.
.
.
.
.
.لەپێشی ئەو شاشە گەورەیەی تی ڤیە دانیشتووە کە تەنها رۆشناییەکەیەتی دەدالەناوچاوە کز هەڵگەڕاوەکانی، باوێشکی دا و تەماشای سەرەوە تی ڤیە کرد کە کاژمێرێک هەڵواسرابوو،
12 ی شەو
زۆر بێزاربوو، چەند کەناڵێیک گۆڕی بەڵام هیچ شتێکی سەرەنج ڕاکێش نەبوو هەستایە سەر پێ ویستی بیکوژێنێتەوە تاوەکو بەڵام گوێی لەو هەواڵەبوو کەلەسەرەوەی نوسرابوو
دووبارە...
بەجۆرێک پەیامنێرێک وەستابوو لەناو دارستانێک و لەسەرەوە وێنەی یەری و جۆنگکوک دانراوە و لەگەڵ ئۆتۆمبێلێک کە بووە بە زوخاو،
" بەڵێ وەکو دەبینن، هیچ نیشانەیەی ژیان نییە لەئۆتۆمبێلەکە ڕەنگە وابیر بکەنەوە کە هیچیان ڕزگاریان نەبووبێ بەڵام لێرە هیوایەک هەیە! "
ئافرەتەکە نزیکی شوێنی پێی دوو کەس کەوتەوە لەناو گڵەکە کە دیارە ڕایان کردووە،
" شوێنی پێێییەکان دەری دەخات کە دوو کەس ڕایان کردووەتە ناو دارستانەکان،
تەنها لێرە هیوایەک دروست بوو بۆ خێزانیان کە کچ و کوڕەکەیان لە ژیان مابن! "
لەشوێنی خۆی ڕەق بوو هەردوو برۆیەکانی تائەوپەڕی بەرز بوونەوە وەهەروەها چاوەکانیشی بەتەواوەتی کرابوونەوە کە گلێنەکانی چاوی دەلەرزین بەشێوەیەکی دیار کەبەتەواوەتی سەرسامی گرتبووی و زیاتر تەماشای کرد بەدەنگێکی نزمەوە دەنگی دەرچوو...
" جۆنگکوک...؟! "
.....
" جۆنگکوک!!! یەریم!!! "
چاوەکانی بەکزی کردەوە، ناتوانێ هیچ ببینێ هیلاک و بێ هێز پشتی کردووە لە دارێک،
تەماشایەکی کرد، بینی یەری سەری لەسەر سنگی داناوە و نوستووە وئەویش دەستی خستۆتە سەر شانی،
" جۆنگکوک!! یەری!! "
هەستی کرد کە گوێی لەدەنگی چەند کەسانێک دێ لەدوورەوە کە ناوی خۆی و یەری دێنن،
سەرەتا وایزانی خەیاڵ دەکات بەڵام دوای چەند جارێک گوێی لێ بوویەوە خێرا یەری هەستاند..." یەری هەستە! "
دەستی کەەسەر شانی بوو جوڵاندییەوە کە چاوەکانی کردەوە خێرا سەری بەرز کردەوە،
" چی بووە؟! "
" بەدوامان دەگەڕێن، دڵنیام گوێم لە دەنگی هۆسۆک-هیۆنگ بوو! "
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
Fanfictionبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا