ئێوارە جێنی ڕۆشتەوە ماڵەوەو یارمەتی دایكی ئەدا لە كارەكان و نانی ئێوارە.
ھەستی بە شتێكی نامۆ ئەكرد لە ڕوخساری دایكی، وەك بڵێی دایكی شتێكی بەسەرھاتبێ.چەندجارێك پرسی بەڵام دایكی ووتی كە ھیچ نییە.
جێنی: یا دایكە ڕاستییەكەم پێ بڵێ چی بووە شێوەت بۆ وایە تۆ؟؟
ووتی و دایكی كەمێك وەستا.
خ.یونا: ئەمڕۆ لە ماڵی تیفانی خان كە كارم ئەكرد خەریكی پاك كردنەوەی ژوورەكەی لیا بووم..
جێنی: ئێێ؟
پرسی و دایكی چاوەكانی پڕ بوون و دەستی بە گریان كرد.
جێنی بە تێنەگەیشتنەوە سەیری دایكی كرد و خێرا دەستەكانی گرت سەیری چاوە تەڕ و ماندووەكەی كرد.
جێنی: دایكە!؟..چی بووە لە ماڵی لیا تۆ بۆ ئەگری!؟؟
خ.یونا: ئەمڕۆ كە خەریكی پاك كردنەوەی ژوورەكەی لیا بووم لیا پرسیاری تۆی لێكردم كە چۆنی و بە چی خەریكی..
جێنی: ئێ؟؟
خ.یونا: ووتی من چیتر لە جێنی و ڕەفتارەكانی تێناگەم، نە ھیچ دێتە لام تا وەك جاران قسەبكەین بەیەكەوە و ھەركات بە ڕێككەوتیش بیبینم خێرا كارێك ئەدۆزێتەوە و ڕائەكات لێم، كچەكەت زۆر سەرقاڵە پورە یونا..ئیتر چی ئەكات و لەگەڵ كێ ھەڵئەستێ و دائەنیشێ ئەوەیان نازانم..ووتم ئێ جێنی ھەر ھاتوچۆی زانكۆ ئەكات و خەریكی خوێندنە ھەروا ئەبێت ئیتر قابیلە چیترە..
ووتی و جێنی بە ووردی گوێی بۆ گرتبوو.
خ.یونا: ووتی نازانم ئێوە بەم دواییانە ھەر ڕۆژەی بەزمێك ئەنێنەوە كێشەكانتان ڕێك وەك فیلمن..یەكەمجار جوھەن ڕووداوی ئۆتۆمبێل ئەكات و لەوانەیە ئێستا نۆرەی جێنی بێت كە بەزمێك بنێتەوە..ووتم لیا كچەكەم ئەو قسانە چییە ئەیانكەی
جێنی: ئێێ؟؟
خ.یونا: ووتی جا چیم ووتوە قسەی ڕاستم ووتوە، ووتم لیا من تەمەنی دایكتم ھەیە ئاخر چۆن وا قسەم لەگەڵ ئەكەی خەریكی خوێندنەكەت بە باشترە كچم، بەمە ڕێك ھەستایەوەو ووتی ھەر ئەمە مابو لە نێو ماڵی خۆم فەرمان لە دەرگاوانەكە وەربگرم! جێنی لەلایەك و تۆش لەلایەك! ئەسڵەن جێنی ئەبێ مەمنونم بێ كە جلە فڕێدراوەكانم ئەدەم بەو تا بۆ زانكۆ نەفرەتییەكەی لەبەریان بكات! خەتای خۆمانە ئێمە زیاد لە پێویست ڕوومان دا پێتان بۆیە ئێستا ناتوانین قسەیەكیشتان لەگەڵ بكەین!
KAMU SEDANG MEMBACA
𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵
Fiksi Penggemarنـاتـرسـی لـەوەی لـەھـەر کـاتـێـکـا بـێ ئـەکـرێ مـاسـکی کـەسـایـەتـیـیـە سـاخـتـەکـەت لـێ بـکـەوێـت و درۆیـە گـەورەکـە ئـاشـکـرا بـبـێـت...!؟ چـی ئـەگـەر ئـەو لـەدەسـت بـدەیـت...وە ھـەمـوو شـتـێــك لـەنـاوبـچـێـت..!؟ ئـایـا ئـەوکـاتـیـش 'خـۆشـەویـس...