١٣

430 126 16
                                    

ھھھ ماوم پاسۆردم دۆزیەوە ھھھ بەجدی ببون بێتامم کرد ئەزانم بەس تەواوی نەکەم کۆڵ نایەم
خوێندنەوەیەکی خۆش
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ
ـ

بە شۆکەوەو ئەویش بە ھەمان شێوە سێری دەکردو ووتی
" باسی چی دەکەیت نە خۆشیت؟"

نەنە بە ترسەوە زەردەخەنی کرد
" من لە ماڵەوە پشیلەیەکم ھەیە پێی دەڵێم نەوەکەم باسی ئەو دەکەم"

مامۆستا کەمێ شۆکی بەری دا ووتی
" وتم ئاخۆ مرۆڤ چۆن دەتوانی بیر لە ھاوسەر گیریەکی سەرکەوتو نەکاتەوەو ھەنگاو بنێ بۆ نەوە"

نەنە بە ھێمنی ووتی
" نا نا بێگومان قسەکەت ڕاستە"

مامۆستا ئەلێکس ووتی
"زۆر باشە لیندا زۆر شتمان ووت دەی دەستەکانمان با کار بکات کاتت نزیک بۆتەوە بۆ پڕۆژەکەت"

نەنە بە ھێمنی ووتی
" کات چەند زوو تێدەپەڕێت"

مامۆستا ئەلێکس زەردەخەنەی کرد
" لەگەڵ تۆدا زووتر تێدەپەڕێت "

نەنە بە شەرمەوە خۆی گێژ کردو مامۆستاش زەردەخەنەی کردو بێدەنگ بوون.

ـ

نەنە لە گۆڕەپانەکەدا ھاتو چۆی دەکرد لە ناکاو دووبارە دەنگی سارا ھات
" ئئحم"

نەنە چاوەکانی بە بێزاری سوڕاندەوە
"دووبارە چیە؟"

سارا بە شەرمەوە ھاتە پێش
"ببورە بۆ قسەکانی کە کردم نەدەبوو بەو جۆرە دەربڕینە بیڵێم"

نەنە ھەناسەیەکی ھەڵمژیو پاشان ووتی
"سێربکە سارا منو تۆ ھاوڕێی كۆنین بگرە خوشکین حەزناکەم نە تۆ دڵم بشکێنی وەنە منیش بۆیە با بزانین چۆن لەگەڵ یەکتردا گفتو گۆ دەکەین ئەوەی کە خۆشەویستی دەھێڵێتەوە بە جوانی لە نێوان دوو کەسدا چ ھاوڕێ بێت یا خێزان یا خۆشەویست یاخوود ھاوسەر ڕێزە بڕواکە ئەتوانی ھەمو شتێک بڵێی بەس بە ڕێزەوە کەسیش دڵی لێت نا ئێشێت"

سارا بە ھێمنی گوێی گرتبوو پاشان ووتی
"تۆ ڕاست دەکەیت زۆر داوای لێ بووردن دەکەم بمبورە باش!!؟"

نەنە بە ھێواشی چوە پێشو باوەشی پێدا کرد
"تۆش من ببورە توڕەبوومو قسەی ناخۆشم ووت"

سارا بەزەردەخەنەوە دوور کەوتەوەو ووتی
"دەزانیت زۆر گۆڕاوی؟"

نەنە بەبێ ھیوایی
" بەڵێ ھەمو ڕۆژ دەیڵێی پێم"

سارا قۆڵی کرد بە قۆڵیدا ووتی
"ھەر جۆرێک بی خۆشم دەوێیت ڕاستە ئێستا لە ژنێکی زۆر بەتەمەن دەچیت بەس ھەر خۆشم دەوێییت"

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن