. .
. .
. .
. .
. .هەمووان لە ئامادە باشیدا بوون، هەریەکەو جانتایەکی گەورەی گەشتکردنی لەدەستەوە بوو وەستابوو لەو دەرەدا
یەری پاڵتاوێکی درێژی دەگەیشتە سەر ڕانەکانی لەگەڵ پانتۆڵێکی تەسکی کێشدار ، هەردوو دەستی خۆی کردبووە ناو گیرفانەکانی و کەمێک پشتی خۆی لارکردبووە وە بەرەو پێشەوە وەکو ئەوەی سەرمای بێت
لەتەنیشتی پاسەکە وەستاوە لەگەڵ ئەوانی تر دەڵێی چاوەڕێی کەسێک دەکەن
" کێ لە ئێوە ژمارەی تایهیۆنگی لایە خێرا پەیوەندی پێوە بکەن لەبەرچی بەو جۆرە دواکەوت؟! "
نامجۆن پرسی کاتێک تەماشای کاتژمێری کرد و بینی کات زۆر دوا کەوتووە
" لای منە بەڵام وەڵام ناداتەوە! "
جۆنگکوک وەڵامی دایەوە چاوەکانی گڕدا بەوناوە بەڵکو بیبینێ..
سەرسام بوون کاتێک بینیان ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی بەرەو ڕوویان دێت و کەسێک لەپێشەوە دانیشتووە کە دەمامکی ڕەشی بەستووە
وەستا و کوڕەکە هاتە دەەروە و کەمێک لەگەڵ شۆفێرەکە قسەی کرد و ئیتر ڕۆشت و خۆشی هاتە لایان
تەماشای دواوەی خۆی کرد بەهەندێک ترس
" بۆچی ئاوا دوا کەوتی؟! "
جیمین لێی پرسی
" ببورن بەزۆر لەدەستی ئەو خەڵکە ڕزگارم بوو نەمویست بزانن کە بۆ کوێ دەڕۆین
بۆیە تکایە باخێرا بەڕێ کەوین! "
تایهیۆنگ وتی و خێرا هەموویان سەر کەوتن بەڕێوە کەوتن بۆ ڕیفی یابان ئەو شوێنە ترسناکەی کە پێش چەند ڕۆژێک پلانیان بۆی دانابوو
بەشێوەیەکی دیاری کراو بۆ گوندی ساتۆ ئەو گوندەی کە خەڵکەکەی بەهۆی دیارەی سەیرەوە پێش سەد ساڵ بەرەلە ئێستا بە جێییان هێشت
٭ تێبینی : ناوی گوند و چیرۆکەکەش خۆم دروستم کردووە و هیچی پەیوەندی بەڕاستیەوە نییە
....
کاتژمێر 5:00 ی ئێوارە
لە پاسەکە هاتنە دەرەوە هەموویان بەهیلاکی
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
Fanfictionبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا