١٧

420 126 67
                                    

ئەلێکس بە سەرسوڕمانەوە ئاوڕی دایەوەو ووتی
" مەبەستت چیە؟"

نەنە بە ھێمنی ووتی
" گوتت ھەر شتێک بڵێم بڕوای پێ دەکەیت؟"

ئەلێکس بە بەڵێ سەری جوڵاندو نەنە ووتی
" زۆر باشە ئێستا ھەمو شتێکت پێ دەڵێم"



نەنە ھەمو شتێکی بۆ باسکرد بەڵام ئەلێکس بە پێکەنیەوەو و زۆر بە ووشکی پێی ووت
" خۆشەویستی من ھێندە وای لێکردی شەو بە قوڵی بیر کەیتەوە کە چۆن دوورم خەیتەوە؟"

نەنە بە شۆکەوە سێری کرد
" من ڕاستیت پێ دەڵێم"

ئەلێکس بە بێ ھیوای بێدەنگ بوو سێری کرد پاش کەمێک ووتی
" واتە تۆ دەڵێیت کە ئێستا تۆ نەنەی لیندایتو لیندا ئێستا تۆیە لە ماڵەوە؟"

نەنە بە بەڵێ سەری جوڵاند.

ئەلێکس دووبارە زەردەخەنەی کرد بە بێ ھیوای
"لیندا سێرم بکە پێویست ناکات ئاوا لە خۆت بکەیتو شتی ئەستەم بەمن بڵێیت.. ئەمە بە کوێیت دەگەیەنێت؟"

نەنە بە چاوی پڕ فرمێسک ووتی
" خۆشم دەوێیت دەمێکە ئەو ھەستەم نەبوە بۆ ھیچ کەسێک تەنانەت ھاوسەرەکەشم و دەزانم ئەمەی دەیکەم ھەڵەیە بەرام بەر لیندا و تۆ و لە کۆتاییدا خۆم بەڵام من لەبەر تۆ ھاتمو ئەو شتەم پێ ووتی کە ئەستەمە کەسێک بە کەسێکی بڵێ چونکە بڕوا پێنەکراوە بەڵام تۆ پێدەکەنیتو وا دەزانی من گاڵتە دەکەم یا بۆوەی دوورت خەمەوە وا دەکەم! من ھاتووم بڵێم کە خۆشم دەوێی بەڵام ناتوانم لەگەڵتدا بم چوونکە......."

ئەلێکس نەیھێشت قسەکانی تەواو بکا ھەستاو تووند باوەشی پێدا کردو نەنە شۆک بوو ووتی
" چـ چی دەکەیت؟"

ئەلێکس دوور کەوتەوەو کەوتە سەر چۆکوو فرمێسکەکانی بۆ سڕی و ماچی نێو چەوانی كرد نەنە ھێندەی تر شۆک بوو .

ئەلێکس ووتی
" بەس تەواو بڕوات پێدەکەم"

نەنە بە شۆکەوەو بە دڵێکی پڕەوە ووتی
" بەڕاست؟"

ئەلێکس زەردەخەنەی کرد ووتی
" بەڵێ"

نەنە
"بەڵام چۆن؟"

ئەلێکس
" بڕوا دەکەمو تەواو"

نەنە بۆ ساتێک بێدەنگ بوو سێری چاوەکانی ئەلێکسی دەکرد ووتی
" ھەست دەکەم بومەتەوە بە کچێکی لاوی ھەژدەساڵ ئاوا دەگریم نەک پیرێ ژنێک"

ئەلێکس زەردەخەنەی کرد ووتی
" پلانت چیە بۆ ئەمڕۆ شتێک ھەیە بیکەیت؟"

نەنە بە نەخێر سەری جوڵاند و ئەلێکس ووتی
" زۆر باشە با ئەمڕۆ یاخی بینو ڕاکەین لە کۆلێژ ڕات چیە؟"

نەنە بە زەردەخەنەوە ھاوڕا بوو لەگەڵیدا.

بە پەنا یەکدا دەڕۆشتن و سێری دیمەنی جوانی باخچەکەیان دەکرد کە تێیدا پیاسەیان دەکرد.

ئەلێکس ووتی
"ھەست بە چی دەکەیت کە لەم جەستەیەدای؟"

نەنە پێکەنیو ووتی
"گەنجی"

ئەلێکس پێکەنی ووتی
" وەڵامێکی ڕاست بدەوە"

نەنە ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژیو دایەوەو ووتی
" زۆر شت بەڕاستی .. دەتوانم چیم بوێت بی خۆم دەتوانم جلی کەم بکەم بێ ئەوەی ھەست بە سەرما کەم دەتوانم مێشکم لای کاتی حەپەکانم نەبێت دەتوانم ڕابکەم دەتوانم بە ئاسودەی بجوڵێم ھەستم دابنیشم بێ ئەوەی شوێنێکی جەستم بێشێت ھمم زۆر شتی تر"

ئەلێکس بە زەردەخەنەوە ووتی
" دەتوانی خۆشەویستی بکەیتەوە"

نەنە پێکەنیو بە ھێمنی ووتی
" ئەستەمە ھەڵەیە ئەم ڕێگایە"

ئەلێکس بێدەنگ بو پاشان ووتی
" تەنانەت بۆ یەکڕۆژیش؟"

نەنە سێری کرد ووتی
" مەبەستت چیە؟"

ئەلێکس وەستاو سێری نەنەی دەکرد ووتی
" بەس تەنھا با ئەمرۆ وەک دوو ئاشق بین بەس ئەمڕۆ بەڵێن بێت ھم؟"

نەنە بە پەشۆکاوی ووتی
"داوای شتی ئەستەم مەکە تکایە"

ئەلێکس دەستەکانی گرت ووتی
" ئەستەم نیە بەس ئەمڕۆ بەڵێن بێت دوای ئەوە ھەمو شتێک ئاسای ببێتەوە"

نەنە دوودڵ بو بەڵام ئەلێکس چەندەھا ڕێگاو قسەی جۆراو جۆری کرد تا ئەوەی بە دەست ھێنا کە دەیویست ڕۆژێکی ئاشقانە لەگەڵ نەنە.



بەرەو کۆتایی دەچین ڕاتان؟

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن