کیم یەریم...
بەیانیەکی زوو، خەریکی نانی بەیانیم دەخوارد دوای ئەوەی کە تەواوم کرد قاپەکانم ششت
هەرچەندە من لە خێزانێکی زۆر ناسراو و دەوڵمەندم بەڵام لەڕاستیدا زۆر سادەم، بە کچە خوێن گەرمەکە ناسراوم لەلایەن هاوڕێکانمەو
کەسێک هەیە لەژیانمدا کە زۆر خۆشم دەوێ، ئەویش خۆشەیستەکەمە ناوی جۆنگکوکە ڕاستە لەم ڕۆژانە پەیوەندی نیوانمان وەکو جاران نەماوە بەهۆی سەرقاڵیمەوە بەڵام هێشتا هەر یەکترمان زۆر خۆشدەوێ حەوت ساڵە لە خۆشەویستی دەژین
موبایلەکەم لەسەر کاوەنتەرەکە بوو خۆیشم بەتەنیشتیەوە خەریکی ئاو خواردنەوە بووم بینیم دەستی کردە ڕۆشنایی کردنەوە بەناوی جۆنگکوک زۆر دڵخۆشبووم دڵم دەستی کردە پرتە پرت کردن هەستم بەشتێکی زۆر جوان کرد لەگەدەم
" جۆنگکوکی! "
بەدەنگێکی نەرمەوە وتم بەڵام ئەو بە بەشێوەیەکی زۆر سارد و وشک قسەی لەگەڵ کردم هەستم بەشتێکی زۆر خراپ کرد کاتێک گوێم لێی بوو وتی...
" یەریم...هەر ئێستا وەرە بۆلای ڕوباری هان دەمەوێ شتێکت پێ بڵێم! "
" ئا...! "
ڕێگەی نەدا هیچ شتێک بڵێم خێرا دای خست بەڕووما، منیش دەستم لەسەر دڵم ئای خوایە ئەوە چی بوو؟ لەبەر چی وای کرد ؟ ئەوە یەکەم جارە لەژیانیدا جۆنگکوک کارێکی لەوجۆرە لەگەڵم بکات یان بەو جۆرە لەگەڵم بدوێ
هەرچۆنێک بێت، هەرچەندە زۆر هەستم بەخراپی کرد و پێم وابێ هەندێ شت بەباشی بەڕێوە ناچێ
بەڵام هەر خۆم گۆڕی و خێرا ڕۆشتم بۆلای ڕوباری هان بە ئۆتۆمبێلەکەم بینیم پشتی لێمە و تەماشای ڕوبارەکە دەکات
خەندەەیەکم کرد
" جۆنگکوکک! "
بەرەو ڕووی ڕۆشتم ویستم باوەشی پێ بکەم بەڵام کاتێک ڕوی لێم کرد و ڕوخساریم بینی بەتەواوەتی ڕای خۆم گۆڕی و بەهێواشی لێی نزیک بوومەوە
ڕوخساری بەفری لێ دەردەچوو
" جۆنگکوک چی بووە؟ بۆچی ڕوخسارت ئاوایە ؟ هیچ باش دیار نیت! "
تەنها بەبێ ئەوەی چاوی بپرتێنێ تەماشامی دەکرد بەشێوەیەک چاوم لەسەری لابرد و گوێم لەدەنگی بوو بەڵام ئەو وشانەی کەلێی دەرچوون بمردبام بەڵام گوێم لێی نەبووایە
" با جیابینەوە! "
وشک بووم..تەنها بۆماویەک مێشکم هەوڵی دەدا تێبگات کەچی وت ئێستا
أنت تقرأ
I HATE YOU,I LOVE YOU
Fiksi Penggemarبەقەد پانتایی ئاسمانەکان ڕقم لێت دەبێتەوە بەڵام دوو هێندە خۆشم دەوێى - جیۆن جۆنگکوک - کیم یەریم - کیم تایهیۆنگ - هوانگ سیرا