٢

1K 285 145
                                    

لیندا خۆی لە ھەمو ڕۆژێک جوانتر کرد ئەمڕۆ دەچێتە لای مامۆستا ئەلێکسو بە تایبەتی گفتو گۆی لەگەڵ دەکا سەبارەت بە پڕۆژەی کۆتای ساڵی بەڵام بێگومان ئامانجی تری لە پشتەوەیە.


دوای کۆتای ھاتنی وانەیەکی تریان کاتی ھاتوە بچێتە لای مامۆستا ھەر بۆیە لەگە سارادا بەرەو ژووری مامۆستا دەچوون.

سارا لە بەردەم دەرگاکە ھیوای بەختێکی باشی بۆ خواستو دڵنیای کردووە ئاگاداری کاتەوە کە تەواو بوون لە گفتوگۆ.

لە دەرگا دراو مامۆستا ئەلێکس بە ھێمنی سەری ھەڵبڕیو فەرمیو کرد.
لیندا ھاتە ژورێو نیوەڕۆ باشیان کردو مامۆستا فەرموی لێکرد تاکو دابنێشێت لەبەر دەمیا.

لیندا خۆی ڕێک کردو دانیشت دوای ئەوەی ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژیو دایەوە.

مامۆستا بە زەردەخەنەوە پرسی
" ھیچ نا خۆیت؟"

لیندا قورگی وشک ببو لە سترێسیا
" ئاو تکایە"

ھەستاو ئاوەکەی خستە بەردەمیو دانیشتەوە
" ئێھ دەتویست سەبارەت بەچی قسەبکەیت لەگەڵمدا؟"

لیندا دەستەکانی لە شەرمان لێک دەئاڵان
" سەبارەت بە پڕۆژەی کۆتای ساڵ"

مامۆستا کەمێ شۆک بو پاشان بە زەردەخەنەوە ووتی
" نەم زانی بوو ھێندە خوێندکارێکی تێکۆشەرمان ھەیە ئێمە جارێ لە سەرەتاکانان چ پێویست بە پەلە پەل دەکات؟"

لیندا بە خێرای ووتی
" دەزانم بەڵام دەڵێم نەکا بەڵێن بە خوێندکارێکی تر بدەیت"

مامۆستا کامێ سەری خوراندو بە داوای لێبوردنەوە ووتی
" لە ڕاستیا من پێشوتر بەڵێنم دابو بە چوار خوێندکار ھەر ئەشتوانم ئەوەندە وەرگرم ببورە"

لیندا دڵی پڕبو بەڵام خۆی گرت
" بەڵام مامۆستا من دەمێکە حەزم دەکرد لەلای تۆبم من نەم دەزانی خێرا بەڵێنت داوە"

مامۆستا
" بمبورە خاتوو.. ببورە ناوت چیبو؟"

لیندا ھێندەی تر دڵی پڕبوو ھەستا خێرا ڕۆشتە دەرەوە تا لەوە زیاتر شەرمەزار تر نەکرێت.

مامۆستا بە بێھیوای سێری کرد کاتێک دەچوە دەرێو پاشان ھەستاو چوە سەر مێزەکەی بۆ تەواو کردنی کارەکانی بە بێدەنگی.

لیندا بە گریانەوە بۆ سارای ھاوڕێی باسدەکرد ئەویش ھیچی لە دەست نە دەھات.

" بڕوا دەکەیت ناویشمی نە دەزانی!!!"

سارا
" بڕوا دەکەم"

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن