چاوە‌ڕێی تۆمان نە‌ئە‌كرد یانی-

میۆن: ئاگادارم لە‌وە‌..ھاتووم قسە‌ لە‌گە‌ڵ تێھیۆنگ بكە‌م.

ووتی و ھاتە‌ ژوورە‌وە‌.

تێھیۆنگ تە‌نھا بە‌بێدە‌نگی وە‌ستابوو ھیچی نە‌ئە‌ووت.

میۆن: تێھیۆنگ جێنی خیانە‌ت و شتی لە‌ تۆ نە‌كردووە‌.

ڕۆزێ: ھھھە‌ چیە‌ تۆی ناردووە‌ تا واستە‌ی بۆ بكە‌ی؟

میۆن گوێی نە‌دا بە‌ قسە‌ی ئە‌و تە‌نھا سە‌یری تێھیۆنگی ئە‌كرد.

میۆن: خیانە‌تی لە‌ تۆ نە‌كرد تە‌نھا ناچار بوو درۆت لە‌گە‌ڵ بكات ئە‌ویش بە‌ھۆی منە‌وە‌!

ووتی و تێھیۆنگ و ڕۆزێ بە‌ تێنە‌گە‌یشتنە‌وە‌ سە‌یریان كرد.

میۆن: سە‌یركە‌، جێنی بە‌ھۆی منە‌وە‌ ھات بۆ ماڵی جیمین! ئە‌و شە‌وە‌ منیش لە‌وێ بووم، جیمین تە‌نھا جێنی گە‌یاندە‌ ئە‌وێ و ڕۆشت ئێمە‌ی بە‌تە‌نھا جێھێشت.

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Where stories live. Discover now