𝟏𝟒

503 62 33
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ

Jungkook pov


سۆیا دوێنێ ڕەفتاری سەیری دەكرد وە بێگومان ئاگاداری نا ئومێدی ئەو بووم كاتێ ماچم نەكرد زۆر دڵخۆش بووم كاتێ بەوەم زانی بەڵام نامەوێ وا بیر بكاتەوە من تەنھا لەبەر ئەوەی ئەوم ھەبێ لە نێو قۆڵەكانم بۆیە بەم شێوەیە ڕەفتار دەكەم دەمەوێ خۆشەویستی خۆمی بۆ دەربڕم بە ھەموو شێوەیێكەوە و ھەرگیز جارێكی تر ئازاری نادەم.

سۆیا: ئایە زۆری ماوە بگەین؟

جۆنگكووك: نەخێر شازادەم كەمێكی تر لەوێ دەبین.

وتم كاتێك دەستیم تووندتر گرت بۆ ئەوەی دڵنیای بكەمەوە چونكە ئەو دەترسێ لە بەرزایی بۆیە بە ھێواشی بە شاخەكە دەڕۆیشتینە خوارەوە بۆ ئەوەی بگەین بە خانووە بچووكەكەی كە خوانەكەم لێ ئامادە كردوە دەمەوێ ئەمڕۆ ھەموو شتێ بە سۆیا بڵێم وە ھیوادارم لێم نەترسێ چونكە ئەوە كۆتا شتە كە بمەوێ لەم دوونیایە.

جۆنگكووك: گەیشتین شازادەم.

دەرگاكەم كردەوە و ھەردووكمان ڕۆیشتینە ژوورەوە ئەو بە ھێواشی ڕۆیشتە لای پەنجەرە گەورەكان و زەردەخەنەی دەكرد منیش ڕۆیشتمە لای و لە پشتەوە باوەشم لێیدا و دووبارە سەرم نوقم كرد لە ملی و بۆنیم كرد وەكو ھەموو كات ئارام بوومەوە.

جۆنگكووك: دیمەنەكەت بەدڵە؟

سۆیا: زۆریش جۆنگكووك تۆ نازانی من چەند حەزم بەوەیە كە ڕووبار ببینم بەڕاستی ئێرە زۆر خۆشە زۆر سوپاست دەكەم.

وتی و لە نێو قۆڵەكانم سوڕایەوە و باوەشی لێدام و باوەشەكەم تووند كردەوە و ماچی سەریم كرد.

جۆنگكووك: دەی شازادەم با خواردنەكان سارد نەبنەوە.

ھەردووكمان دانیشتینو دەستمان كرد بە نان خواردن و دوای ئەوەی تەواو بووین من لەسەر یەكێك لە قەنەفەكان دانیشتم و سۆیام لە نێوان قاچەكانم دانا و باوەشم لێدا ئەویش سەری لەسەر سینگم دانا.

جۆنگكووك: سۆیا دوای ئەوەی گوێت لە ھەموو شتێك بوو ئەگەر ویستت بگەڕیتەوە و نەتەوێ من ببینی ئەوا ئامادەم بۆ ھەمیشە لێت دووربكەومەوە و وازت لێ بێنێم بەڵام ئەگەر ویستت بمێنیەوە ئەوا تۆ ھی منی بۆ ھەمیشە ئایا ڕازیت بەوە؟

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومWhere stories live. Discover now