.
.
.
.
.نزیکی پیاوەکە بوویەوە بۆ ئەوەی بزانێت هۆکاری ئەو بۆنە چییە، کاتێک هاتەلڵی بینی هیچ ناجوڵێتەوە و کەمێک بەدەستی جوڵاندی کە پێی وابوو نوستووە،
لیزەرێکی سوری بینی لەناو پاڵتاوەکەی کە پرتە پرتی دەکرد،
ڕوخساری وشک هەڵگەرایەوە، خێرا ڕووی لە یەری کرد و هاواری کرد کاتێک بەرەو لای ڕایکرد...
" یەری ڕاکە، دەتەقێتەوە!!! "
" چی دەتەقێتەوە...؟! "
کردیە دەستیا و ڕایکێشا بۆناو دارستانەکان، دەنگێی زۆر گەورە لەدوایانەوە هەڵیکرد کەچەند جارێک تەقیەوە ،
گهەردووکیان دوور کەوتوونەوە ماوەیەک لەزەوی دانیشتبوون جۆنگکوک بەتوندی یەری گرتبوو چاویان داخستبوو سەری یەری خستبوە سەر سنگی تاوەکو لەهەر حاڵەتێک بێت بیپارێزێ،
بەتوندی جۆنگکوک هەناسەی هەڵدەمژی، دەنگەکان نەمان، کەمێک هێور بوویەوە،
سەیرێکی ئاسمانی کرد چاوەکانی داخستەوە تەماشای یەری کرد،" یەری...! "
هیچ وەڵامی نەبوو، سەری بەرز کردەوە بەدەستی بینی هانەسەنایا لەترسا،هەردوو دەستی خستە ناو پرچی درێژی و وەستاندی لەجێگەی خۆی،
" ئەوە چیتە یەری ؟؟
هەناسەبە تکایە! "سنگی زۆر بەخێرایی بەرز دەبووەوە دا دەبەزی خەریک بوو شێت دەبوو کاتێ بینی ڕوخساری وشک و هیچ هەناسە نادات،
بەخێرایی و وەکو شێت سەری جوڵاندەوە بە نەخێر...
" نەخێر یەری نەخێر، تکایە هەناسە بە تکایە مەڕۆ! "
بەڵام قسەکردن سودی نییە، هەناسە نادات تەنها لەبەر ئەوەی پێی دەڵێت هەناسەبە، گرتی و لەزەویەکە ڕایکشاند و بەزووترین کات لێوی خستە سەر لێوی هەناسەی بۆگێڕانەوە دوای چەند هەوڵدانێک،
هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی کاتێک بینی سنگی بەرز دەبێتەوە و نزم دەبێتەوە ، بەڵام هێشتا دڵی ئاوی نەخواردەوە گوێی خستە سەر دڵی و گوێی لەدەنگی ترپەی بوو،
گوێی لە دەنگی بوو کە بەکزی هەوڵی دەدا شتێک بڵێت،
" مەبەست بوو...کە...بمان..کوژن،
ئەی وانییە ؟! "جۆنگکوک بە کزێکەوە تەماشای کرد و وەڵامی دایەوە،
" نازانم! "
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
Fanfictionبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا