𝟖

929 133 2
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ




Jungkook pov

دەرگاكەم كردەوە بینیم جیمین لەوێ وەستاوە وە زۆر خەمباریش دیار بوو.
جۆنگكووك:فەرموو كاكە؟
جیمین:كاتت ھەییە؟
جۆنگكووك:بێگومان وەرە ژوورەوە.
دوای ئەوەی ھاتە ژوورەوە دەرگاكەم داخست و ڕۆیشتینە ژووری میوانەكان.
جۆنگكووك:چی دەخۆیتەوە؟
جیمین:ھیچم ناوێ تەنھا دەمەوێ چەند پرسیارێك بكەم وە دەمەوێ بە ڕاستگۆی وەڵامم بدەیتەوە.
جۆنگكووك:باشە بێگومان.
جیمین:ئایە تۆو سۆیا ھیچ پەیوەندیێكتان ھەییە؟
جۆنگكووك:تەنھا ھاوڕێین.
جیمین:ئەی ئەو شەوە چی دەكرد لێرە؟
جۆنگكووك:ئەو سكێرتێری تایبەتی منە وە كارمان ھەبوو بۆیە ئەوم ھێنایە ئێرە ئەو شەوە پێم وتی.
جیمین:ئەی باشە بۆچی وا ھەست دەكەم كەوا تۆ شتێكم لێ دەشاریتەوە؟
جۆنگكووك:ئەوە تەنھا ھەستەكانی خۆتە.
جیمین:جۆنگكووك من و تۆ لە منداڵیەوە بەیەكەوەین ڕاستە ساڵانی ڕابردوو نەمتوانی لات بم لەبەر خوێندنم بەڵام ھێشتا ھەر باش دەتناسم دەزانم تۆ سۆیات خۆشەوێ.
كاتێك وای وت نەمدەزانی ھەست بە چی بكەم ئایە من بەڕاستی سۆیام خۆشەوێ؟
جیمین:چییە خۆ ناڵێی ھەستم بەوە نەكردووە؟
جۆنگكووك:ن-نازانم.
جیمین:تەنھا دەمویست ئاگادارت بكەمەوە كە لە سۆیا دووربكەویتەوە چونكە ئەو ھی من بوو ھەر لەسەرەتاوە وە ھەر ھیخۆمە.
پاڵم نا بە قەنەفەكە و زەردەخەنەیێكی یەك لایم كرد.
جۆنگكووك:ھھھە ھەست ناكەی كەمێك درەنگە بۆ وتنی ئەم قسانە؟
جیمین:مەبەستت چییە؟
جۆنگكووك:مەبەستم سۆیا خۆشەویستی خۆی ھەییە.
جیمین تەقیەوە لە پێكەنین وە وەكو شێتێك دیار بوو.
جیمین:ھھھھە وادەزانی من باوەڕ بە تۆ تەیھیۆنگ دەكەم؟ سۆیا-
جۆنگكووك:منیش باوەڕم نەدەكرد بەڵام ئەمڕۆ ھەواڵی پەیوەندیەكەیان ڕاگەیاند لە ھەموو كۆمپانیەكە.
جیمین زەردەخەنەكەی سەر لێوەكانی نەماو زۆر تووڕە بوو ھەڵسایەوە و ڕۆیشتە دەرەوە لە ماڵەكەم.
ئاھێكم ھەڵكێشا وە ویستم بگەڕێمەوە ژوورەكەم بەڵام دووبارە گوێم لە دەنگی لە دەرگادان بوویەوە.
دەرگاكەم كردەوە بەڵام ھیچ دڵخۆش نەبووم بە بینینی كەسەكە.
جۆنگكووك:چی دەكەیت لێرە لیسا. «بە ساردی»
لیسا سەیری كردم و چاوەكانی ھەڵئاوسا بوون.
لیسا:ئم دەمەوێ دەربارەی شتێك قسەت لەگەڵ بكەم.
جۆنگكووك:من ھیچم نییە قسەی لەسەر بكەم.
ویستم دەرگاكە دابخەم بەڵام دووبارە بانگی كردم.
لیسا:جۆنگكووك...ئەمە كۆتا جارە كە دەمبینی.
جۆنگكووك:مەبەستت چییە؟
لیسا:دەتوانین قسە بكەین چەند ڕاستیێك ھەییە دەبێت بۆت باس بكەم.
جۆنگكووك:وەرە ژوورەوە.
ئەو ھاتە ژوورەوە منیش دەرگاكەم داخست و ڕۆیشتمە ژوورەوە.
جۆنگكووك:ھەرچیێكت ھەییە بیڵێ و بڕۆ.
وتم دوای ئەوەی ھەردووكمان دانیشتین.
لیسا:من زۆر داوای لێبوردن دەكەم ھەمووشتێك بە ھۆی منەوە بوو.
سەیریم كرد كاتێك گوێم لە دەنگە شكاوەكەی بوو وە بینیم دەگریێ نازانم بۆچی بەڵام ھەستم بە ئازار دەكرد بە بینینی بەم شێوەیە.
جۆنگكووك:مەبەستت چییە؟!
لیسا:لە سەرەتاوە ھەمووشتێكت پێ دەڵێم...
جۆنگكووك:باشە.
لیسا:چوار ساڵ لەمەوبەر من و تۆ لە پەیوەندی دا بووین وە ئێمە زۆر دڵخۆش بووین بەڵام لە ڕاستیدا م-من ....تۆم ھەڵخەڵەتاند تۆم خۆشنەدەویست تەنھا بە دوای پارەكانتەوە بووم، وە ئەوكات تۆ دایك و باوكت'ت لەدەستدابوو وە ھەمیشە پێت دە وتم كەوا من ھیوای خۆشیتم دوای مردنی خێزانەكەت من نەمدەویست بەجێت بێڵێم چونكە وام دەزانی كەوا دەرووخێی *ھەنسك* ڕۆژێكیان ھاتمە ماڵەكەت بەڵام تۆ لە ماڵەوە نەبوویت دواتر بڕیارم دا پەیوەندی بە خۆشەویستەكەم بكەم كەوا ھەردووكمان بڕیارمان دابوو تۆ ھەڵ بخەڵێتێنین بەڵام نەمزانیبوو كەوا تۆ گەڕاویتەتەوە وە گوێت لە گفتۆگۆكەی ئێمە بووە *ھەنسك* من پێم وت كەوا كاتی زیاترم پێبدات چونكە ناتوانم تۆ بەجێ بێڵم بەڵام ئەو ھەڕەشەی كرد وتی ئەگەر ئەو پارانەی كە خستبووتە سەر حیسابەكەی من پێی نەدەم ئەوا ئەو ھەمووشتێك بە تۆ دەڵێت من ئامەدەبووم كەوا ئەو كارە ئەنجام بدەم بەڵام تۆ ھاتیتە ژوورەكەو ھێشتا بیرمە كە وتت "خۆزگەم دەخواست ھەرگیز تۆم نە ناسیبا" *ھەنسك* دواتر ڕاتكرد ویستم كەوا بەدوات بكەوم بەڵام من دوا كەوتم لە ھەموو شوێنێك بە دوات گەڕام دواتر پەیوەندیم پێوەكرا وە وتیان تۆ توشی ڕوداو بوویت و ئۆتۆمبێلێك خۆی پێتا كێشاوە وە خوێنت زۆر لێ ڕۆیشتووە بەپەلە ھاتم وە كاتێك ھاتم ویستم خوێنت پێ ببەخشم بەڵام تا ئەو كاتەی من ھاتم كوڕی پورت لەوێ بوو وە ئەو بە ھەمووشتێكی دەزانی بەڵام نەیویست پێت بڵێ چونكە دەیزانی كە خەمبار دەبی
ویستم بێمە لات بەڵام ئەو ڕێگری كرد وە وتی كەوا جارێكی تر ڕووخسارمت پیشان نەدەم ڕۆیشتم ویستم بڕۆم و بۆ ھەتا ھەتایێ جێتبێڵم ب-بەڵام بۆم دەركەوت كەوا من-........من ئاشقی تۆم جۆنگكووك!......دوای ئەو رووداوە لە ھەمووشوێنیێك بە دوات گەڕام بەڵام تۆم نەدۆزیەوە دواتر كووڕە پورت پەیوەندی پێوە كردم وتی كەوا تۆ ونببویت و وایدەزانی كاری منە بە دوات گەڕام وامزانی خۆشەویستەكەم ئەم كارەی كردوە بەڵام لە ڕاستیدا كاتێك ڕۆیشتمە ماڵەكەی ئەو زۆر بە ترسناكی كووژرابوو منیش پەیوەندیم بە پۆلیسەوە كرد و ئەوانیش لێكۆڵینەوەیان كرد بەڵام ھیچ شتێك نەبوو*ھەنسك* دواتر ھاتمە كۆمپانیاكەت بۆ ئەوەی دووبارە تۆ بەدەست بێنمەوە بەڵام تۆ ھەمووكات منت لە خۆت دوورخستەوە *ھەنسك* ئەمڕۆ ڕۆیشتمە لای كوڕە پورت وە ئەو پێی وتم كەوا تۆ یادەوەریەكانت لەدەست داوە *ھەنسك* زۆر پەشیمان بەڵام ھیچ سوودێكێی نییە تكایە بمبوورە بۆ ئەو كارانەی لەگەڵتم كرد من شایەنی ئەو خۆشویستنەی تۆ نەبووم بۆیە من بەجێت دێڵم بۆ ھەمیشە وە ھەرگیز رووخسارم نابینیتەوە.
ھەمووشتێكم بیركەوتەوە ھەمووی دڵم زۆر ئازاری ھەبوو لیسا ھەڵسایەوە وە ویستی شتێك بڵێ بەڵام خێرا ھەڵسامەوە و ئەوم لە باوەش كرد و دەستم دەھێنا بە قژی.
جۆنگكووك:ئەوە ھەڵەی تۆ نەبوو وە تۆم بووری دەی بەسە بگری و باوەشم لێ بدەوە.
لیسا تووند باوەشی لێدام و زیاتر گریا.
دڵم زۆر ھەستی بە ئارامی دەكرد لە خۆمم دوورخستەوە وە سەیری چاوەكانیم كرد ئەویش فرمێسكەكانی سڕی و دەستەكانی گرتم.
لیسا:تكایە دڵخۆش بە وە ھەموو شتێك لە بیر بكە چوونكە تۆ تەنھا شایەنی ئەوەی كە خۆشی ببینی.
وتی وە ماچی ڕوومەتی كردم.
زەردەخەنەیێكی بچووكم بۆی كرد و ئەویش زەردەخەنەی كرد.
لیسا:پێویستە ئێستا بگەڕێمەوە چونكە بەیانی فڕۆكەكەم ھەڵدەستێ.
جۆنگكووك:دەگەڕێیتەوە لای دایكت؟
لیسا:بەڵێ...
جۆنگكووك:باشە كەواتە.
لیسا:دەی ماڵئاوا.
جۆنگكووك:ماڵئاوا شەو ش-شاد.
لیسا زەردەخەنەیێكی كرد بەر لەوەی بڕواتە دەرەوە لە دەرگاكە.
لەسەر قەنەفەكە دانیشتم و پێكەنینێكی گاڵتەجار دەمی جێھێشتم.
جۆنگكووك:وای پیاو واتا ئەم ھەمووشتە ڕوویداوە كەچی منیش بەم ئاسانیە لە بیرم كرد ھھە.
ڕۆیشتمە ژوورەكەم و بێئەوەی گەرماوێك بكەم خەوتم چونكە ئەمڕۆ زۆر ھەستم بە ماندوو بوون دەكرد.
ـ
ـ

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومWhere stories live. Discover now