𝟓

1.1K 178 14
                                    


.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
ڤۆت

Jungkook pov

چاوەكانم كردەوە وە ئەوم بینی لە لای خۆم پاڵكەوتوە ڕۆیشتم بۆ گەرماو وە دوای ئەوەی خۆم شوشت ھاتمەدەرەوە وە ڕۆیشتم بۆ ژووری خۆگۆڕینەكەم و قاتێكم لەبەر كرد و ڕۆیشتم بۆ كۆمپانیا.

كاتێك ڕۆیشتم بۆ كۆمپانیا ھەموویان خۆیان دانەواند و منیش ڕۆیشتمە ناو بەرزكەرەوەكە وە لەبەر ئەوەی بەرزكەرەوەكە لە شووشە دروست كراوە دەتوانی دەرەوە ببینیت سەیری دەرەوەم كرد و بینیم سۆیا دێت بەرەو بەرزكەرەوەكەیتر كاتێك ویستم خۆم بخەمە ناو ئەو بەرزكەرەوەیە بینیم تەیھیۆنگ ھاتو قۆڵی لە ملی سۆیا ئاڵاند زۆر ھەستم بە توڕەی كرد وە شتێكی بە گوێی سۆیا چرپاند و سۆیاش پێكەنی وە قۆڵی لەسەر شانی خۆی لابرد و وە تەیھیۆنگ سنوقێكی بچووكی پێداو و وە ھەردووكیان ڕۆیشتنە ناو بەرزكەرەوەكەی تر و منیش بە ھێزەكەی خۆم وام كرد بەرزكەرەوەكە زووتر بڕواتە سەرەوە.
ڕۆیشتمە ژوورەكەم و دانیشتم وە دەستم كرد بە خوێندنەوەی فایلەكان.
دوای دوو خوولەك~
*تەق تەق*
جۆنگكووك:وەرە!
؟؟؟:بەیانی باش گەورەم.
سەرم بەرزكردەوە وە سۆیام بینی كە زەردەخەنە دەكات و سینیێكی لەدەستە وە فینجانێكی تێدا بوو وە ھاتو لەسەر مێزەكەی دانام و منیش بە ساردی سەیرم دەكرد.
جۆنگكووك:بەیانیت باش «بە ساردی»
سۆیا:ئەمم ببورە بۆ دوا كەوتن وە ئەمانەش خشتەی كارەكانی ئەمڕۆت.
جۆنگكووك:باشە لێرەی دابنێ «بە ساردی»
سەیری سۆیام كردو بینیم كەوا خەمبارە وە سوڕایەوە بۆ ئەوەی بڕوات لە دەرگاكە نزیك بۆیەوە بەڵام بەرلەوەی بیكاتەوە لە شوێنەكەم ھەڵسام و ڕۆیشتمە لای وە ئەو سوڕاندەوە وە باوەشم لێیدا.
جۆنگكووك:بمبوورە تكایە مەبەستم نەبوو بە ساردی قسەبكەم.
سۆیا:ھیچ نییە خۆ من توڕە نەبووم وە لەڕاستیدا مافی خۆتە كەوا توڕەبی چوونكە دوا كەوتم.
جۆنگكووك:ئەو شتانە ھەر ڕوودەدەن.
سۆیا:بەڵام تۆ رقت لە دوا كەوتنە.
گەڕامەوە دواوە وە سەیرم كردو زەردەخەنیەكم كرد.
جۆنگكووك:دەبینم زۆر شت لەسەر من دەزانی.
سۆیا:دەی دوای ھەمووشتێك تۆ بەڕێوبەرمی.
جۆنگكووك:باشە زۆر سپاست دەكەم دەتوانی ئێستا بڕۆیت.
كاتێك ویستم بڕۆم و لەشوێنەكەم دابنیشم ھەستم بە دەستیكی نەرم كرد لەسەر ئەوەی خۆم سوڕامەوە دواوە وە سەیری سۆیام كرد و ئەویش.......ماچی ڕوومەتی كردم!!
سۆیا:تكایە زۆر خۆت ماندوو مەكە چونكە ئەو دوو ڕۆژە زۆر بە منەوە ماندوو بویت.
ماچێكی دەستە بچووكەكەیم كرد و سەیریم كرد.
جۆنگكووك:زۆر سپاس بۆ گرینگی دانەكەت.
سۆیا:دەی پێویستە بڕۆم.
جۆنگكووك:باشە.
سۆیا ڕۆیشتە دەرەوە وە منیش دەستم بەكارەكان كرد و دوای ئەوە سەیری خشتەی كارەكانم كردوو وە ڕۆیشتم بۆ ئۆفیسەكەی سۆیا.
جۆنگكووك:سۆیا؟
سۆیا:بەڵێ گەورەم؟
جۆنگكووك:بۆچی كۆبونەوەكە دواخراوە؟
سۆیا:گەورەم بەڕێز كیم كوڕەكەی تووشی ڕووداو بووە بۆیە ناتوانێت لەوێ بێت.
جۆنگكووك:باشە ھیچ شتێكتان بۆینارد؟
سۆیا:بەڵێ ئەو گوڵانەم بۆنارد كە زۆری خۆشدەوێ.
جۆنگكووك:چۆن دەزانی كە ئەو حەزی بە چێ گوڵێكە؟
سۆیا:لە ئینتەرنێت بەدوایدا گەڕام.
جۆنگكووك:زۆر باشە.
دوای ئەوە ڕۆیشتمە ژوورەكەم.
*ئێوارە~
گەڕامەوە ماڵەوە وە وە وەكو پێشبینیم كرد ئەو لێرە نەبوو وە منیش ڕۆیشتم بۆ گەرماو گەرماوێكم كرد وە جلێكم لەبەر كرد و ڕۆیشتم بۆ یانە.

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومWhere stories live. Discover now