٣

917 266 169
                                    

لیندا بە شۆکەوە لەبەردەم ئاوێنەکە سێری خۆی دەکرد بە بێدەنگی،نەنەش دەھاتو دەچو بە ترسو دڵە ڕاوکێوە.

لیندا بە دەنگێکی زبرەوە
" بـ بەڵام چۆن!"

نەنە بە شپرزەییەوە
" نازانم نازانم تێکدەچم وا"

لیندا
" نەنە چیبکەین؟"

نەنە
" نازانم وا بیر دەکەمەوە"

لەناکاو زەنگی مۆبایلەکە دوبارە لێی دایەوەو ھەردوکیان سێری یەکتریان کرد.

لیندا
" بڕۆ بیھێنە بزانە کێیە"

نەنە بە توڕەییەوە
" ئەی خۆت بۆ ناچیت"

لیندا بە بێ ھیوای
" تا من دەچم زەنگەکە تەواو دەبێ"

نەنە بەبێ ھیوای چوو ھێنای دای بە لیندا
لیندا بە شۆکەوە سێری کرد
" بۆ دەیدەی بەمن؟"

نەنە
"ئەی ھی تۆنیە؟"

لیندا
" با بەڵام سارایە من وا قسەکەم دەزانێ من نیم تۆ قسەکە"

نەنە بە ترسەوە
" بـ بەڵام بڵێم چی؟"

لیندا مۆبایلەکەی وەرگرت
" ئێستا دەنگی دەدەم بە دەرەوە چی وت گوێمان لێ دەبێو من پێت دەڵێم چی بڵێ"

لیندا دەنگی دا بە دەرەوەو سارا ھاواری کرد
" لەکوێی وا وانە دەستی پێکرد تۆ دیار نیت"

لیندا دەنگەکەی خۆیانی نەھێشتو بەنەنەی وت
" بڵێ کەمێ ناساغم ناتوانم بێم"

لیندا دەنگەکەی بەرداو نەنە ووتی
" کەمێ ناساغم ناتوانم بێم"

سارا بە خەمەوە
" چیتە؟"

لیندا
" بڵێ سکم دێشێ خواردنی ماوە بەسەرچوم خواردوە"

نەنە
"سکم دێشێ خواردنی ماوە بەسەرچوم خواردوە"

سارا
" ئۆھ گیانەکەم باشە پشوو بدە مادام بڕۆ با بێزارت نەکەم خەمت نەبێ وانەکان دەنوسمو بۆتی دێنم"

نەنە و لیندا پێکەوە ھاواریان کرد
" نااا "

سارا شۆکبوو
" ئەوە چیبو؟"
لیندا و نەنە بە ترسەوە سێری یەکیان کرد پاشان نەنە دۆخەکەی ئارام کردەوە
" ئا مەبەستم پێویس ناکا خۆم لێتی وەر دەگرم"

سارا
" بـ باشە بەڵام ئەو دەنگەی تر چیبو؟"

نەنە
" ئەوە ئێ ھینە ئەوە نەنەمە نەنە ئاوەکەی ڕشت"

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن