𝟕

1K 156 23
                                    


.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

ڤۆت シ





Jungkook pov

سەیری لیسا'م دەكرد لەكاتێكدا زۆر بە تووندی قۆڵەكانی جێنیم گرتبوو بۆ ئەوەی لە ژێر دەستەكانم نەیێتە دەرەوە وە بەسەختی ماچیم دەكرد لە كاتێكدا ئەو زۆر ھەوڵی دەدا من لە خۆی دووربخاتەوە.
لیسا:باوەڕم نەدەكرد بەم شێوەیەت لێدێ بەداخەوەم.
وەستام لە ماچكردنی جێنی كاتێك لیسا بە چاوی پڕ فرمێسكەوە قسەكانی كرد و دەرگاكەی داخست وە ڕۆیشتە دەرەوە.
جێنی خۆی لە دەستەكانم ڕزگار كرد و زلەیێكی لێدام.
جێنی:بۆچی ئەوەت كرد؟
نەمدەویست سەیری بكەم چونكە چاوەكانم ڕەنگیان گۆڕدران دواتر گوێم لە دەنگی داخستنی دەرگا بوو دوای ئەوە چاوەكانمم داخستو وە ڕەنگیان گۆڕدران بۆ قاوەیی.
لەسەر مێزەكەم دانیشتم و دەستم كرد بە كاركردن.

Soya pov

زۆر تووڕە ببووم ویستم بڕۆم بەڵام ئەو قۆڵی گرتم و منی لە خۆی نزیك كردەوە.
سۆیا:لێم دووركەوە.
دووركەوتەوە وە زەردەخەنەیێكی شەیتانی كرد و دواتر ڕۆیشتم بەرەو دەرگاكە زۆر ھەوڵم دەدا بیكەمەوە بەڵام قوفڵ درابوو.
سۆیا:كەسێك لەوێیە تكایە ئەم دەرگایە بكەنەوە؟
زۆر بە تووندی لە دەرگام دەدا بەڵام كەس دەرگاكەی نەكردەوە.
؟؟؟:بێسوودە گیانەكەم.
سۆیا:دەمت داخە.
؟؟؟:ئەگەر دایبخەم ئەوە ھەتا بەیانی لێرە دەبین.
سوڕامەوە دواوە دوای ئەوەی ھەناسەیێكی قوڵم ھەڵمژی.
سۆیا:بۆچی لێرەی؟
؟؟؟:ئاوھا كچێكی ئاقڵ بە.
سۆیا:قسەی بێمانا مەكە.
؟؟؟:باشە.
سۆیا:دەبوو بمزانیبا كاتێك خاتوو لیی وتی سەرۆكی كۆمپانیای پارك لێرەیە كەوا ئەو كەسە تۆیت، بۆچی لێرەی ھا؟
؟؟؟:باشە بۆ وا تووڕەی من ھیچم كردووە؟
سۆیا:نا تۆ ھیچت نەكردووە بێگومان ھیچت نەكردووە بێنرخ تۆ لە ڕۆژی ھاوسەرگیریەكەمان منت بەجێ ھێشت وە-
؟؟؟:بەڵام دواتر بوویت بە خۆشەویست لەگەڵ جیمین وە ھیچ بیرت لە من نەكردەوە.
سۆیا:بەڵام جیمین بۆ پارە منی بەجێ نەھێشت وام دەزانی تۆ لەوانی تر جیاوازی بەڵام تۆش ھەر بێنرخێك بوویت.
؟؟؟:چ چ چ جوانكیلە دەزانی زۆر لە سنوورت لادەدەیت؟
سۆیا:تەنھا بڵێ بۆچی لێرەی؟
؟؟؟:ھاتووم تا پێت بڵم كە كارم بۆ بكەیت.
سۆیا:ھھھ من كار بكەم وە بۆ ھیچ كەسێكیش نا تۆ ئەوە لەخەونەكانیشت ڕوونادەن.
؟؟؟:باشە كەواتە ڕات چییە لەوەی كە من چەییۆنگ بكووژم؟
سۆێا:چ-چــی؟!!
؟؟؟:چییە خۆ چەییۆنگ بۆت گرینگ نییە دوای ئەوەی لەگەڵ جیمین خەوت لە ژوورەكەت.
سۆیا:ی-یــا پارك چانیۆڵ ڕۆزێ خوشكتە چۆن وا دەكەیت؟
چانیۆڵ:وەڵامەكەت چییە 'بەڵێ یان 'نەخێر؟
سۆیا:بێگوومان نەخێر.
چانیۆڵ:باشە كەواتە بەیانی لە ڕێورەسمی سەرەخۆشیەكە دەتبینمەوە.
وتی وە زۆر بێ باكانە ڕۆیشتە دەرەوە.
ماوەیێك لە ژوورەكە مامەوە وە ھەر بیرم لەوە دەكردەوە كە بەڕاستی بێت یان نا دواتر وتم كەوا برایێتی ھیچی لێناكات.
ڕۆیشتمە ئۆفیسەكەم دوای ئەوەی فایلەكانم كۆكردەوە ڕۆیشتمە ئۆفیسەكەی بەڕێز جیۆن.
جۆنگكووك:سۆیا وەرە پێشەوە؟
ڕۆیشتمە پێشەوە سەیری كردم دواتر ھەستایەوە وە ھاتە پێشەوە.
سۆیا:ب-بەڕێز جیۆن-
بەر لەوەی بتوانم بگەڕێمەوە دواوە منی بۆ خۆی ڕاكێشاو باوەشی لێدام.
سەرمسووڕما دواتر منیش باوەشم لێیدایەوە وە ئەو سەری لە ملم نزیك كردەوە و بۆنی كرد من ھیچم نەكرد چونكە وا بیردەكەمەوە كە پێویستی پێبێ.
دوای پێنج خوولەك دووركەوتەوە و سەیری كردم دواتر زەردەخەنەی كرد.
جۆنگكووك:زۆر سپاست دەكەم زۆر پێویستم بە باوەشێك بوو.
سۆیا:شایەنی نییە وە ئەمانەش فایلەكانی ئەمڕۆن كە داوات كردبوو وە-
وەستام لە قسەكردن كاتێك دەستەكانی گرتم و فایلەكانی لەسەر مێزەكەی دانا.
جۆنگكووك:سۆیا دەكردێ ئەم شەو لە لای من بمێنیتەوە؟
سۆیا:ببورە؟!
جۆنگكووك:ئەم ڕۆژانە زۆر ماندووبووم وە زۆریش بێزارم دەمەوێ بێیتە لام وە كات بەسەر بەرین وەكو ئەو دوو ڕۆژەی لای من مایتەوە.
سۆیا:با شتێكی تر بكەین ئەم شەو شەوی خێزانی ئێمەیە وە دادەم وتی كە بانگێشتت بكەم بۆ ئاھەنگە بچووكەكەمان.
جۆنگكووك:بەڵام خۆت دەڵێی خزانی من ھیچ پەیوەندیەكەم بە خێز-
سۆیا:لەمەو دوا تۆش یەكێكی لە خێزانەكەمان بەڕێز جیۆن.

𝐼 𝑓𝑒𝑙𝑙 𝑓𝑜𝑟 𝑎 𝐷𝐸𝑀𝑂𝑁 | 𝘑.𝘑𝘒   |ئاشقی شەیتانێک بوومWhere stories live. Discover now