١٥

419 117 102
                                    

ھاتمەوە ڕاتان بۆ کۆتای؟
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ

ـ

ـ

ـ

ئەلێکس دەستەکانی تووند گرتوو ڕای کێشا بەرەو ناو یاریەکان.

بێوەستان ڕایان دەکرد نەنە لە دڵی خۆیدا ووتی
" گەر من ھەمو شتت پێ بڵێم بڕوا دەکەیت؟"

ئەلێکس خێرا وەستاو ئاوڕی دایەوەو ووتی
"بەڵێ"

نەنە شۆک بوو بە ھەناسە بڕکێوە ووتی
"چی؟"

ئەلێکس زەردەخەنەی کرد
" وەڵامەکەی تۆ با بەڵێ بێت"

نەنە دەستەکانی لادا لە دەستیو ووتی
" باکەسێک نەمان بینێت تکایە"

ئەلێکس سێری ڕوخسارە سور بوە کەیو ھەناسە خێراکانی دەکرد کە بەھۆی ڕاکردنەوە بوو
" دەزانی بۆڕامان کرد"

نەنە سەری بە نەخێر جوڵاندو ئەلێکس ووتی
"تا خێرای دڵم بزانی کاتێک تۆ دەبینم"

پاشان دەستەکانی نەنەی گرتو خستیە سەر دڵی نەنە خۆی
" ھەستی پێدەکەیت چەن خێرا دڵت لێ دەدا من ئاوام ھەر کاتێک تۆ دەبینم"

پاشان دوور کەوتەوەو چوە کۆشکی بلیت بڕینو نەنە نەیدەزانی چۆن بیریش بکاتەوە وەستابو نوقمی بیر کردنەوەکانی ببوو پاش کەمێک ھاتەوە دەرێ و دوو بلیتی بە دەستەوە بوو.

ئەلێکس
" با بڕۆین بۆ یاری چەرخ"

نەنە دوودڵ بو بەڵام بە ھێمنی سەری بەبەڵێ جوڵاند و بەرەو ڕیزکە ھەنگاویان ناو چونە ناو ژوورێکی چەرخەکە بەرامبەر یەک دانیشتن و دوای کەمێ چەرخەکە دەستی بە سوڕان کرد.

ئەلێکس بەو پەڕی ئەشقەو ڕامابو لە نەنە و نەنەش بەو پەڕی شەرمەوە ڕووی وەر گێڕا بۆ پەنجەرەکەو پاشان چاوەکانی زەق بوون.

خێرا ئەلێکس ووتی
" باشیت؟"

نەنە ئاوڕی دایەوەو بە ھێمنی و ترسەوە ووتی
" لە بەرزای دەترسم ھەرگیز نەچووم"

ئەلێکس شۆک بو خێرا ھەستا چوە پاڵیو دەستە لەرزیوەکانی بە خەمەوە گووشی
"بۆ قسەت نەکرد سەرەتا؟ نەدەھاتین من ئەمە بە پارێزراو ترین دانێم لە چاو ئەوانی تردا بۆیە ھێنامیت"

نەنە لە ترسا نەی دەزانی بڵێت چیو خێرا چاوەکانی داخست تووند.

نەنە ھێندە مێشکی ئاڵۆزبو بیری نەمابو کە ترسی ھەیە لە بەرزای بەڵام کاتێک ھاتە ناو یاریەکە درکی بەوە کرد کە ڕودەدا.

ئەلێکس تووندتر دەستەکانی گرت
"مەترسە تەنھا چێژ ببینە مەترسی نیەو منت لەگەڵدام چاوەکانت بکەوەو سێری ئاسمان بکە چەند نزیکە لێمان"

نەنە ھێواش ھێواش چاوەکانی کردەوەو بەو دیمەنە سەرسام بو لە لوتکەوەو بونو ھەمو ئاسمان لە بەردەمیان دا بوو ، سێری خوارەوەی کرد ھەمو مرۆڤەکان بون بە مێرولە کەمێ زەردەخەنەی کرد.

ئەلێکس زەردەخەنەی کرد کاتێک ئەو زەردەخەنە جوانەی لە لیندا دی ووتی
" ناتوانی ئاواش بۆمن پێ بکەنیت؟"

نەنە ئاوڕی دایەوەو سێری ناو چاوەکانی دەکرد.

ئەلێکس نزیکتر بۆوە
" من نامەوێ نە لەسەر زەوی نە لە ئاسمان چاوم جگە لە چاوە جوانەکانی تۆ شتێکی تر ببینێ بگرە سەرنجم ناچێت بۆ ھیچ تا چاوەکانی تۆ ھەبن"

ئەلێکس نزیکتر دەبۆوەو نەنە زیاتر دڵی خێرا لێیی دەدا تاکو ئەلێکس گەشتە نزیک لێوەکانیو نەنە خێرا پێیی ووت
" تۆ کەوتویتەتە خۆشەویستی ڕۆحێکی بەتەمەن لە جەستەیەکی گەنجدا"

ئەلێکس زەردەخەنەی کردو چاوەکانی نەکردەوە بگرە لە لێوەکانی نەنەی ئاڵاند بەڵام پێش ئەوە ووتی
" ڕۆحی من"

نەنە تووند چاوەکانی لێک نابو بەڵام دوای کەمێک چاوەکانی ئاسودە کرد کاتێک ئەو ھەستە پاکەی ئەلێکس گەشت بە دڵیو مێشکی.

ئەلێکس دەستەکانی نەنەی بەرداو بەرەو مەچەکی برد بە ھێواشیو پاشان گەشتە ڕوخاساری نەنەو بە ھێمنی دەستی پێدا دەھێنا دوای کەمێک دوور کەو تەوەو ناو چەوانی لێک نا لە ھی نەنەو بە چاوێکی داخراوو زەردەخەنەیەکی جوانو ھەناسە بڕکێیەک ووتی
" جوانترین شتی ژیانمیت"

نەنە ھەناسەکانی تووند ببونو خێرا ھەناسەی دەداو ڕومەتەکانی وەک خوێن سوور ببون ووتی

" ھەڵەمان کرد"




ڕاتان؟

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن