𝟏𝟎

997 113 38
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ


Soya pov

سوڕامەوە دواوە بینیم ڕۆزێ یە وا سەیری دەكردم وەك بڵێی كەوا بونەوەرێكی نوێ بم.
ڕۆزێ:سۆیا ئایە باشی چی ڕوویداوە؟
سۆیا:بەڵی باشم بۆچی دەپرسی؟
ڕۆزێ:نازنم تۆ سوور هەڵگەڕاوی وە دەستەکانت بەرامبەرت ڕاگرت بوو وەک ئەوەی بتەوێ پاڵ بە کەسێکەوە بنێیت.
سۆیا:ئاه نا هیچ نییە دەی با بڕۆینە ژوورەوە.
ڕۆیشتینە ژوورەوە بینیم دادەم و تەیھیۆنگ و جۆنگكووك لەلای مێزەكەمان وەستاون و دواتر بینیم جێنی لەلای كای گەڕایەوە و بەرەو مێزەكەمان ڕۆیشت من و ڕۆزێ گەیشتینە لای مێزەكەو دواتر تەیھیۆنگ منی خستە باوەشی و منیش سەیری جۆنگكووكم کرد و ئەویش زەردەخەنەکەی کردەوە و لاشەم دەستی كرد بە لەرزین و سەیركردنەكانم دوورخستەوە و تەیھیۆنگ سەیری كردم.
تەیھیۆنگ:گیانەكەم ئەگەر ھەست بە باشی ناكەیت ئەوا دەگەڕێینەوە.
سەرم بە مانای بەڵێ جووڵاند و دواتر ھەردووكمان ڕۆیشتینە لای پێشوازیكەرەكان و تەیھیۆنگ چاكەتەكانی ھەردووكمانی ھێناو بۆ دواجار سەیری خوارەوەم كرد و بینیم جۆنگكووك سەیرم دەكات لە كاتێكدا زەردەخەنەكەی ھێشتان لەسەر لێوەكانیێتی و دووبارە دەستم كرد بە لەرزین و خێرا سوڕامەوە پێشەوەو لەگەڵ تەیھیۆنگ ڕۆیشتینە دەرەوەی بینایەكەو بەڕێكەوتین بۆ ماڵەوە.
تەیھیۆنگ گەڕایەوە ماڵەوە دوای ئەوەی منی گەیاندەوە ماڵەو و منیش ڕۆیشتمە ژوورەكەم و گەرماوێكم كرد و جلەكانم پۆشی كاتێك كە ویستم بڕۆمە سەر سیسەمەكەم لە ناكاو لە دواوە دوو قۆڵی بەھێز دەوری كەمەری دام چاوەكانم فراوان بوون بۆ ماوەیێك بەو شێوەیە وەستام دواتر ھەستم بە ھەناسەی گەرم كرد لەلای ملم دواتر ھەستم كرد ملم ماچ دەكرێ بە ھێواشی سوڕامەوە دواوە بەڵام
ھیچ كەسێك لەوێ نەبوو!!!
بەڵام ھێشتان ھەستم بە قۆڵەكانی دەكرد لە دەوری كەمەرم چاوەكانم پڕ فرمێسك بوون زۆر ترسا بووم بەڵام دواتر ھەستم بە دوو لێوی نەرم كرد لەسەر ئەوانەی خۆم نەمتوانی فرمێسكەكانم ڕاگرم پاڵم بەو شتەوەنا بە ھەموو ھێزم دواتر ھەستم بە لاشەم كرد سڕببوو نەمتوانی بە باشی ھەناسە بدەم چاوەكانم قورس بوون و وە لاشەم بە تەواوەتی باوەشی بە زەویەكەدا كرد و دواتر بینیم دوو پێڵاوی ڕەشی پیاوێك لە بەرامبەرم وەستاون ودەنگێكی یەكجار قوڵ بەر گوێچكەكانم كەوت.
؟؟؟:خۆشم دەوێی شازادەكەم..
وە لە ناكاو گوێم لە ڕاكردنی كەسێك بوو پێڵاوی ئەو پیاوە دووبارە دیار نەماو ھاواری دادەم و ڕۆزێ تاكە شت بوو كە گوێم لێبوو بەر لەوەی چاوەكانم دابخەم.



چاوەكانم كردەوە بینیم لەسەر سیسەمەكەمم و ویستم ھەڵسم بەڵام كەسێك منی وەستاند.
ڕۆزێ:ھێی ھێی ئەوە چی دەكەی تۆ پێویستە پشوو بدەی چۆن دەتوانی وا زوو ھەڵسیتەوە ھا؟
سۆیا:بۆچی من چیم بەسەر ھاتووە؟
ڕۆزێ كەمێك روخساری گۆڕدراو ھاتە پێشەوە و سەیری كردم.
ڕۆزێ:بیرت نایێ كە ئەو شەوە چی ڕوویدا؟
كەمێك بیریم كردەوە وە دواتر بیرم ھاتەوە كە چی ڕوویدا و خێرا سەیری ڕۆزێم كرد.
ڕۆزێ:ئەو شەوە كە گەڕاینەوە تۆ لەلای سیسەمەكەت كەوتبووی و ڕەنگت سوور ھەڵگەڕا بوو دواتر لە ھۆش خۆت چوویت ئێمەش بانگی دكتۆرمان كرد و ئەویش وتی كەوا تۆ ترساوی ئایە ترسەكەت ھێشتان ماوە؟
سۆیا:وابزانم بەڵام من بە تەنیا بووم؟
ڕۆزێ سەیری كردم وەك ئەوەی پرسیارێكی بێمانام كردبێ.
ڕۆزێ:گەمژە دەتویست كێت لە لابێ ھا؟ بێگومان تۆ تەنیا بووی دەی پشووبدە ئەمڕۆ ھەینیە ناڕۆین بۆ كار.
سۆیا:چی؟!!!!!
ڕۆزێ لە شوێنی خۆی ڕاچەڵەكەی و دواتر كەوتە خوارەوە.
ڕۆزێ:یا كچم بۆ ھاوار دەكەی خۆ من لە لاتم پێویست بە ھاوار ناكا.
سۆیا:ببورە، بەڵام ماوەی چەندێكە من خەوتوم؟
ڕۆزێ:ڕۆژێك.
سۆیا:چی؟!؟!!!!!!!!!
ڕۆزێ:یا وتم ھاوار مەكە كچێ بۆ وا ھاوار دەكەی؟
سۆیا:ھھھھ ببوورە تەنھا شۆك بووم.
ڕۆزێ:دەی دەی زوو پاڵكەوە دەڕۆم نانی بەیانیت بۆ دێنم باشە؟
سۆیا:باشە.
ڕۆزێ ڕۆیشت و زەردەخەنەكەی سەر لێوەكانم نەما و دووبارە بیرم لەو شەوە دەكردەوە.
*چۆن ئەكرێ من ھیچ شتێكم نەدیتبێ یان كچەكان؟ دڵنیام كەوا من شێت نیم چوونكە ھەستم بەو لێوە نەرمانەكرد وە بەڕاستی- ئایش سۆیا ئەوە چی دەڵێی؟ئای خوایە*

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومOù les histoires vivent. Découvrez maintenant