𝟏𝟏

813 102 67
                                    


.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ


Jimin pov

سوڕامەوە دواوە وە یەكسەر لاشەم بەر زەویەكە كەوت و گوێم لە ھاواری جێنی و ھەناسە بڕكێی ڕۆزێ بوو.
جێنی:تەیھیۆنگ!
ڕۆزێ بە خێرایی ھاتە لام و یارمەتیدام ھەڵسامەوە و خوێنی لێوم سڕی و سەیری تەیھیۆنگم كرد.
تەیھیۆنگ:ھەی بێڕەوشت تۆ كێی تاوەكو دەست لە خۆشەویستەكەم بدەی ھا؟!
تەیھیۆنگ ھاواری كرد و ویستی دووبارە بێتو لێم بدا بەڵام جێنی زلەیێكی لێدا.
جێنی:بەسیكە كیم تەیھیۆنگ تۆ پێویستە سوپاس گوزاری جیمین بیت تێدەگەیت؟
جێنی ھاواری بەسەردا كرد بە گریانەوە لە كاتێكدا ڕۆزێ كلێنسێكی ھێناو لێومی بۆ پاكدەكردمەوە.
تەیھیۆنگ:بۆچی پێویست دەكا وا بكەم ھا ئەو بێڕەوشتە دەستی لە خۆشەویستەكەم داوە دەتەوێ كەوا ئارام بم ھا؟
تەیھیۆنگ دووبارە ھاواری بەسەر جێنی دا كرد و ویستی دووبارە بێت بەڵام جێنی پاڵی پێوەنا.
جێنی:ئەگەر بە ھۆی جیمینەوە نەبووایە ئەوە ئێستا سۆیا مردبوو.
تەیھیۆنگ:چ-چی بەڵام تۆ وتت كەوا-
جێنی:بەڵێ وام وت بەڵام وتم كەوا كێ وای كردوە؟
تەیھیۆنگ:بەڵام من...
تەیھیۆنگ كەوتە سەر قاچەكانی و دەستی كرد بە گریان و جێنی لە لای دانیشت و ئەوی لە باوەش گرت سەیری ڕۆزێم كرد و ئاماژەم كرد كە ئەو دوانە بە تەنیا بەجێ بێڵین ئەو ڕازی بوو جانتاكەی ھەڵگرت و ھەردووكمان ڕۆیشتینە دەرەوەی نەخۆشخانە.
ڕۆزێ:دەزانی ژیان زۆر نادادپەروەرانەییە؟
سەیرم كرد و ئەویش سەیری ئاسمانی دەكرد بە چاوە پڕ فرمێسكەكانی.
ڕۆزێ:ھیچ نەما بەسەر ئەو كچەیا نەیێت ئێستاش ئەمە ئایە ژیان لەمە خراپتر دەبێ؟
ڕۆزێ سەیری خوارەوەی كرد و دەستی كرد بە گریان ئەوم ھێنایە باوەشم و دەستم بەسەری دا دەھێنا.
ڕۆزێ:سۆیا تاوانی چییە تاوەكو تووشی ھەموو ئەم شتانە بێت؟
بێدەنگ بووم چوونكە تەنانەت منیش وەڵامی ئەو پرسیارەم نەدۆزیوەتەوە تا ئێستا.
ـ
ـ
دوای ماوەیێك من و ڕۆزێ ڕۆیشتینە ژوورەوە و بینیم جیسوو و جێنی و تەیھیۆنگ لەبەردەم ژوورەكەی سۆیا چاوەڕێ دەكەن.
جیسوو:ھاوڕێیان ئێوە بڕۆنەوە من لەلای دەبم.
جیمین:ئەوە چ قسەیێكە سۆیا پێویستی بە ھەموومان دەبێت بۆ ئەوەی لێرە بین لە ڕاستیدا تۆ بگەڕێوە تۆ زۆر ماندوو بوویت.
جیسوو:نەخێر من زۆر باشم ھیچ كێشەیێكم نییە بەڵام ئێوە زۆر ماندوو بوون بە تایبەتی تۆ و تەیھیۆنگ بۆیە بگەڕێنەوە.
تەیھیۆنگ:من سۆیا بەجێ ناھێڵم.
ڕۆزێ:دادە جیسوو تۆ پێویستە بگەڕێیتەوە حاڵت زۆر باش نییە سەیركە ئێمە لێرەین جێنی تۆ دەباتە ماڵەوە و ئێمەش لێرە ئاگاداری سۆیا دەبین تكایە ئێستا بگەڕێوە.
جێنی:بەڵێ دادە جیسوو با بگەڕێینەوە.
جیسوو:باش كەواتە وە جیمین...
سەیری كردم و چاوەكانی دووبارە پڕ بوون لە فرمێسك.
جیسوو:زۆر سوپاست دەكەم من بە ژیانم قەرزارتم ئەگەر تۆ نەبایت ئێستا سۆیا-
دەستی كرد بە گریان.
جیمین:ھشش جیسوو ئاساییە سۆیا باشە ئێستا، بۆیە دڵگران مەبە باشە دەی تكایە بگەڕێوە لەگەڵ جێنی.
جیسوو:باشە زۆر سوپاست دەكەم دووبارە.
جیسوو و جێنی ڕۆیشتن و ڕۆزێ پێی وتم كەوا دەڕوا قاوەیێك بۆ تەیھیۆنگ بێنێت.
لە لای تەیھیۆنگ دانیشتم و ئەویش سەری بەرزكردەوە و سەیری بنمیچی نەخۆشخانەی دەكرد دوای ١٠ خولەك ڕۆزێ گەڕایەوە و سێ قاوەی پێبوو دانەیێكی دا بە من و دانەكەی تری دا بە تەیھیۆنگ و ئەوەی تری بۆ خۆی ھەڵگرت.
لە ناكاو دكتۆرەكە ھاتە دەرەوە لە ژوورەكەی سۆیا ھەرسێكمان بەرەو لای ڕۆیشتین.
دكتۆر:ئێستا ھەندێك پشكنینمان بۆ خاتوو سۆیا كرد وە لەوانەیە لە ماوەی دە خوولەكی تر چاوەكانی بكاتەوە بەڵام شتێكمان بە دی كرد.
تەیھیۆنگ:چ-چیتان بە دی كرد..؟
دكتۆر:خاتوو سۆیا دەتوانێ ھەست بە دەست لێدانەكانمان بكات وە ئەوەش زۆر باشە چوونكە زۆربەی ئەوانەی تووشی ئەم حاڵەتانە دەبن ھەست بە ھیچ ناكەن وە دەمەوێ كاتێك ڕۆیشتنە ژوورەوە سەرەتا بانگی بكەن دواتر دەستی لێبدەن بۆ ئەوەی ئاگادار بێت و نەترسێت زیاتر.
ڕۆزێ:بەڵێ دكتۆر وا دەكەین.
تەیھیۆنگ دەستی كرد بە گریان دووبارە و منیش ئەوم ھێنایە باوەشم.
جیمین:ھشش خۆ ڕاگر بە سۆیا ئێستا لە ھەموو كەسێك زیاتر پێویستی بە تۆییە ئەمەش تێدەپەڕێنین.
تەیھیۆنگ:زۆر ڕقم لەخۆم دەبێتەوە نەمتوانی بیپارێزم نەمتوانی لای بم كاتێك پێویستی بە یارمەتی من بوو من چ جۆرە خۆشەویستێكم؟
جیمین:ئەوە ھەڵەی تۆ نەبوو ئەوە چارەنووسی بوو كە دەبوایا بەم شێوەیە ڕووبدا.
تەیھیۆنگ:خۆزگە ھەرگیز بەجێم نەدەھێشت كاكە زۆر پەشیمانم.
جیمین:تەیھیۆنگ وەرەوە سەر خۆت ئێستا دەبێت بڕۆینە لای ئەو پێویستی بە ئێمە ھەییە باشە؟
تەیھیۆنگ سەری بە مانای ڕازی بوون جووڵاند و دواتر فرمێسكەكانی سڕی و ھەناسەیێكی قۆڵی ھەڵمژی بەر لەوەی ھەرسێكمان بڕۆینە ژوورەوە لەگەڵ دكتۆرەكە.
دكتۆر:دەبینم كەوا نەخۆشەكەمان بە ئاگا ھاتووە؟
سەیری سۆیام كرد و ئەویش بە ماندووی لاشەی دەجوڵاند بۆ ئەوەی ھەڵسێتەوە پەرستارەكان بانگیان كرد بەر لەوەی ھەردووكیان یارمەتی بدەن بۆ ئەوەی ھەڵسێتەوە وە سەرینەكانیان بۆ ڕێكخست و سۆیا پشتی بە سەرینەكان پاڵداو و دواتر سەیری ئێمەی كرد بێ ئەوەی ھیچ شتێك بزانێ.
دكتۆر:خاتوو سۆیا ئایە گوێت لێمە ئەگەر بەڵێ ئەوە تكایە بڵێ كە دەتوانی ئەگەریش نا ئەوە تكایە سەرت بجوڵێنە باشە؟
سۆیا وەكو مناڵێكی بێتاوان سەری بە ھواشی جوڵاند و سەیری دكتۆرەكەی دەكرد.
دكتۆر:باشە كەواتە ئەوە زۆر باش بوو ئایە دەتەوەێ قسە بكەی ئەگەر بەڵێ ئەوە تكایە بڵێ كە دەتوانی ئەگەریش نا ئەوە تكایە سەرت بجوڵێنە.
سۆیا بە ھێمێنی سەری بە نەخێر جوڵاند.
دكتۆر:ھمم باشە كەواتە ئەی چی دەربارەی ئەوەی كە ئەگەر ویستت ھەر شێك بڵێیت یان ھەر شتێكت لە خایاڵایە بنووسی بۆ مان.
سۆیا بە ھێمنی سەری بە بەڵێ جوڵاند.
دكتۆرەكە ئاماژەی بە پەرستارەكەی لای ڕاست داو و ئەویش دەفتەرێك و قەڵەمێكی ھەڵگرت بەر لەوەی بە ھێواشی بیدات بە سۆیا ئەویش بە ھێمنی سەیری پەرستارەكەی دەكرد و دواتری بە ھێواشی سەری خۆی بۆ دانەواند و دواتر سەیری دكتۆرەكەی كرد.
دكتۆر:ئەگەر ھەر پرسیارێكت ھەییە تكایە بۆمانی بنووسە بۆ ئەوەی بتوانین وەڵامی بدەینەوە.
سۆیا سەری بە ھێمنی جوڵاند دواتر دەستی كرد بە نووسینەوە.
دوای ماوەیێك بە ھێمنی دەفتەرەكە بەرام بەری ڕاگرت و پێشانی دكتۆرەكەی دا.
(« ئەم ھێمایە مانی ئەو شتانەیە كە سۆیا نووسیوێتی)
«من ھیچ شتێكم بیر نییە بەڵام وابزان ناوم سۆیا'یە ئەی وانییە؟»
دكتۆر:بەڵێ تۆ ناوت سۆیا'یە وە ئێمە یارمەتیت دەدەین بۆ ئەوەی كەوا یادەوەریت بۆ بگەڕێنینەوە.
سۆیا دەستی كرد بە نووسینەوە دووبارە.
«ئەی چی دەربارەی ئەو سێ كەسەی دواوەت ئایە من ئەوان دەناسم؟»
دكتۆر:بەڵێ بێگومان ئەوان دەناسیت دەتەوێ خۆیانت پێ بناسێنن؟
سۆیا سەری بە مانای بەڵێ جوڵاند.
ڕۆزێ:سڵاو سۆیا من ڕۆزێم و خووشكی تۆم وە ئەمەی لای چەپم جیمینەو ئەویش ھاوڕێتەو ئەوەی لای ئەویش تەیھیۆنگە و ئەویش ھاوڕێی نزیكتە.
سۆیا دەستی كرد بە نووسینەوە و دواتر دەفتەرەكەی ئاراستەی كرد بەرەو لای ئێمە.
«من تۆم زۆر بە دڵە ڕۆزێ بەڵام ئەو دووەی تر نازانم تەیھیۆنگ بە بوونەوەری ئاسامنی دەچێو جیمینیش زۆر كورتە تاوەكو ھاوڕێی من بێت بەڵام تۆ زۆر جوانیت بۆیە تكایە ئەو دووانەتان بوونەوەری ئاسامنی و قوتە بڕۆنە دەرەوە و من و ڕۆزێ بە تەنیا بە جێ بێڵێن»
*یاھ ئەوە بەكێ دەڵێ كورتە باڵا بەس نەخۆش نەبایت ئێستا لەناو سەرتم ئەدا منداڵی بێڕێز.*
ڕۆزێ بە زۆر پێكەنینی خۆی گرتبوو سەیری تەیھیۆنگم كرد و ئەویش بە بێ باوەڕی سەیری سۆیای دەكرد.
دكتۆر:ھھە كەواتە وابزانم ئێمە ئەم پێنجەمان دەڕۆین و تۆش دەتوانی ئاسوودە بیت لەگەڵ خاتوو ڕۆزێ.
سۆیا سەری بە مانای ڕازی بوون جووڵاند و دواتر من و تەیھیۆنگ و دكتۆر و پەرستارەكان ڕۆیشتینە دەرەوە.
دكتۆر:بەھیوای سەلامەتی لەھەر ھەواڵێكی نوێ ئاگادارتان دەكەینەوە شەوتان شاد.
ھەردووكمان بۆ دكتۆرەكە و پەرستارەكان دانەواین.
جیمین:زۆر سپاست دەكەین دكتۆر.
تەیھیۆنگ:وە شەوتان شاد.
دكتۆرەكە زەردەخەنەیێكی كرد بەر لەوەی بڕوات لەگەڵ پەرستارەكان.
جیمین:یاھ تۆ ئەمە نابینی چی دەڵێ كورتە باڵا یەكێ نەزانێ خۆی زۆر بەرزە.
تەیھیۆنگ لەسەر یەكێك لە كوورسیەكان دانیشت و بە ھێمنی پێكەنی.
تەیھیۆنگ:مەبەستم ھەڵەنییە تۆ زۆر كورتی جیمین-شی.
جیمین:ھەر ھیچ نەبێ من بوونەوەرێكی ئاسمانی نیم.
كەمێك پێكەنیم تەیھیۆنگ بە جدیەوە سەیری كردم و دواتر ئەویش دەستی كرد بە پێكەنین.


𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومOpowieści tętniące życiem. Odkryj je teraz