'تـاكـە‌ ڕاسـتـیی'

857 178 239
                                    



تێھیۆنگ: دڵنیای جێنی..؟

جێنی: بە‌ڵێ گیانە‌كە‌م...چیتە‌؟

تێھیۆنگ كە‌مێك بێدە‌نگ بوو.

جێنی: تێھیۆنگ..؟

تێھیۆنگ:..باشە‌...ئاگاداری خۆتبە‌.

بە‌ شۆكییە‌وە‌ ووتی و مۆبایلە‌كە‌ی داخست.
بێ ئە‌وە‌ی چاوی لە‌سە‌ریان لاببات.

ڕۆزێ بزە‌یە‌كی كرد و قسە‌ی كرد.

ڕۆزێ: كە‌واتە‌ لە‌ ھۆتێلە‌ ھا؟ ھھھە‌ بوە‌ستە‌ با منیش پە‌یوە‌ندی بە‌ جیمینە‌وە‌ بكە‌م بزانین ئە‌و ئە‌ڵێت لە‌ كوێم.. یانیش ئاوا نا ھە‌ستە‌ با بڕۆینە‌ لایان.

ووتی و ویستی دە‌رگای ئۆتۆمبێلە‌كە‌ بكاتە‌وە‌ بە‌ڵام تێھیۆنگ دە‌ستی گرت و وە‌ستاندی.

تێھیۆنگ: با لێرە‌ بڕۆین.

ووتی و ڕۆزێ بە‌ قسە‌ی كرد و ئۆتۆمبێلە‌كە‌ی لێخوڕی.

جیمین بە‌ بێزارییە‌وە‌ ھە‌ناسە‌یە‌كی ھە‌ڵكێشایە‌وە‌و سەری بڵند كرد سە‌یری جێنی كرد.

جیمین: یا داوای لێبوردن ئە‌كە‌م بە‌ھۆی منە‌وە‌ ناچار بووی درۆ لە‌گە‌ڵ تێھیۆنگ بكە‌ی..

ووتی و جێنی تە‌نھا سە‌ری لە‌قاند و ھە‌ناسە‌یە‌كی دایە‌وە‌.

جیمین: یانی..ئێستا بە‌ھۆی منە‌وە‌ نە‌تتوانی كاتێك بۆ خۆشە‌ویستە‌كەت تە‌رخان بكە‌ی زۆر داوای لێبوردنـ-

جێنی: ئێمە‌ نە‌ھاتوینە‌ ئێرە‌ تاكو باسی من و تێھیۆنگ بكە‌ین..بابە‌تە‌ ئە‌ساسیە‌كە‌مان لە‌بیر مە‌كە‌ لە‌سە‌ر چییە‌.

جیمین: بە‌ڵام وە‌ك ئە‌بینیت..میۆن بە‌ حسابی ئە‌وە‌ی سزام ئە‌دات نە‌ھات بۆ ئێرە‌.

جێنی بە‌ بێزارییە‌وە‌ ھە‌ستا و ناچار لە‌گە‌ڵ جیمین ماڵئاواییان كرد و ڕۆشت بۆ كارە‌كە‌ی لە‌ ھۆتێل.

~~

ئە‌و شە‌وە‌ تێھیۆنگ بیر و گومانە‌كانی ناو مێشكی خە‌ریك بوو ئە‌یخوارد.
دە‌یە‌ھا بیرۆكە‌ی ناخۆش و خراپی بە‌مێشكدا ئە‌ھات.

ئاخۆ چ ھە‌ستێك بێ گومان لە‌ خۆشە‌ویستی ژیانت و نزیكترین ھاوڕێت بكە‌یت..؟

بە‌ڵێ..قێزە‌ونترین ھە‌ست..
ئە‌و ھە‌ستە‌ی تێیدا خۆت بە‌ كە‌م و زوڵم لێكراوترین كە‌س دێتە‌ بە‌رچاو..
كە‌سێك كە‌ ھیچ قە‌درێكی نییە‌..ھیچ نرخێكی باشی و ڕاستگۆییە‌كە‌ی دانە‌نراوە‌..

𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵Donde viven las historias. Descúbrelo ahora