part 3

614 92 30
                                    

.
.
.
.
.
.
.

کاتژمێر 12:00 نیوەی شەو

" خوا لەناوت با جۆنگکوک بەهۆی تۆوە ژیانی قوتابخانەم گەڕایەوە! "

دانیشتبوو لەسەر کورسیەک بەرامبەر مێزێکی بچوک خەریکی لەبەرکردنی کتێبەکە بوو بەزۆر بە دەستەکانی خۆی چاوەکانی دەکردەوە

" یەریم هێشتا نەخەوتووی؟! "

ڕووی لەولاوە کرد کاتێک گوێی لەدەنگی باوکی بوو، هاتە ژوورەوە قاپێک میوەی پێ بوو

" میوەم بۆ هێناوی! "

" باوکە لەبەر چی ئەزێت دەکێشی؟! "

هەستاو قاپەکەی لە باوکی وەرگرت خێرا، تەماشایەکی دواوەی کرد بینی کتێبێک دانراوە

" زۆر سەیرە تۆ خۆت هەموو ڕۆژێک دەپاڕایتەوە ڕزگارت بێت ئێستە کتێب دەخوێنی و تا درەنگانێک؟! "

باوکی زۆر پێی سەیر بوو، یەری قاپەکەی لەسەر مێزەکە داناو کتێبەکەی گرتە دەستەوە و هێنای

" کتێبی بەڕێە بردنی کۆمپانیایە دەبێت لەبەری کەم هەم باشە لەوکاتەوە چەند پەڕەیەکم لەبەر کردووە! "

بەدڵخۆشیەوە وتی باوکی هێندەی تر بەلایەوە سەیر بوو و کتێبکەی لێی وەرگرت و تەمشایەکی کرد

" بەڵام بۆچی لەبەری دەکەی تەنانەت منیش لەبەرم نەکرد
تەنها بۆ تێگەیشتنە هیچیتر! "

یەریم وشک بوو بەشێوەیەکی ترسناک وتی..

" کەوایە ئەو کوڕی جیۆنە بۆچی وتی دەبێت وەکو ناوی خۆم لەبەرم بێت؟! "

باوکی شانی تەکاندەوە بەواتای نازانم

" کەوایە کاتێکی شاد بۆتۆ من دەڕۆم! "

باوکی خێرا وتی کاتێک بینی یەریم جام بووە بەشێوەیەکی ترسناک دیارە بیر لە شتی خراپ دەکاتەوە بۆیە بیری کردەوە کە خێرا بڕوات چووە دەرەوە و هەرکە دەرگەی داخست گوێی لە دەنگی هاوار بوو لە ژوورەکەی یەریم

" جیۆن جۆنگکوک باجی ئەم کارەت دەدەیت!!! "

یەریم هاواری کرد، باوکی لەپشت دەرگەکە دەستی خستە سەر دڵی لەترسا و وتی

" خوایەگیان تەنها هاوبەشیەکەمان لەگەڵ جیۆن تێکنەچێ و هیچی تر! "

کەوتە ڕێ بینی خاتوو کیم بەڕاکردن بەرەو سەرەوە دێت

I HATE YOU,I LOVE YOUحيث تعيش القصص. اكتشف الآن