نەنە بە درێژای شەو بیری لە قسەکانی مامۆستاکەی دەکردەوە دوای چەند ھەفتەیەک لینداش ھەستی کردبو نەنە گۆڕاوە بەرامبەر مامۆستاکەی بەڵام نەی دەویست بڕوا بەوەکە کە بە لایەنی ھەستو سۆز گۆڕاوە تێبینی کردبو بە درێژای ئەو ماوەیەی نەنە بەسەری بردوە لەگەڵ مامۆستاکەی ھەندێ شت تێیدا گۆڕاوە بۆ نموونە کە مامۆستاکەی دێت بە شوێنیا بۆ پڕۆژەکە نەنە ڕای دەکردە بەردەم ئاوێنەکەو بە قوڵیو ووردی سێری خۆی دەکردەوە ئەمە دوای دەجار سێر کردنی پێشوو تری یاخوود ڕای دەکردە ژوورەکەی جلەکانی دەگۆڕی و پۆشاکی تازەو جوانی دەکڕی مکیاژی تۆختری دەکرد.
لیندا ھەستی بە گۆڕان کاریە کانی نەنەی کردبو ڕۆژێک نەنە خۆی ئامادە دەکرد لیندا چوە پێش لێی
" بۆ کوێ دەچیت؟"نەنە
" دەڕۆمە مارکێت ھەندێ شت دەکڕم"لیندا
"منیش دێم"نەنە
"زۆر باشە دەی ئامادە بە "پێکەوە دەڕۆشتن لیندا ھێواش دەڕۆشت نەی دەتوانی بە نەنە بگاتەوە بە ھۆی لاشەو ئێسکە لاوازەکانی پاشان ھاواری کرد
" ھێواش بڕۆ نەنە"نەنە شۆکبو ئاوڕی دایەوە
" ششش خەڵک وا دەزانن شێتی بە نەنە بانگم دەکەیو خۆشت نەنەی لێرەدا"لیندا بێ ھیوا بوو دانیشت لەسەر کورسیە تەختەکانی شۆستەکە
" ماندوو نەبوی لەم دۆخە نەنە!"نەنە بە ھێواش چوە نزیکیو دانیشت
" نازانم ھەندێ کات دەپرسم ئاخۆ بە کوێ دەگات ئەم دۆخە تا کەی وا دەمێنینەوە چارەسەری ئەمە چیە"لیندا
" زۆر گەڕانم بۆ کرد لە گۆگڵدا بەڵام تەنھا درامام بۆ دێنێ ژیانمان درامایە ئێمە "نەنە
" ھەندێ کات دەڵێم بە پزیشکێک بڵێین بەڵام دواتر دەڵێم کێ بڕوا بە شتێکی واھی دەکات"لیندا بەبێ ھیوای
"ھم دەزانی ھەرگیز وا دانەنەیشتوین باسی دۆخەکە بکەین لە دوای ڕووداوەکەوە"نەنە بە بەڵێ سەری جوڵاند
" ڕاستە سەرقاڵی ژیانی یەکدی بوین لەوەی سەرقاڵی دۆخەکە بین"لیندا سێری نەنەی کرد
" بەڵام دەزانی فێری زۆر شت بووم"نەنە
" منیش"لیندا
"وەکوو؟"نەنە
" ئەی تۆ وەکو چی؟"لیندا
" لە کاتی گونجاو پێت دەڵێم"نەنە
"منیش کەوایە"لیندا زەردەخەنەی کردو ووتی
" مۆبایلە کەشتم گۆڕی تاقەتم نەبو بەو مۆبایلە کۆنە سێری شت بکەم"نەنە سێری کرد بە سەیری
" بە کام پارە؟"لیندا بە فێڵبازانە سێری کرد
" ئەوەی لە ژێر تاکی قوماشەکان دات نابو"نەنە بەبێ ھیوای سێری کرد
" ئەوەم بۆ قەنەفە دانابو بیکڕم"لیندا
" خۆ ھەمویم نەبردوە ڕەزیل مەبە"نەنە بەبێ ھیوای
" توڕە بونیش سوودی نیە ئێستا وا دەزانن بێڕێزی بەرامبەر نەنەم دەکەم لێرەدا ئەو خەڵکە"لیندا زەردەخەنەی کرد پاش کەمێ ووتی
" تۆ ھەستت ھەیە بۆ مامۆستا ئەلێکس"نەنە بە شۆکەوە سێری کرد
" بـ باسی چی دەکەیت؟"لیندا
" تەنھا ڕاست گۆ بە"نەنە توڕەبو
" نازانم باسی چی دەکەیت بەس دەبێ بیر کەیتەوە پێش قسە کردن من دڵنیام ئەمە جەستەی من نیەو وتۆش کەوایە من چۆن ڕێگە بە خۆم ئەیەم لە جەستەی تۆیا شتانێک بکەمو خۆم دڵخۆش بکەم کە بزانم کاتیە ئەم خۆشیە من ھێندە گەمژە نیم ئەو ئازارەبدەم بە خۆم"لیندا بە ھێمنی
" بەڵام ھەڵسو کەوتی تۆ شتێکی تر دەڵێن نەنە"نەنە توڕەبوو ھەستا لیندای بەجێ ھێشت.
لیندا بێ ھیوایانە سێری نەنەی دەکرد ووتی
" دڵنیام کە ئاشقی بوە کەسێک نیە درەنگ ئاشقی بوبێت"ـ
ـ
ـدوای چەند ڕۆژێک نەنە لەگەڵ مامۆستاکەی خەریکی پڕۆژەکەی بو لە ژورەکەی مامۆستا ئەلێکسدا .
مامۆستا ئەلێکس بەردەوام بو لە پێدانی تێبینیو شێوازی نوسینی دروسترو پێکەوە لکانی بابەتەکان بەڵام لەھەمان کاتدا بە ووردی لە نەنەی دەڕوانیو بێدەنگ دەبو بۆساتێک تێڕادەما لێیی.
پاشان پرسی
"لیندا دوای زانکۆ پڕۆژەیەکی دیاری کراوت ھەیە؟"نەنە بە ھێمنی سەری بەرز کردەوەو سێری مامۆستاکەی دەکرد
"نازانم زۆر شت ھەن حەزدەکەم بیان کەم تا کاتم ماوە"مامۆستا دەستی خستە ژێر چەناگەیو پرسی
" وەکو؟"نەنە
" ھمم حەزدەکەم گەشت بکەم بۆ گوندەکەم پاشان بۆ ھەندێ دورگەو وڵات"ئەلێکس بە ھێمنی زەردەخەنەی کرد
" چیتر"نەنە بیری کردەوەو پاشان ووتی
" ئارەزوو دەکەم کە ئەو جوانیانەی شاراوەن لە دونیادا بیان بینم"ئەلێکس ووتی
" وەکو کامە جوانی!"نەنە بە قوڵی چو بوە گفتو گۆکەوەو ووتی
" ھمم بۆ نمونە نەوەکەم ببینم ھاوسەر گیری بکات لەگەڵ ئەو کەسەی خۆی دەیەوێ تا زەردەخەنە جوانەکەی ببینم .. ئارەزوو دەکەم بتوانم یەکەم منداڵی ببینم سەرکەوتنە کانی ببینم .."پاشان شۆکبوو خێرا سێری مامۆستاکەی کرد کە کە ئەویش بە شۆکێکی گەورەتر سێری دەکرد
أنت تقرأ
پێچەوانە بوونەوە✔️
Fantasyمن بەڕاستی بەڕێگا پێچەوانەکاندا ڕۆشتم ـ "لەسەر BTS نیە بەڵام پەشیمان نابیتەوە لێی"