part 14

230 35 60
                                    

.
.
.
.
.
.

لەناو مەمەرەکە بە خێرایی ڕێی دەکرد و چانیۆلیش بەدوایەوە ڕێی دەکرد بەخێرایی، بەجلێکی سوری کەمێک تەسک کە بەژێر پێیدا ڕێ دەکات ئەگەر بەدەستەکانی هەڵی نەگرێت، پرچێکی درێژی ڕەش لەگەل ماکیاجێکی کەم کە تەنها خەتەکانی ڕوخساری دەرخستووە،

" چانێۆل خۆ کات درەنگ نەبووە؟
دەمەوێ بە زووترین کات لەجێکەی مەبەست بین! "

" هێمن بە..
بەڵام سیرا پێت وابێت ئەو کارە ئاسان دەبێ؟! "

سیرا کە لە پێشەوەی چانیۆل ڕێی دەکرد بە لای لێویەوە بزەیەکی کرد بە مەمانەوە وەڵامی دایەوە...

" خەمت نەبێت، دیارە ئەو مرۆڤێکی نوستووە لەناو ئارەزووەکانی،

دڵنیات دەکەمەوە هەر مرڤێکیش دوای ئارە زووەکانی بکەوێت
هەرگیز ناتوانێ مێشکی بەکار بهێنێت بۆیە
زۆر بە ئاسانی بەرەو مەرگی دەبەم! "

.....

پشتی کردبووە کەناری سیسەمەکەی و خەوی لێ کەوتبوو، دوگمەکانی سەرەوەی قەمیسەکەی کرابوونەوە،

سەری کەمێک بەرز کردەوە بەڵام هەردوو دەستی خستە پشت ملی بە ئازارەوە لەبەر ئەوەی شێوازی نوستنەکەی گونجاو نەبوو،

هەستایە سەر پێ و کەمێک ملی تەقاند، تەمشایەکی خۆی کرد لە ئاوێنەکە هەر دوو دەستی خستە ناو پرچی و چاوەکانی داخست بە کەمێک توڕەیی و پرچی خۆی تێکدا...

" ئاخخ نەخێر،
دیسانەوە هەمان شتم ئەنجام دایەوە!! "

بەڵام وەستاو دیسانەوە تەماشای ئاوێنەکەی کردەوە بیری کەوتەوە و دەنگی بەناو گوێییەکانی زرنگانەوە،

‌< چیتر پێویست ناکات جۆنگکوک فێرم کات >

ئەوی بیر کەوتەوە بەهێزەوە کێشای بە دیوارەکەدا،

" کیم یەریم تۆ...تۆ...!! "

دەنگی دەرگە وەستاندی و چوو کردیەوە بەجۆرێک توند کردیەوە یەری لە جێگەی خۆی داچڵەکا،

" ئااە جۆنگکوک ؟! "

بەسەیرەوە پرسی، بینی توڕە دیارە،
و بەلاچاوەوە تەماشای دەکات چاوەڕوانە شتێک بڵێت بۆیە شڵەژا..

خواردنەکەی دەستی بەرز کردەوە،
پێش ڕوخساری چۆنگکوک و خۆی سەری خستە خوارەوە و بەشڵەژاویەو قسەی کرد...

I HATE YOU,I LOVE YOUحيث تعيش القصص. اكتشف الآن