١

1.6K 353 165
                                    

دڵ خۆشم دەسەکەمەوە بە نوسین لە چیرۆکێکی جیاوازی تر ھیوادارم بە دڵتان بێتو دڵم خۆشکەن بە ئاکتیڤ بونتان لەیەکەم پارت




نیۆرک ٢٠٢٠

لە قەڵە باڵغی ڕێگا بەرەو کۆلێژ ڕایدەکرد تا لەکاتی خۆیدا بگا ھەرچیە ڕووبدا ھەرگیز نابێ دواکەوێ لەیەکم وانەی قۆناغی کۆتاییداو ھی کێش! مامۆستا دڵخوازەکەی فەلسەفەو ئەدەبی.

" خۆ من زوو ھەستام ئەمڕۆ ئەم دۆخە نابێ وا بەردەوام بێت تاکەی من ڕاکەم تا دوا نەکەوم"

بە ھەناسە بڕکێ گەشتە جێی پاسەکان پاش کەمێ پاسەکە ھاتو سەر کەوت بەرەو جێی مەبەست بردی.

خێرا بەرەو ھۆڵی وانەکان ھەنگاوی نا پاشان وەستا کاتێک دی کەلەکاتی خۆیدا گەشت دەستەکانی خستە سەر ئەژنۆیو کەمێ نوشتایەوەو ھەنەسەی بە خێرای ھەڵدەمژیو دەیدایەوەو تا دۆخەکەی ئاسای بۆوە.

لەناکاو دەستێ کێشیای بە پشتیا بە شۆکەوە ئاوڕی دایەوە پاشان ڕوخساری ئارام بۆوەو زەردەخەنەی کرد.

" ئەمە تۆیت ترسام سارا لەناکاو وامەکە"

سارا بە تووندی باوەشی پێدا کرد
" کچێ وسبە لە کۆتاییدا بەیەک گەشتینەوە"

لیندا بەبێ ھیوای چاوەکانی سوڕاندەوە
" باسی چیدەکەیت دوێنێ شەو تا درەنگ پێکەوە بووین"

سارا بەگاڵتەوە خۆی توڕەکردو دوور کەوتەوە
"ناتوانی کەمێ ڕۆمانسی بیت؟"

لیندا لەوەدابو وەڵام باتەوە تا لەناکاو دەنگی قوتابیەکان ھات کە ئاماژە بە ھاتنی مامۆستا دەدەن خێرا ڕایان کردە ھۆڵەکەوەو ھەر کەسەو لە جێیەک دانیشتن و لینداو سارا لەلای یەکەوە.

مامۆستا ھاتە ژورێو کەرەستەکانی دانا لەسەر مێزەکەو پاشان بە زەردەخەنەوە سێری قوتابیەکانی کرد.

" بەخێر بێنەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندو بێگومان کۆتا ساڵیشتان وە لە پارەوە ئاشنای من بوون لەوە دڵنیام بەڵام کێشە نیە ناوم ئالێکسە و مامۆستای زانکۆم لە بواری فەلسەفەو ئەدەب و ئەم ساڵیش ھەمان وانەتان پێ دەڵێمەوە وەکو پار دەزانم پار لە ناکاو ھاتمو مامۆستاکەتان گۆڕا بەڵام گرنگ بەیەک ئاشنا بوین ئێستاش کەس ھیچی ھەیە بیڵێ؟"

کەس وەڵامی نەدایەوە لیندا چاوەکانی وەک دڵی لێ ھاتبو کاتێ سێری دەرکد ئەو ھەر لە بەنڕەتا گوێی لە قسەکانی نەبو تەنھا سێری دەکرد.

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن