.
.
.
.
.هوانگ سیرا...
خەریکی گۆڕینی جلەکانم بووم کاتێک گوێم لە دەنگی جەرەسی موبایلەکەم بوو،
" ئۆۆف هیوادارم لەبارەی کارەوە نەبێت! "
تەماشام کرد بینیم ژمارەیەکی نەناسراوە ژمارەی کۆریە، یانی لە کۆریاوەیە ئەوەی کە جەرەس دەکات،
هەڵیم گرت....
" ببورە تۆ کێی ؟! "
گوێم لە دەنگی ئافرەتێک بوو کە ئەو پرسیاری لێ کردم، موبایلەکەم کەمێک دور خستەوە و تەماشایەکی ژمارەکەم کرد و دیسانەوە خستمەوە گوێم،
" ببورە ؟ بەڵام من دەبێ ئەو پرسیارە بکەم، تۆ پەیوەندیت کردووە نە من،
تۆ کێی؟! "کەمێک بێدەنگ بوو دوای ئەوە دیسانەوە قسەی کردەوە،
" تۆ سیرانی ؟
سیرانا ؟! "بوەستە...
مامەوە بێ وەڵام، بۆچی زۆر ئاشنام بە دەنگی ئەم ئافرەتە،
وەهەوەها منیش دەناسێ؟" بۆچی هیچ ناڵێی،
سیران دەزانم ئەوە تۆی...! "" تۆکێی؟! "
گوێم لە دەنگی پێکەنیی بوو، یەکسەر وتی...
" دەم زانی تۆی سیران، من جەی کیۆنگم، بڕوا ناکەم دەنگی منت لەبیر کردووە! "
جەی کیۆنگ؟
دەستم خستە سەر دەمم و چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون، هەرگیز بڕوام نەکرد جارێکی تر گوێم لەم دەنگ و ناوە بێتەوە،
" جەی کیۆنگ تۆ ...تۆ لەکوێی ؟
هاە ؟
بۆچی ئەم چەند ساڵە هەمووی تەنها ئێستە پەیوەندی دەکەی ؟لەکوێی تکایە؟! "
" من هەر ئێستە لە فڕۆکەخانەم،
ئێستە فڕۆکەکەم دابەزی! "برواناکەم یانی گەڕاوەتەوە ، گەڕاوەتەوە لە کۆتییا، لەدوای ئەو هەموو ساڵە ڕۆشنا دەبم بە بینینی،
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و خێرا دەستم کردەوە قسە کردن،
" تۆ هەر ئێستا من ناونیشانی ماڵمت بۆ دەنێرم، بۆ هیچ شوێنێکی کە مەڕۆ،
هەر ئێستە وەرە! "" سیرا هێمن بەوە، خۆی من لێرە بەس تەنهاتۆم هەیە، بێگومان دێم، بینێرە تکایە! "
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
Fanficبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا