(كۆتایی) 𝟏𝟓

471 40 3
                                    

. . . . . . . . . .
. . . . . . . . .
. . . . . . . .
. . . . . . .
. . . . . .
. . . . .
. . . .
. . .
. .
.
ڤۆتシ

‏Soya pov

بەیانی بەھۆی زەنگی مۆبایلەكەم ھەڵسام و دواتر ڕۆیشتمە گەرماو گەرماوێكم كرد دواتر ڕۆیشتمە خوارەوە بۆ ئەوەی نانی بەیانی ئامادە بكەم، چاوەكانم كردەوە و لێرە بووم تەیھیۆنگ پێی وتم كە بڕیارمان داوە بە تەنیا بژین نازانم بۆ بەڵام ھەست دەكەم شتێكی ھەڵە ھەییە وەك ئەوەی كە ئەمانە خەیاڵ بن نەك ڕاستی، تەیھیۆنگ زۆر جار ڕەفتاری سەیر دەكا ھەندێ جار دەیەوێ لێم نزیك بێتەوە بەڵام ڕێگای نادەم نازانم بۆچی بەڵام حەزم بە دەست لێدانی نییە یانیش كاتێ دەیەوێ ماچم بكا ھەمیشە ھەوڵ دەدەم بابەتێك بكەمەوە یان سەرم دەبەمە پێش بۆ ئەوەی سەرم ماچ بكا، زۆر جار پرسیار دەربارەی ھەندێ كەس دەكا كەوا نایان ناسم بۆ نموونە ڕۆزێ و جیسوو و جیمین یان جۆنگكووك زۆر جار دەپرسێ كە ئەگەر سەرم ئازاری ھەبێ یان كەسێك جگە لەو بناسم تاكە كەس كە دەیناسم جێنی خوشكیەتێ بەڵام پێم نەوت نازانم بۆچی بەڵام ئەوەم پێ ڕاست بوو، لە خەیاڵەكانم ھاتمە دەرەوە كاتێ ھەستم بە دوو قۆڵ كرد لە دەوری كەمەرم.

تەیھیۆنگ: تاقانەكەم بۆچی ھەڵساوی تۆ ھیچ باش نیت.

سۆیا: تەی من زۆر باشم پێویست ناكا نیگەران بی نانی بەیانی خەریكە ئامادە دەبێ.

تەیھیۆنگ: باشە خۆشەویستم.

تەیھیۆنگ ماچی سەری كردم و ڕۆیشت منیش سفرەكەم ئامادە كرد دواتر چایم ھێنا و تەیھیۆنگیش ئەو كات ھاتە خوارەوە زەردەخەنەی بۆ كردم منیش زەردەخەنەم كردەوە دواتر ھەردووكمان دانیشتین و دەستمان كرد بە نان خواردن.

تەیھیۆنگ: خۆشەویستم ئەمڕۆ دەڕۆم بۆ ناو شار ئەگەر پێویستیت بە ھیچ شتێ ھەییە پێم بڵێ باشە؟

سۆیا: زۆر سوپاس من پێویستم بە ھیچ شتێ نییە.

تەیھیۆنگ: لەوانەیە كەمێك درەنگ بكەوم بۆیە ئاگات لە خۆت بێ دەرگا بۆ ھیچ كەسێ مەكەوە چونكە كەس لێرە ناناسین.

سۆیا: بێگومان خەمت نەبێ.

تەیھیۆنگ: باشە كەواتە من تەواو بووم دەچم خۆم ئامادە دەكەم سوپاس بۆ نانی بەیانی.

سۆیا: نۆشی گیانت بێ.

تەیھیۆنگ زەردەخەنەی كرد دواتر ڕۆیشتە سەرەوە ئاھێكم ھەڵكێشا بۆ ماوەی سێ ھەفتەیە لێرەم كەچی ڕێگە نادا لەگەڵی بڕۆم بۆ ناو شار منیش نامەوێ توڕە بێ بۆیە بێدەنگ دەبم بەڵام ئەمڕۆ تا وەكو شەو ناگەڕێتەوە منیش دەڕۆم بۆ شار دوای ئەوەی ئەو ڕۆیشت دەمەوێ كەمێك بگەڕێم وە پێویستم بە ھەندێ شت ھەییە بەڵام شەرمم كرد بە تەیھیۆنگ بڵێم، بە مۆبایلەكەی تەیھیۆنگ ژمارەی جێنیم دەستكەوت دوێنێ كاتێ ئەو ڕۆیشت بوو بۆ ناو شار منیش پەیوەندیم بە جێنی كرد ئەویش وتی كەوا دێت بە دوام ویستم ناونیشانەكەی پێ بڵێم بەڵام كە زانیم ھەرگیز تەیھیۆنگ ناونیشانی شوێنەكەمانی پێ نەوتم جێنی وتی لە ڕێگای gps'ی مۆبایلەكەم دەمدۆزێتەوە دواتر شەوەكە پەیوەندی كرد و وتی ئەمڕۆ كە تەیھیۆنگ ڕۆیشت پەیوەندی پێوە بكەم و دواتر دێ بە دوامدا.

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومOnde histórias criam vida. Descubra agora