( سەرەتا بڕۆن پارتی پێش ئەوە بخوێننەوە ئەگەر لەبیرتان چووە )ڕۆزێ دوای ئەوەی لە دەسشۆرەكە كەمێك دڵی خۆی بە گریان ھێور كردەوە دوای زانینی ژووان بەستنە ئاشكراكەی تێھیۆنگ و جێنی، جانتەكەی ھەڵگرت و لەدیار ئاوێنەكە فرمێسەكەكانی سڕی و ڕوخسارە ساردەكەی ڕێكخستەوە بە ھێواشی بەرەو لای ھاوڕێكانی ڕۆشتەوە لە كافتریا.
ھەر كە ئەو دانیشتەوە سەر مێزەكە و میۆنیش ھات لەسەر مێزەكەی ئەوان دانیشت وایكرد جیمین بە مۆڕەوە سەیری بكات و ڕۆزێ چاوەكانی لێی بسوڕێنێ و ئەوانیتریش بە جۆرێكی سەیر سەیری بكەن.
چونكە ئەم سكوادە لەناو زانكۆكە سكوادێكی بەناوبانگ و تایبەت بوون و تەنھا كاتیان بەیەكەوە بەسەرئەبرد نەك لەگەڵ كەسانیتر.
واتە گەر كەسێك لەناو سكوادەكەی ئەوان نەبوایە، ئەوا نەئەبوو لەخۆیەوە بێتە لایان لەسەر مێزەكەی ئەوان دابنیشێ و وەك ھاوڕێیان مامەڵە بكات.تەنانەت جێنیش تێنەئەگەیشت میۆن بۆچی ھاتە ئەوێ دانیشت و ھاوڕێیانە سڵاوی لێیان كرد.!؟
ڕۆزێ چاوەكانی لە میۆن سوڕاند.
چونكە ئەو ڕێككەوتنی لەگەڵ میۆن كردبوو لەسەر ئەوەی بیھێنێتە ناو سكوادەكەیان و بەناوبانگی بكات لەناو زانكۆ، ئەویش لەبەرامبەردا فلاشی ئاھەنگەكە لە جیمین بدزێت بۆی.لەبەر ئەمە بوو كە میۆن خیانەتی لە جێنی كرد.
لیسا: ئێێ ڕۆزێ بڕیارت نەگۆڕی بۆ پلانی ڕۆژی لەدایكبوونت؟
ڕۆزێ: بەڵێ گۆڕیم، ئەمەوێ ئاھەنگ بگێڕم.
جیسوو: زۆۆر باشە بە دڵمە!
جین: ئێستاش لە نھێنی ئەمە تێنەگەیشتم لەبەرچی ئافرەت ھێندە حەزی لە ئاھەنگ و شتە..
نامجون: ھھھە ھیۆنگ باشترە ئێمە پەیوەندیمان بە كاری ئافرەتەكانەوە نەبێ.
ڕۆزێ: بەھەرحاڵ جارێ نازانم لە كوێ ئاھەنگەكە ئەگێڕم بەڵام لە ڕۆژی پێنجشەمە.
لیسا: بۆ لە یانەی ھیلس نایگێڕی؟
تێھیۆنگ: بۆ نا؟ شەوی پێنجشەم یانەكە تایبەت ئەكەم تەنھا بە ئاھەنگی لەدایكبوونی ڕۆزێ.
YOU ARE READING
𝑨 𝑳𝒊𝒆 || 𝑲𝑻𝑯 & 𝑲𝑱𝑵
Fanfictionنـاتـرسـی لـەوەی لـەھـەر کـاتـێـکـا بـێ ئـەکـرێ مـاسـکی کـەسـایـەتـیـیـە سـاخـتـەکـەت لـێ بـکـەوێـت و درۆیـە گـەورەکـە ئـاشـکـرا بـبـێـت...!؟ چـی ئـەگـەر ئـەو لـەدەسـت بـدەیـت...وە ھـەمـوو شـتـێــك لـەنـاوبـچـێـت..!؟ ئـایـا ئـەوکـاتـیـش 'خـۆشـەویـس...