part 8

446 71 62
                                    

ئاگاداربە/ بەشێک لەم پارتە توندو تیژی تێدا بەکارهێناوە ئەگەر حەزت لێی نییە ئەوا پێشەوە ئاماژەی پێ دەکەم دەتوانی ئەو بەشە سکیپ بکەی
..
..
..
..
..
..
..
..
..
..









12 ی شەو

هەمووان بەبێ دەنگی دانیشتبوون، هەریەک و لە سوچێکی دیوارەکە پشتی نابووە

گوێییان لەدەنگی کردنەوەی دەرگە بوو سیرا هاتە ژووەوە جلێکی ڕەشی تەسکی لەبەر کردبوو لەسەرویشیەوە جلێکی ئاسایی وەکو خەڵکی ئەو گوندە لەبەر کردبوو

" نازانم بۆ چەند جاری تر ئەمە دووبارە دەکەمەوە بەڵام سیرا
ئەوە کارێکی خۆ کوشتنانەیە! "

بیک هاتە پێشی و پێی  وت...

" هیچم لێ نایە لەبیرت چوو من کێم
جگە لەوە ئێوە هەمووتان لەدەورو؟پێچی گوندەکە دەبن! "

بیک سەرێکی جوڵاندەوە بەباشە و ڕوخساری دڵتەنگی پێوە دیاربوو

سیرا دەستێکی تەکاندە سەر شانی و کردیە ئەو جانتایەی کە دانرابوو و بردی لەگەڵ خۆی...

" نێوانی هەردوو گوندەکە دارستانێکی زۆر چڕە بەڵام هیچ شوێنێکی
باش نابێت بۆ هاتچۆی خۆمان تیای چونکە تەڵەی زۆریان لەناوی داناوە و لەژێر چاودێریاندایە! "

سۆهۆ وتی کەلە پێشی ئەو دارستانە وەستابوون کەلەنێوانی هەردوو گوندەکە دایە

" بەڵام ناتوانین بەڕێگای تەختیشدا بڕۆین ئەوە مەترسی ئاشکرا بوونی زۆترە! "

جۆنگکوک وتی

" لەڕێگای شاخەکانەوە دەڕۆین...
ئەو گوندەیە ڕێک دەکەوێتە پاڵی شاخەکەوە ئەوەش بەشێوەیەک لە شێوەکان بۆ خۆمان باشە! "

سیرا وەڵامی دایەوە
دوای ئەوەی پلانیان بۆ هەموو شتێک دانابوو سیرا تاکە کەسە کە دزە دەکاتە ناو گوندەکەوە چونکە ئەو لە هەمووان کاردانەوەی خێراترە

لەکاتێدا ئەوانیتر تەنها چاودێری دەکەن لە حاڵەتێکا ئەگەر سیرا پێویستی پێ بوو یارمەتی دەدەن و دەی پارێزن

لەو پاڵەوە وەستاون لە دوورەوە تەماشای گوندەکە دەکەن سیراش جگە لە جلی گوندەکە یانی لەبەر بوو وەهەرەوەها وەکو ئافرەتانی ناو ئەو گوندە پارچە پەرۆیەکی بەستبووە سەریەوە لەگەڵ عەرەبانەیەکی دەستی کە پڕی لە پوش و کا بوو بەڕێوە چوو بەرەوناو گوندەکە لەکاتێکدا جانتاکەی لەناو پوشەکاندا شاردبووەوە

I HATE YOU,I LOVE YOUحيث تعيش القصص. اكتشف الآن