.
.
.
.
..
.
.لەناو جێگەکەی نوستبوو بەتوندی سەرنیاکەی گرتبووە خۆی،
بەبێزاری ئەم دیو ئەو دیوی کرد کاتێک گوێی لەزەنگی موبایلەکەی بوو،
بەبێزارییەوە سەری بەرز کردەوە، باوێشکی دا وکریە مۆبەکەی و تەماشای کرد، چاوێی سوڕدایە ئەوناوە...
هەستایە سەر پێ ودیسانەوە دەنگی زەنگ هاتەوە،
ڕۆشت پەردەی ژوورەکەی کردەوە هێشتا خۆر دەرنەچووبوو،
بەدەنگە خەواڵووەکەیەوە وەڵامی دایەوە...
" خۆر دەرنەچوونت باش! "
گوێی لە دەنگی پێکەنینی پیاوەکە بوو لەودیوی موبایلەکەیوە،
" لەتۆش باشتر...
هەرچۆنێک بیێت...! "بەڵام جەی کیۆنگ ڕێگەی نەدا ڕستەکەی تەواو بکات و خێرا وتی...
" تکایە گەورەم بەم بەیانی زووە؟
بەس مەڵێ ئێستە بڕۆ بۆ شوێنێ!"" نا خەمت نەبێت،
تەنها ئەوەی پێتێ دەڵێم دیسانەوە بۆخۆت بخەوەرەوە! "جەی کیۆنگ هەستی بە باشتربوون کرد،
ئەویش دەستی کردە قسەکانی،" بەباشی گوێم بۆ بگرە،
ئەم شەو لەماڵی کیم ئاهەنگ دەگێڕدرت وە...
منیش بەدڵنیایەوە هەموو شتێکم بۆتۆ ڕەخساندووە بۆ ئەوەی بچیتە ئەوێ! "جەی کیۆنگ بە بێ دەنگی مایەوە لەجێگەی خۆی چونکە زۆر پێی سەیرە،
دەستی لە مۆبەکەی توندکرد..." ماڵی کیم؟
بەڵام...! "" خۆت مەشڵەژێنە! "
پێی وت بە هێواشی، و بەردەوامی دا...
" تۆ وەکو جەی کیۆنگ ناچی بۆ ئەوێ بەڵکو وەکو کەسێکی تر! "
وەکو کەسێکی تر؟
تەنها لەبەر ئەوەی ناوێکی جیاواز بدات یانی نای ناسنەوە؟بەڵام، لە هەمووی ترسناکتر جینە، ئەو لەوێ دەبێ وە یەکسەر دەیناسێتەوە،
" پێم وا نییە ئەوە بیرۆکەیەکی باش بێت، گەورەم!
دەزانی، ئەگەر یەکێک لەوان بمناسنەوە؟! "" بەڵام کاری تۆ لەوێیە!
تۆ دەچیت و کەسێک دەکوژی لەوێ،من چەند کەسێکم لەوێ داناوە ، یارمەتی تۆ دەدەن،
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
أدب الهواةبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا