𝟗

1.1K 141 58
                                    

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ


Soya pov

وە بەڵێ ھەستەكانم ڕاست دەرچوون.
جیمین لەوێ دانیشتبوو لەسەر كورسیە بەڕێوبەرەكەی وە سەیری من و جۆنگكووكی كرد بەر لەوەی زەردەخەنەیێكی یەك لایی بكات.
جۆنگكووك ڕۆیشتو باوەشی لە جیمین دا بەڵام جیمین تەنھا سەیری منی دەكرد وە منیش ڕۆیشتمە ژوورەوە خۆم بۆ ھەموویان دانەواند وە سكێرتێرەكەی جیمین زۆر بە تووڕەی سەیری دەكردم وەك ئەوەی بڵێی دەمكوژێ بەڵام من ھەرگیز ئەوم نەبینیوە.
جیمین:ئەگەر ئامادەن با دەست بە ڕێكەوتنەكە بكەین؟
جۆنگكووك:ئامادەین.
جۆنگكووك زۆر بێ ھەستانە وتی.
دەستمان كرد بەكۆبونەوەكە وە لە بەختی خراپم من لە لای جیمین دادەنیشم لە كاتێدكدا جۆنگكووك لە لای خاتوو سۆمی دانیشتبوو چۆنكە كچە مامیەتی.
سكێرتێرەكەی سۆمی ھەڵساو باسی بیرۆكەكانی كۆماپانیاكەی دەكرد.
لەناكاو ھەستم بە دەستێك كرد لەسەر ڕانەكانم سەیرم كرد بینیم دوو دەستی جیاواز لەسەر ھەر ڕانێكمن.
دەستێكیان ھی جیمین بوو وە ئەوەی تر ھی جۆنگكووك!!!
دەستەكانیانم لاداو دووبارە سەرنجم ڕۆیشتە سەر سكێرتێرەكەی سۆمی.
وە دواتر سەرنجی شتێكم دا بینیم سۆمی دەستی ڕاستی جۆنگكووكی گرت لەژێر مێزەكە و وە لەسەر ڕانەكانی دانا؟!!!!
ئەمانە ھەموویان تێكچوون.
ـ
ـ
ـ
دوای كۆبونەوەكە جیمین لەگەڵ كۆماپانیاكەی ئێمە ڕێكەوت وە سۆمی جۆنگكووكی برد ڕۆیشت خەریك بوو بڕۆمە لای بەرزكەرەوەكە كاتێك كەسێ بانگی كردم سوڕامەوە دواوە بینیم سكێرتێرەكەی جیمین بوو.
سكێرتێرەكە:خاتتو سۆیا بەڕێز پارك دەیەوێ لە ژوورەكەی بتبینێ.
سەرەتا دوودڵ بووم بەڵام ڕۆیشتم.
سكێرتێرەكە دەرگای كردەوە منیش سوپاسم كرد لە كاتێك ئەو بە بێزاریوە سەیری دەكردم.
چوومە ژوورەوە بەڵام كەسی لێ نەبوو.
؟؟؟:كەواتە ھاتی..؟
سوڕامەوە دواوە بینیم جیمین لە لای مێزی خواردنەوەكانی وەستاوە و خواردنەوەیێكی لە دەست بوو.
سۆیا:بەڵێ بەڵام زۆر كاتم نییە دەكرێ بڵێی كە بۆچی بانگت كردووم؟
جیمین:ئاھ بەڵێ بێگومان.
جیمین ھات و لە شوێنەكەی خۆی دانیشت لە كاتێكدا ھێشتان زەردەخەن شەیتانیەكەی لەسەر لێو بوو.
جیمین:تكایە دانیشە.
دانیشتم و ئەویش بەردەوام بوو.
جیمین:بیستومە كەوا خۆشەویستت ھەییە؟
سۆیا:بەڵێ.
جیمین:پێرۆزە بەڵام با پێت بڵێم كەوا تۆ چیتر دڵخۆش نابیت لە دوای ئاھەنگەكەی سێ بەیانی.
سۆیا:ھھھھ ئایا تۆ فاڵچیت یان چی چۆن دەزانی كەوا من دڵخۆش نابم بەڵكوو زۆریش دڵخۆش دەبم.
جیمین:با بە دڵی تۆ بێ خاتوو كیم وە ھەروەھا دەمەوێ پێت بڵێم كەوا...
جیمین ھەستایەوە و ھاتە بەرامبەرم و دانیشت لە لام دواتر دەستی برد بۆ كەمەرم وە مێشكم لە كاركردن كەوت ئاگام لە ھیچ شتێك نەبوو.
جیمین منی نزیك كردەوە لەخۆی وە دواتر ھاتە لای گوێم و چرپاندی.
جیمین:تۆ تەنھا ھی منی سۆیام..
وە دواتر ھەستم بە لێوەكانی كرد لەسەر ئەوانەی خۆم چاوەكانم فراوان بوون.
ھەموو ھێزی خۆمم كۆكردەوە و پاڵم بەو ناو دواتر زلەیكم لێداو ڕۆیشتمە دەرەوە (یاڕەبی ئەو دەستەت بشكێ😤).
سوڕامەوە دواوە بینیم جیمین سەیرم دەكات و زەردەخەنەیێكی یەك لای لەسەر لێوەكانی بوو.
كاتێك سوڕامەوە پێشەوە سەرم بەر شتێكی ڕەقی وەكو بەرد كەوت وە ھەستم بە لاشەم دەكرد كەوا دەكەوێتە خوارەوە بەڵام دوو قۆڵی زۆر بەھێز منی گرتەوە وە كاتێ سەرم ھەڵبڕی بینیم لە ناو قۆڵەكانی جۆنگكووك بووم!!!!!!
ئەو منی ھەڵساندەوە منیش سوور ھەڵگەڕام ئەی ھاوەر ئەوە زۆر شەرمەزاریە.
سەیری جۆنگكووكم كرد بینیم كەمێك پێدەكەنێ.
سۆیا:ئ-ئایە شتێك بە ڕووخسارمەوەیە؟
جۆنگكووك:نەخێر بەڵام زۆر سوور ھەڵگەڕاوی ئایە بیبەری توونت خواردوە؟
سۆیا:من ئێ ئا-
جۆنگكووك:باشە باشە تێگەیشتم دەی با بڕۆین.
جۆنگكووك ڕۆیشت و منیش بە دوای كەوتم.
*ئەی ھاوار ئەوە زۆر شەرمەزاری بوو بۆچی ئاگات لە خۆت نەبوو گەمژە گەمژە*
جۆنگكووك دوبارە پێكەنی ئایە مێشكم دەخوێنێتەوە.
ـ
ـ
ـ
ـ
گەڕامەوە ماڵەوە دوای ئەو ھەموو كارە بەڵام قسەكانی جیمین ھێشتا وازم لێناھێنن.
جیسوو:سۆیا من و ڕۆزێ دەڕۆینە دەرەوە بۆ شت كڕین ھیچت دەوێ؟
سۆیا:نا دادە سوپاس وە ئەگەر گەڕانەوە تكایە بانگم مەكەن چونكە بەیانی زۆر كارم ھەییە دەمەوێ زۆر بنووم.
جیسوو:باشە گیانەكەم دەی بڕۆ بخەوە.
دوای ئەوەی دادەم و ڕۆزێم بەڕێ كرد ڕۆیشتمە ژوورەكەم و گەرماوێكم كرد دواتر خەوتم.

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومWhere stories live. Discover now