[ Jennie's pov ]كە سینی خواردنەوەكانم ئەبرد، گوێم لە دەنگی ئەو بوو..
تێھیۆنگ ..
ناكرێ ئەو بێت لێرە...خوایە گیان تكایە...سەرم بەرز كرد و ئەوانم بینی.
ھەموویان بە ڕوخسارێكی شۆكاویی و سەرسوڕماوییەوە تێیان ئەڕوانیم.
خۆشم بە ھەمان شێوە..بۆ ئەبێ من ھێندە بەدبەخت بم؟
لەم كاتەش تیفانی و بەڕێز سیۆن ھاتن بۆ ناو ڕێستورانتەكە و دانیشتن بەبۆنەی ساڵیادی ھاوسەرگیریان.
خوایە تێھیۆنگ سەرنجیان نەدات..ئەو وا ئەزانێت تیفانی دایكمە..ئێستا چی بكەم خوایە گیان..چی بڵێم...
لیسا: ئەمە گاڵتەیە وانییە؟ جێنی تۆ چی ئەكەی لێرە؟
قسەم بۆ نەئەكرا، زمانم كەمێك تێكئاڵا و لەو دەمە ئەندامێكی تیمی میوزیكی ناو ڕێستورانتەكە بە مایكەكە قسەی كرد و ڕایگەیاند كە چەند پارچە مۆسیقایەك ئەژەنن بەبۆنەی ساڵیادی ھاوسەرگیری خاوەنی ئەم ھۆتێلە، بەڕێز سیۆن و تیفانی خان.
ووتی و تێھیۆنگ سەیری مێزەكەی ئەوانی كرد و زانیم كە تیفانی ناسییەوە..
زەردەخەنەیەكی بچوكی كرد بەر لەوەی قسە بكات.
تێھیۆنگ: ماندوو نەبی...بۆچی بە منت نەووتبوو لێرە كار ئەكەی؟
ووتی و من بەوپەڕی ھەستی شەرمەزاری و داماوییەوە سەیرم ئەكرد.
تێھیۆنگ: دەی جارێ مێنیوەكانمان بۆ بێنە با بەڕێوەبەرەكەت سەرزەنشتت نەكات...شانازییە كە لە شوێنی باوكت كار بكەیت..باوكەكان حەز ئەكەن منداڵەكانیان لەسەر قاچی خۆیان بوەستن و لە سفرەوە دەست بەكار بكەن..من چاك لەوە تێئەگەم، خۆشم كارم لە شوێنەكەی باوكمە.
خوایە...خوایە سوپاس بۆ تۆ...تێھیۆنگ بەو جۆرە تێگەیشت...
ڕۆزێ: چی!؟؟ یانی ئەم ھۆتێلە ھی ئێوەیە!؟
ووتی و ڕووی لە من كرد بەڵام من ھیچ قسەم بۆ نەكرا لەو كاتە.
تێھیۆنگ: بەڵێ ھی باوكیەتی، سەیركە ئەو مێزەی لای پەنجەرەكە دایك و باوكی جێنین، ئەمڕۆ ساڵیادیانە.
CITEȘTI
𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵
Fanfictionنـاتـرسـی لـەوەی لـەھـەر کـاتـێـکـا بـێ ئـەکـرێ مـاسـکی کـەسـایـەتـیـیـە سـاخـتـەکـەت لـێ بـکـەوێـت و درۆیـە گـەورەکـە ئـاشـکـرا بـبـێـت...!؟ چـی ئـەگـەر ئـەو لـەدەسـت بـدەیـت...وە ھـەمـوو شـتـێــك لـەنـاوبـچـێـت..!؟ ئـایـا ئـەوکـاتـیـش 'خـۆشـەویـس...