𝟑

1.2K 186 2
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

シڤۆت




Soya pov

دەرگاکەم زیاتر کردەوە تاوەکو ڕێگەی پێبدەم بێتە ژوورەوە.
دواتر کە ھاتە ژوورەوە ڕۆیشت و لەسەر قەنەفەکەی ژوورەکەم دانیشت منیش ویستم بڕۆم و لەسەر سیسەمەکەم دانیشم کاتێک ھەستم بەدەستێکی بەھێز کرد کە منی بەرەو خۆی ڕاکێشا.
دوای ئەوەی ھەمووشتێکم بۆ روون بۆیەوە خۆم بینیەوە لەناو قۆلە بەھێزەکانی و لەسەر ڕانەکانی.
سوور ھەڵگەرام ویستم لە ناو قۆڵەکانی بێمە دەرەوە بەڵام ئەو زۆر بەھێز ترە.
سۆیا:بە-بەڕێز ج-جیۆن تک-
نەمتوانی قسەکەم تەواو بکەم کاتێک ھەستم بە لێوەکانی کرد لەسەر ئەوانەی خۆم.
ویستم کە دەستەکانم لەناو دەستی بێنمەدەرەوە وە لێی دووربکەومەو یەک زلەی لێبدەم بەڵام نەمتوانی ئەو زۆر بەنەرمی ماچی دەکردم و منیش ھیچم نەوت چاوەکانمم داخست.
دوای دوو خولەک کەمێک گەڕایەوە دواوە وە سەیری چاوەکانی دەکردم و منیش ھەڵسام و لەلای دانیشتم.
سۆیا:بۆچی ئەوەت کرد؟!
جۆنگکووک:یەکەم جار ھیچ ھۆکارێکی تایبەتم نەبوو بەڵام دوای ئەوەی ھەستم بە لێوەکانت کرد وابزانم ئێستا بوومەتە ھاوادارێکی سەرسەختی لێوەکانت.
*واھھ چەند بە ئاسانی قسەدەکات ھەر دەڵێی شتێکی ئاسایە*
جۆنگکووک:وە بۆ شتێکی تر ھاتوومەتە ئێرە.
سۆیا:بوەستە یەک خولەک.
ھەڵسام و ڕۆیشتم بۆ ئەوەی رووناکی ژورەکە ھەڵکەم چوونکە تاریک بوو.
دواتر ڕۆیشتم و لەلای دانیشتم.
سۆیا:بەڵێ گەورەم گوێم گرتووە؟
سەیری بەڕێز جیۆنم کرد وەکو ئەوەی ھیچ شتێک ڕووی نەدابێ ئەویش زەردەخەنەیەکی یەک لایەی کرد.
جۆنگکووک:خاتوو کیم ڕۆیشتووەتەوە بۆ شارەکەی چوونکە دایکی پێویستی پێیەتی وە من دەمەوێ تۆ بێبیتە سکێرتێری تایبەتی من.
سۆیا:چی؟! بەڵام-
جۆنگکووک:دەمەوێ تۆ بێبیتە سکێرتێری تایبەتی من چوونکە باوەڕم پێتەو وە وەکو سپاسێک بۆ ئەو کارەی ئەمڕۆ کردت.
سۆیا:بەڵام بۆچی من، من تەنھا دوێنێ دەستم بەکار کردووە بۆچی باوەڕم پێ دەکەی.
جۆنگکووک:چونکە تۆ جیاوازی.
سۆیا:تۆ مەبەستت چییە؟!
خۆنگکووک:سۆیا تۆ وەکو ئەو کچانە نی کەمن بینیبێتم تۆ زۆر کەسێکی باشی وە باوەڕپێکراوی بۆیە بێ ھیچ قسەیێکی تر لەمەو بەدوا تۆ سکێرتێری تایبەتی منی.
سۆیا:باشە تێگەیشتم زۆر سپاست دەکەم.
جۆنگکووک:سوپاسم مەکە ئەمە ھیچ نییە بەرامبەر بەوەی کە تۆ بۆ کۆمپانیاکەت کرد.
سۆیا:باشە کەواتە.
خۆنگکووک:دەی من دەبێت بڕۆم کارم ھەییە.
ھەڵسایەوەو ڕۆیشتە لای دەرگاکە و ویستی بڕوات بەڵام سورایەوە لای من و وتی.
جۆنگکووک:مۆبایلەکەت؟
سۆیا:ببوورە؟
جۆنگکووک:مۆبایلەکەتم بەرێ کارێکم پێی ھەییە.
مۆبایلەکەمم پئێدا و ئەویش ھەندێ شتی دەنووسی دواتر مۆبایلەکەی یاوە دەستم و سەیری کردم.
جۆنگکووک:ئەمشەو تەلوفۆنم بۆ بکە کاتژمێر ١٠:٣٠ دێم بەدوات پێویستە باسی کارەکانت بۆ بکەم.
بێ ئەوەی گوێم لێ بگرێت ڕۆیشت و دواتر منیش دەرگاکەم داخست و سەیری مۆبایلەکەمم کرد و بەدوای ژمارەکەی دەگەڕام دواتر بینیم ناوی خۆی بە demon (شەیتان) تۆمار کردووە.
سۆیا:باشە ئەو کوڕە نەخۆشە؟
ڕۆیشتم بۆ گەرماو جلەکانمم گۆڕیو ڕۆیشتمە خوارەوە.
جیسوو:سۆیا بەڕاستی ئەو شتەی کردت زۆر بێ مانا بوو.
سۆیا:ئێوارەی تۆش باش دادە.
جیسوو:بابەتەکە مەگۆرە.
سۆیا:باشە کەواتە چاوەرێت دەکرد چی بکەم بچم باوەشی پێدا بکەم و بڵێم زۆر دڵخۆشم بەبینینەوەت خوشکەکەم،
ھەر بەڕاستی چاوەڕێی ئەوە دەکەی کە دوای ئەو ھەموو شتەی کە کردی لێی خۆش بم ئەو تاکە ھاوڕێم بوو..ئەو وەکو خوشکم بوو...من ئەوم لە خۆم زیاتر خۆشدەویست..ئامادەبووم..ئامادەبووم لە پێناوی دەستبەرداری ژیانی خۆم بم و شەڕ لەگەڵ ھەموو دونیا بکەم تەنھا بۆ ئەوەی ئەو دڵخۆش بێت....من زیاتر لە ھەموو کەسێک باوەڕم بەو بوو بەڵام ئەو چی کرد ھا؟
چی کرد؟ لە ڕۆژی لەدایک بوونم لە گەڵ ئەو کەسەی کە نیوەکەی تری دڵمی لەلابوو خیانەتیان لێ کردم منیان وێران کرد من وەکو مردوو دەژیام بۆ ماوەی دوو ساڵ، دوو ساڵی نەفرەتی ژیانمم تەرخانی ڕق لێ بوونەوە کرد دەزانی وەکو شێت ئاشقی ببوم من ئەوم لە ھەموو کەسێک و لە ھەموو شتێکی ئەم دوونیایە پێ بە نرخ تر بوو بەڵام ئەو لە گەڵ ئەو کچەی کە وەکو خوشک بوو بۆ من خیانەتی لێ کردم ھەرگیز ئەو شەوە و ئەو کاتەم لە بیر ناچێت کاتێک دەرگای ژوورەکەمم کردەوەو ئەوانم بەو شێوەیە بینی لە ناو جێگای نووستنەکەم ھەرگیز ئەو شەرمەزاریەم بیرناچێتەوە کە ھەستم پێی کرد کاتێک لەبەردەم ھەموو ئەو خەڵکە خۆشەویستەکەم و باشترین ھاوڕێم بەو شێوەیە بوون لە ژوورەكەم باشە ھەرگیز بیرت کردەوە کاردانەوەم چی دەبێت یان چۆن ھەست دەکەم ئەگەر ئەو ببینمەوە؟! ھا؟ ھەرگیز بیرێت کردەووە؟ من لە ھەموو ژیانم ویستوومە ئەوانەی دەورووبەرم دڵخۆش بن بەڵام ھەرگیز ھیچ کەسێک بیری لە دڵخۆشی من نەکردۆتەوە، بۆیە جارێکی تر نەکەی باسی ئەو بێ ڕەوشتە بکەیتەوە لام.
جیسوو:بەڵام رۆزێ-
سۆیا:وتم ناوی مەھێنە دادە.
جیسوو:باشە کەواتە.
سۆیا:باشە من کاتژمێر ١٠:٣٠ دەڕۆم بۆ ماڵی بەرڕێز جیۆن چونکە کارمان ھەییە.
جیسوو:باشە.
ڕۆیشتم بۆ چێشت خانەکەو کێکەکەم بینی منیش زەردەخەنەیکم کرد کاتێک روخساری تەیھیۆنگم ھاتەوە یاد زۆر پێکەنیناوی بوو.
کەمێکم لە کێکەکەم خوارد و دواتر ڕۆیشتمە سەرەوە بۆ ئەوەی فایلەکان ئامادە بکەم.
دوای یەک کاتژمێر
تەواو بووم و سەیری کاتژمێرەکەم کرد و کاتژمێر ٠٩:٤٠ ھەڵسام و ڕۆیشتم بۆ گەرماوەکە....
کە گەرماوێکم کرد ھاتمە دەرەوە و جلەکانمم گۆڕی و دەستم کرد بە وشک کردنی قژم.
سۆیا:سڵاو بەڕێز جیۆن؟
جۆنگکووک:بەڵێ سۆیا؟
سۆیا:بەڕێزم من ئێستا لە ڕێگام دەمویست ناونیشانتم پێ بڵێی.
جۆنگکووک:ئەی نەموت دێم بەدوات؟
سۆیا:دەزانم بەڵام نەمویست بێزارت بکەم.
جۆنگکووک:باشە کەواتە وەرە بۆ ******* .
سۆیا:باشە جارێ ماڵئاوا.
مۆبایلەکەم داخست.
سۆیا:بەڕێزم تکایە برۆ بۆ *******.
شۆفێری تەکسی:باشە خاتوو.

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومМесто, где живут истории. Откройте их для себя