.
.
.
.
.
." خواتان لەگەڵ، کاتێکی خۆشم لەگەڵتان بەسەر برد! "
یەریم لەپێش دەرگەی شوقەکەی هاوڕێکانی بەڕێکرد و دوای ئەوە هاتە ژوورەوە و دەرگەی داخست ، لە پەنجەرەکەوە تەماشای دەرەوەی کرد بینی چۆن ئاسمان هەوری ڕەش دای پۆشیوە و پرشە پرشی باران دەستی پێ کردووە
زۆر بەدڵخۆشی وەستابوو تەماشای دەکرد و بەتەواوەتی جۆنگکوکی لەبیر کردبوو ، دای خست و چووە ژوری نوستنەکەی موبایلەکەی لەسەر سیسەمەکەی بینی وبیری کەوتەوە
تەماشای کاتژمێری کرد 2:00 نیوەڕۆیە، موبایلەکەی کردەوە و دوای ماوەیەک شۆک بوو کاتێک بینی...
" بیست پەیوەندی لەلایەن جیۆن جۆنگکوکەوە! "
گلێنەی چاوەکانی بەوناوەدا سوڕدا بەهێواشی، ئەمە شتێکی باشی بەدواوە نابێت دیارە نەدەبوو ئەو کارە بکات زۆری پێنەچوو زەنگی موبایلەکەی هات کە جۆنگکوک بوو
" بەڵێ جۆنگـ...! "
" لەکوێییت؟! "
بەدەنگە زۆر سارد و وشکەکەی قسەکەی پێبڕی یەریم دڵی لەناو سنگی دەستی کردە لێدان
" لەماڵەوەم! "
" تەنها ویستم بڵێم کەهێشتا هەندێ کات ماوە بۆ گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە ئەگەر دەتەوێت ئەوا وەرە بۆفێربوون ئەگەر ناشتەێ ئەوا بە مەزاجی خۆت! "
دوای ئەوەی وای وت یەکسەر دایخست، کەمێک وەستا لەجێگەی خۆی تەماشای پێشی خۆی کرد و بیری دەکردەوە بەدڵنیایەوە شتێکی هەڵە لە بابەتەکەدا هەیە دەبوو ئێستا توڕەبێت و هاوار بکات بەڵام تەنها زۆر سارد و بەهێمنی وەڵامی دایەوە تۆ بڵێی توڕە بێت بەڵام دەری نەخستبێ یاخود شتێکی تر...
" چیبکەم خوایە گیان چی بکەم؟ بڕۆم یان نا ؟! "
کەمێک بیری کردەوە و بێ گوێدان موبایلەکەی فڕێدایەوە سەر سیسەمەکە و خۆشی لەسەری ڕاکشا و چاوەکانی داخست و بێ باکانە وتی...
" بەدڵنیایەوە هەموو توڕەیی خۆی بۆکاتی ڕۆیشتنم هەڵگرتووە ئێستە نەچم زۆر باشتر دەبێت! "
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
Fiksi Penggemarبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا