١٦

418 119 81
                                    

ئەلێکس تووند دەستەکانی نەنەی گرت ووتی
" تکایە خۆشەویستی من بۆت بەھەڵە دامەنێ ھەرگیز"

نەنە بە ھێمنی سێری چاوەکانی ئەلێکسی کردوڕووی وە گێڕا بۆدەرەوە
" تۆ تێناگەیت"

ئەلێکس ڕوخساری نەنەی بەھێمنی بەلای خۆیدا ھێنایەوەو ووتی
" چ شتێک ھەیە من لێی تێناگەم؟"

نەنە زەردەخەنەیەکی بێ ھیوای کرد
" گەر پێشتی بڵێم تێناگەیتو بڕواش ناکەت"

ئەلێکس ماچی دەستەکانی نەنەی کرد ووتی
" گەر پێمی بڵێیت تێدەگەم ھەمو شتێ لە لێوەکانت دەر بچێ بڕوای پێدەکەم"

نەنە نەی دەزانی چی بڵێت و چیبکات ئەلێکس تووندتر دەستەکانی گرت ووتی
"نایڵێیت؟"

نەنە لێوەکانی کردەوە بەڵام یاریەکە کۆتای ھاتو کاتی ھاتنە دەرەوەبو.

ئەلێکس دەستەکانی نەنەی گرتبو بەڵام نەنە خێرا دەستی بەردا و ئەلێکس بە شۆکەوە سێری کرد ووتی
"چی بوو!"

نەنە بە ھێمنی ووتی
"ھیچ"

ئەلێکس ووتی
" ئەی بۆچی دەستت لادا؟"

نەنە بە ساردی
" چونکە ئەوە شتێکی ھەڵەیە"

ئەلێکس چوە بەردەمیو شانەکانی گرتوو وەستاندی
" دەتوانم بزانم چ شتێک ھەڵەیە لیندا؟ تکایە با ڕوونتربین لەگەڵ یەکتردا با ھەم من تێبگەم ھەم خۆشت"

نەنە توڕەبو دەستەکانی لاداو بە دەنگێکی بەرز ووتی
" چونکە من ئەو کەسە نیم کە دەم بینی تکایە وازم لێ بھێنە خەمەکەم قورستر مەکە ئەوەی نێوانمان ھەڵەیە تێبگە سەر ناگرێت من دان بە خۆمدا دەگرم خۆم دەپارێزم بەڵام تۆ بەم نزیک بونەوەیەت ھەمو دان پێداگریو خۆپاراستنم ناھێڵیت لاوازم دەکەیت بەرامبەرت تکایە لێم دوور بکەوە "

پاشان بە گریانەوە بەلای ئەلێکس لایدا کە لە شۆکدابو بە قسەکانی لیندا .

بە خێرای و بە گریانەوە ھەنگاوی توندو خێرای دەناو فرمێسکەکانی دەسڕی و لوتو ڕومەتەکان سوور ببونەوە بە ھەوا ساردەکە.

لەناکاو ئەلێکس دەستی گرتو تووند ڕای کێشا بۆناو باوەشیو تووند لە ئامێزی خۆیدا نوقمی کردو نەنەش بە توندی دەستی بەگریان کرد.

ئەلێکس بە نەرمی دەستی بە پشتیدا دەھێناو نەنە زیاتر لە دوایی دەگریا.

ئەلێکس بە ھێمنی ماچی سەری کردو ووتی
" ئەوەی ناخت بڕژە"

دوای کەمی لە قاوە خانەیەک دانیشتبو چاوەڕێی لیندا بو لە دەست شۆرەکە بێتە دەرێ.

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن