𝟔

1K 156 17
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ





Soya pov

چاوەكانم كردەوە كاتێك تیشكی خۆر بێزاری دەكردم.
سەیری تەیھیۆنگم كرد كاتێك توندتر باوەشی لیدام پێكەنیم و دەستم خستە ناو قژی وە دواتر ماچم كرد وە كاتێك ویستم دووربكەومەوە ئەو گازی لە لێوی خوارەوەی گرتمو ماچی كردم وە دواتر ھاتە سەرم.
تەیھیۆنگ:ھەی شەیتانی بچووك دەتەوێ بەو شێوەیە فریوم بدەی؟
دەستی كرد بە ختووكە كردنم.
سۆیا:تەی تەی بوەستە ھھھھھ بوەستە.
ھاوارم كرد و ئەویش وەستا دواتر دووبارە ماچی كردم و باوەشی لێدام.
سۆیا:تاتا؟
تەیھیۆنگ:گیان؟
سۆیا:دەزانی كە زۆرم خۆشدەوێی؟
تەیھیۆنگ:ئەی دەزانی كە لە پێناوی تۆ ھەمووشتێك دەكەم؟
سۆیا:دەزانم!
تەیھیۆنگ:دەی ھەڵسە با بڕۆین نانی بەیانی بخۆین.
سۆیا:باشە تاقانەكەم.
تەیھیۆنگ ڕۆیشت رووخساری شووشت وە دواتر منیش شووشتم و ھەردووكمان ڕۆیشتینە خوارەوە.
سۆیا:بەیانی باش دادە گیان.
وتم كاتێك لە دواوە باوەشم لە دادەم دا وە ماچێكی روومەتیم كرد دادەم زەردەخەنەیێكی كرد و تەیھیۆنگیش ماچێكی روومەتی دادەمی كرد تەنھا بۆ ئەوەی توڕەی بكات دادەم زۆر توڕە دەبێت كاتێك كوڕێك لێی نزیك دەبێتەوە جا لەبەر ئەوەی دادەم و تەیھیۆنگ ھاو تەمەنن تەیھیۆنگ ھەمیشە گاڵتەی لەگەڵ دەكا.
دادەم بە دوای تەیھیۆنگ كەوتبوو منیش ھەر پێیان پێدەكەنیم بەڵام دەنگی مۆبایلەكەم سەرنجی منی بۆ خۆی ڕاكێشا سەیری ژمارەكەم كرد وە ڕۆیشتمە باخچە.
«لە تەلفۆن»
سۆیا:چیت دەوێ؟
؟؟؟:بەیانی تۆش باش؟
سۆیا:قسەی بێمانا مەكە بۆچی پەیوەندیم پێوە دەكەی؟
؟؟؟:تاقانەكەم تەنھا گوێبگرە بزانە چی دەڵێم؟
سۆیا:یەكەم من تاقانەی تۆ نیم ھی كەسێكی ترم دووەم من ھەرگیز ئامادە نیم گوێ بۆ درۆكانت بگرمەوە بەڕێز پارك جیمین.
جیمین:مەبەستت چییە لە 'ھی كەسێكی تر'؟
بەر لەوەی بتوانم وەڵامی بدەمەوە كەسێك مۆبایلەكەمی لێ سەندم.
تەیھیۆنگ:مەبەستی ئەوەیە كە ئەو ئێیتر خۆشەویستی منە وە نەكەی جارێكی تر بێزاری بكەی.
تەیھیۆنگ پەیوەندیەكەی داخست و منیش زەردەخەنەم كرد و باوەشم لێیدا دواتر ڕۆیشتینە ژوورەوە بۆ ئەوەی نانی بەیانی بخۆین.
«لە تەلفۆن»
سۆیا:سڵاو جۆنگكووك؟
جۆنگكووك:سۆیا ئایە شتێك ڕوویداوە تۆ باشی؟
سۆیا:بەڵێ زۆر باشم ھیچ ڕووینەداوە بۆچی دەپرسی؟
جۆنگكووك:ئەمڕۆ پشووت وەرگرتوە وتم لەوانەیە شتێك ڕوویدابێ چونكە تۆ زۆر جدیت بۆ كارەكانت.
سۆیا:ئاھ نا ھیچ شتێك نییە تەنھا دەمەوێت ئەمڕۆ كاتێكی خۆش ببەمە سەر لەگەڵ خێزانەكەم.
جۆنگكووك:ئەھ باشە كەواتە ....بیرت دەكەم.
سۆیا:منیش تكایە ببورە بەڵام بەڵێن بێت قەرەبووی ئەكەمەوە.
جۆنگكووك:باشە دەی بای.
سۆیا:بای.
پەیوەندیەكەم داخست و ڕۆیشتم بۆ ئەوەی خۆم ئامادە بكەم تا لەگەڵ تەیھیۆنگ بڕۆمە دەرەوە.

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومWhere stories live. Discover now