part 2

799 102 30
                                        

.
.
.
.
.
.
.
.

" جۆنگکوک چی ڕوودەدات،تکایە بوەستە! "

یونگی بانگی کرد بەسەر سامیەوە کاتێک بینی چۆن ماوەیەک دوای بینینی یەریم، خێرا هەستایە سەر پێ بۆ ئەوەی بڕوات ئەویش

" جۆنگکوک ئەوەی کە تۆ دەی کەی بێڕێزیە من هێشتا تەواو نەبووم...! "

ئافرەتەکە وتی بە توڕەیەوە...

وەستا بێ ئەوەی ڕووی لێ بکات ، کەمێک سەری خۆی لار کردە لایوە بەڵام ڕوخساری بەتەواوەتی دیارنەبوو کە چۆنە

" هیچ شتێک نییە تاوەکو لەسەری قسە بکەین من بە مەرجەکانت ڕازی نیم! "
" ئامادە نیم لە پێناوی سامانی هیچ کەسێک هاوسەرگیری بکەم! "

بێ گوێدان بەخێرایی لە دەرگەی چێشتخانەکە چووە دەرەوە و یونگیش بەدوایدا ڕۆشت هەرکە گەیشتە لای ئۆتۆمبێلەکەی یەک لەقەی کێشا بەتایەکەیدا و دەستی خستە ناو پرچی بردیە داوە هەناسەی قوڵی هەڵەمژی

" بۆچی وادەکەی ؟ کاردانەوەت زۆر گەورە بوو پێویستی بەوە نەدەکرد! "

هیچ وەڵامی نەدایەوە گوێی لێ بوو بەڵام دیارە ئامادەنەبوو وەڵام باتەوە لە جیهانێکی تر بوو
یونگی سەری مەیلەو خوار کرد تاوەکو بەباشی سەرەنجی ڕوخساری بدات

" چی بووە ؟ هەرگیز باوەڕناکەم کە بەهۆی داواکاری هاوسەرگیری ئافرەتێک ئاوا کاردانەوەت هەبێت
پێم بڵێ شتێکی تر بووە؟! "

دەرگەی ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە و بە دەنگێکی لەسەر خۆوە وتی

" کـەمێک بێزارم ئەمڕۆ هیچی تر، خێراکە سەرکەوە! "

دوی ئەوەی سەرکەوت بەخێراییەکی زۆر لێخوڕی و تاوەکو پێش کۆمپانیا نەوەستایەوە

هاتە ناو ئۆفیسەکەی دەرگەکەی داخست هەردوو دەستی خستە سەر مێزەکەو خۆیدا بەسەریدا، هەردوو دەستی توند نوقاند و چەند جارێک کێشای بەسەر مێزەکەدا ، سەری خستبووە خوارەوە پرچی بەتەواوەتی سەر ڕوخساری گرتبووەوە

کردیە کورسیەکەی تەنیشتی و لەخۆی نزیکی کردەوە و دانیشت لەسەری

" هەی نەفرەت کیم یەریم کەوایە گەڕایتەوە لەکۆتاییا هێشتا زووە دەبوو چەند ساڵێکی تریش بمایای! "

زۆر توڕە لە بری خۆیەوە قسەی دەکرد و دومەی سەرەوەی قەمیسەکەی کردەوە کاتێک هەستی کرد کە زۆر گەرمایەتی

.....

یەریم گەڕایەوە ماڵەوە جانتاکەی کێشا بەسەر سیسەمی خەوەکەی، هەردوو دەستی خستە سەر کەمەرەی کەمێک تەماشای ئەو ناوەی کرد

I HATE YOU,I LOVE YOUحيث تعيش القصص. اكتشف الآن