.
.
.
.
.
.خۆی کێشا بەسەر قەنەفەکە بە هیلاکی و بوتڵە ئاوەکەی نابە سەرەوە،
یەکێک لەچاوەکانی کردەوە و تەماشای ئەوناوەی کرد،" جەی کیۆنگ نەگەڕاوەتەوە تائێستا؟! "
هەستا بە ترسەوە مۆبەکەی دەرهێنا و پەیوەندی دەکرد لەو کاتەدا باناو ژوورەکانیشدا دەسوڕایەوە و دەگەڕا بەڵام هیچ دیاری نییە،
مۆبەکەی لە گوێی لابرد کاتێک ژمارەکەی قوفڵ بوو،
" خوایە!!
دەبێت ئەو کچە لەکوێ بێت؟
شەویش نەگەڕایەوە و ئەوە ڕۆژیش خەریکە بەسەر دەچێت! "هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و خۆی کێشاوە بەسەر قەنەفەکە و هەر ناوە ناوە پەیوەندی دەکرد بەڵام داخراوە،
ئەم جارەیا خستیە سەر ژمارەی کەسێکی تر و پەیوەندی کرد...
" بەڵێ سیرا! "
دەنگی پیاوێک هات لەو دیوە،
" چان لەکوێی ؟ زۆر پێویستیم پێتە! "
" لە ماڵەوەم، چی بووە! "
" کەسێکم ون بووە، دەبێت هەر بدۆزرێتەوە! "
" کەس؟! "
" ئا..تۆ وەرە...! "
......
" ئەو ناوەتان بەباشی پشکنی؟! "
" بەڵێ گەورەم هەموو شوێنێک گەڕاین،
هیچ شوێنەوارێکی نییە! "پیاوەکە کە جلێکی ئاسایی لەبەردا بوو لە گەڵ کۆمەڵێک پیاوی دیکە وتی،
" هەی نەفرەت...! "
بەدەنگی بەرز وتی و پیاوەکە چاوەکانی داخست کاتێک گوێی لە شکاندنی شت بوو لەو دیوی مۆبەکەوە و دەنگێکی تر لەدورەوە هات...
" هێوربە گەورەم تکایە هەر دەدۆزرێتەوە! "
" بێدۆزنەوە بە زووترین کات،
هەر ئێستا گروپێکی لە باشترین گروپەکان بێنە و بەدوای جیەی کیۆنگەکەم بگەڕێن،
خێرا، بجوڵێن!! "بەدەنگی بەرز فەرمانی کرد،
" هەر ئێستا! "
پەیوەندییەکەی داخست،
....
وائیوارە هات، لەتەنیشتی پەنجەرەکە راوەستابوو تەماشای دەەرەوەی دەکرد و تەماشای ئەو دیمەنە پرتەقاڵیەی دەکرد کە چۆن هێدی هێدی خۆر لەبەر چاوی ون دەبوو،
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
Fanfictionبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا