..
.
.
.
.
.
.هەرسێکەیان لەجێگەیەگی خۆش دانیشتبوون خەریکی خواردنەوە بوون، تایهیۆنگ زۆر دڵخۆش دیاربوو لەگەڵیان دەدوا،
لەکاتێکدا بەرپرسی کاروبارەکانی و پاسەوانەکانی کەمێک لە دووریانەوە وەستابوون لەنزیکی ئۆتۆمبێلەکەوە چاوەڕێی بوون، دەیان بینی تای زۆر دڵخۆش دیارە کە لەگەڵیان دانیشتووە پێییان سەیر بوو...
" ئێوە بوکوێ دەڕۆشتن؟ سیرا تۆ زۆر بە سەرکێشانە لێدەخوڕی، دەبێت زیاتر ئاگادار بیت! "
تایهیۆنگ پێی وت وسیراش بزەیەکی کرد
" تەنها ئەم جارەیان کەمێک مێشم ڕۆشتبوو، ئەوە هەمیشە ئەم شتە ڕوونادات! "
" زۆر سەیرە ئەمانە کێن ؟ تایهیۆنگ زۆر ئاسایی و دڵخۆش دەردەکەوێ! "
یەکێک لە پیاوەکان پرسی و سەرپەرشتیارەکەشی هەناسەیەکی هەڵمژی و تەماشایەکی کاتژمێری کرد و سەری هەڵبڕی و تەماشای تایهیۆنگی کرد،
" نازانم بەڵام تەنها ئەوە دەزانم کە خەریکە دوا دەکەوین! "
لەکاتێکدا تایهیۆنگ و چانیۆنل خەریکی قسەکردن بوون سیرا زۆر ئاگای لێییان نەبوو بە چاوەکانی تەماشای ئەو لایەی دەکرد لەو شوێنەی کە گیا و ڕووەکی بەرزی لێیە کەمێک،
" هەرگیز ئەوەم نەزانیبوو کە تۆ کەسێکی بەناوبانگی ئەی تۆ سیران...؟! "
هەردووکیان تەماشایان کرد بینیان بیری لایان نییە
" سیرا!! "
چانیۆل بانگی کرد، تەماشایەکیانی کرد
هەستایە سەر پێ..." تۆ بیر لەچی دەەکەیەوە ئێمە گفتوگۆ دەکەین لێرە! "
تایهیۆنگ پرسی،
"ْ ببورن بەڵام سەرەتا شتێکی زۆر گرنگ هەیە دەبێت بیکەم! "
هەردووکیان زۆر بە سەیرەوە تەماشایان کرد لەناکاو ڕایکرد بەرەو ئەو لایەی کە بیری بۆلای ڕۆشتبوو، هەمووان بەهۆی ئەوەوە داچڵەکان و تەماشایان دەکرد کەزۆر بە خێرایی ڕای کرد
کاتێک لە ڕووەکەکان نزیک بوویوە، دەستی کرد جوڵەجوڵە و کچێک لەناوی دەرچوو خەریک بوو ڕابکات بەڵام سیرا خێرا تر بوو..
یاخەی بلوزەکەی لە دواوە گرت بەتوندی بینی کامێرایەکی پێییە
" چی ڕوودەدات لێرە...
تۆ؟!!! "
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
Fanfictionبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا