𝟏𝟐

498 60 56
                                        

.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ

Jungkook pov

دەرگاكەم كردەوە و یەكسەر سەرم سوڕایەوە لای ڕاست بە ھۆی زلەیەكەوە سوڕامەوە پێشەوە بینیم جێنی بوو چاوەكانی سوور ھەڵگەڕا بوون و فرمێسك لەسەر رووخساری بوو بە چاوە تیژەكانی سەیری دەكردم دواتر منی پاڵنا ژوورەوە و دوبارە زلەیێكی لێدام.

جێنی: بەنەفرەت بیت باشە تۆ چۆن كارێك وا بەرمەبەر ئەو داماوە دەكەی ھا تۆ چ جۆرە مرۆڤێكی خوا بەنەفرەتت بكا باشە تۆ تەنھا تۆ-

وەستا لە قسەكردن و دەستی كرد بەگریان لێی نزیك بوومەوە و ویستم قۆڵەكانی بگرم بەڵام ئەو دەستی كرد بە بۆكس لێدان لە سینگم و زیاتر گریا.

جێنی: ھەی بێڕەوشت تۆ ئاژەڵەیت چۆن وا دەكەی ھا بۆچی وات كرد خوا لەناوت بەرێ-

جۆنگكووك: جێنی بیوەستێنە!

ھاوارم بەسەری كرد و ئەویش وەستا و سەیری كردم.

جۆنگكووك: چی بووە بۆچی بەم شێوەیەیت؟

جێنی: بۆچی بەم شێوەیەم؟ تۆ لە ھەموو كەسێك باشتر دەزانی حاڵم بۆ ئاوھایە تۆ ژیانی ھاوڕێكەمت ڕووخاند تۆ ھەموو شتێكت لە ناو برد ئێستاش دەتەوێ خۆت بێتاوان دەربخەی؟

جۆنگكووك: جێنی تەنھا بە ڕوونی قسە بكە بۆچی ئەم قسانە دەكەی؟

جێنی پاڵی نام و دواتر كەمێك پێكەنی و سەیری كردمەوە.

جێنی: ھەر بەڕاستی وا بیردەكەیوە بەم شێوەیە دەتوانی ڕزگارت بێ ھا؟ زۆر باش دەزانم كە تۆ ئەو كارەت ئەنجام دا ئێوە ھەردووكتان بە تەنیا لە كۆمپانیا مانەوە تۆش سوودت لەوە وەرگرت و ژیانی ئەو داماوەت لەناو برد ھا؟ تۆ زۆر بێ نرخیت زۆر ڕقم لێتە بەڕادەیێك كە دەمەوێ ئێستا بتكووژم.

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومOnde histórias criam vida. Descubra agora