𝟏𝟑

466 62 97
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ

Jungkook pov

وە‌ك ئەوەی بڵێی كە تەنھا ئەو ھەبێ لەم دونیایە چاوەكانم تەنھا لەسەر ئەو بوون لاشە بێوێنەكەی لە ژێر ڕووناكی ژوورەكە دەدرەوشایەوە و قژە ڕەشەكەی لەسەر لایێكی شانی بوو لە كاتێكدا لایەكەی تری دەدرەوشایەوەو پێستە شیریەكەی پێشكەش دەكرد بە چاوەكان، ڕووخساری بە مكیاجێكی سادە پۆشرابوو و چاوەكانی سەیری ئەوانەی منی دەكرد و لێوە پڕەكانی بەرزببوونەوە بۆ زەردەخەنەیێكی زۆر جوان و كراسە ڕەشەكەی لاشەی پۆشی بوو زۆر بە جوانی لاشەی نەخشێندرابوو ھەر وەك ئەوەی ئەم كراسە بۆ ئەو درووست كرابێ لەكۆتایدا گەیشت بە مێزەكەو دەستی لەسەر سنگە سپیەكەی دانا بۆ ئەوەی بیشارێتەوە و دواتر خۆی دانەواند و ھەستم كرد ئەوانی تریش ھەڵساون بۆیە ھەڵسام و دواتر ئەو خۆی ڕاستكردەوە بەر لەوەی دەست بكا بە قسەكردن.

سۆیا: سڵاو خانمان و بەڕێزان من ناوم كیم سۆیا'یە و سكێرتری تایبەتی بەڕێز جیۆنم...

جەختی لە ناوم كرد و سەیری دەكردم بە چاوە تیژەكانی و زەردەخەنەیێكی یەك لایم كرد و دواتر لێم نزیك بوویەوە و گوێم لە بیركردنەوەكانی بوو.

*باوەشم لێبدە.*

منیش كردم و دەستم درێژكرد بۆ كەمەری و بۆم دەركەوت كەوا كراسەكەی بێ پشت بوو.

منیش كردم و دەستم درێژكرد بۆ كەمەری و بۆم دەركەوت كەوا كراسەكەی بێ پشت بوو

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

(شێوازی سۆیا)

سۆیا زەردەخەنەیێكی یەك لایی كرد بە رووم دا و دواتر قۆڵی لە قۆڵم بەست و بە زەردەخەنەیێكی سادەوە سەیری میوانەكانی پێش ئێمەی دەكرد.

سۆیا: ببوورن بۆ دواكەوتنم بەڵام كەمێك زەحمەت بوو بۆ ئەوەی ئێرە بدۆزمەوە وە ترافیكیش زۆری خایەند.

ب.چۆی: تكایە وامەڵێ خاتوو سۆیا تۆ لێرەیت وە ئەوەش گرنگی ئەم شەوەیە.

سۆیا: زۆر سوپاس بۆ قسە جوانەکانت وە بەڕێز جیۆن داوای لێبوردن دەکەم کەوا داواکەتم ڕەت کردەوە بەڵام دەمویست خۆم بێم و نەمدەویست ماندووت بکەم.

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومWhere stories live. Discover now