١٩

453 137 70
                                    

لیندا نوستبوو کاتێک نەنە ھاتەوە بەئاگا ھاتەوەو ھاتە دەرەوەی ژورەکەی ووتی
"ھاتیتەوە نەنە لە کوێ بویت؟"

نەنە خێرا ووتی
" بـ بەڵێ...گوێبگرە لیندا دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم زۆر گرنگە"

لیندا بە پەشۆکاوی ووتی
" چی بوە بوا تەڕیت؟ خۆ شتێکی خراپ نەبوە؟؟"

نەنە خێرا ووتی
" نا نەخێر بارانەدەرەوە"

لیندا بە شۆکەوە ھاواری کرد
" چی نەخێر جلەکاااان لەسەر بان ھەڵم خستوون"

نەنە ھاواری کرد
" چیی ئەی تۆ نازانیت باران دەبارێت"

لیندا بە ھاوارە ڕایکرد
" نا نەمدەزانی"
خێرا ھەردووکیان بەرەوە سەربان ڕایان کرد تا جلەکان دەرباز کەن لە نێو ئەو بارانە بەتینە... دەنگە دەنگی ھەورە تریشقەش زیادی کرکە لیندای داچڵەکان کاتێک گەشتە سەرەوە.

نەنە لە دوایەوە خێرا ڕایکردو پێشی کەوت دەستی دایە گڵۆپی سەربانو دایگرسان بە ڕاکردن بە ژێر بارانەکەدا ڕای کرد تەلی جلەکان وویستی ڕای بکێشێت بەڵام نەیزانی لیندا لە دواوەیەتیو خۆی پێدا کێشاو کەوتنو لیندا بە ئازارەوە ھاواری کرد.

نەنە بە ترسەوە
" باشیت؟"

لیندا
"کەمێ پشتم دێشێت"

نەنە لیندای ھەستاندەوەو قۆڵی کردبە قۆڵیدا و ویستی تەلی جلەکان ڕا بکێشێ دەستی داێیو کارەبا بڕا کاتێک ھەورە تریشقەیەکی بە ھێز خۆی دا لە سەنتەری کارەبای کۆڵانەکە سەرجەم ڕووناکی کۆکۆڵانەکەی بڕی دنیای تاریک و خامۆش کرد.

چاویان ھیچی نەدەبینی ونەنە ووتی
" مۆبایلەکەم لە گیرفانمدایە دەریکە زوو"

لیندا دەستی بردە گیرفانی دواوەی نەنەو دەری ھێناو گڵۆپەکەی کار پێکرد ووتی
" ھەمو جەستەمان تەڕ بو تەنانەت جلەکانیش"

نەنە ھێواش ھێواش ھەنگاوی دەنا تاکو نەکەون
" کێشە نیە با تەلی جلەکان ببەینە ژورێ لە بەردەم گەرم کەرەوە وشکی دەکەینەوە گەر ھاتەوە کارەبا"

ھەنگاویان ناو ڕۆشتن لە ناکاو ھەورە تریشقەیەکی دیکە خۆی دایە ناو ڕاستی سەربانەکەو بەر تەلەکەی دەستی نەنە کەوتو بە ھۆیەوە کارەبا گرتنی ھەردوکیان خێرا دەستیان بەردابە ھاوارەوەو نەنە تەلی جلەکانی بە تووندی فڕێیدا لە ئازاردا.

لیندا بە ئازارەوە
" ئەوە چیبوو تکایە"

نەنە خێرا ڕایکردە لای لیندا و دەستی گرت
" باشیت خۆ ئازارت نەبو"

لیندا
" باشم ئەی تۆ"

نەنە دوبارە دەستەکانی لیندای بەرداو جلەکانی لە تەلەکە بە پەلە لێکردەوەو ووتی
" باشم خێرا با بڕۆین"

لیندا سەرو دڵی دایە ئازار ووتی
" سەرو دڵم زۆر دێشێت"

نەنە جلەکانی ڕێک دەخست ووتی
" حەپەکانت خوارد؟"

لیندا
" بەڵێ"

نەنە بە سەرسوڕمانەوە
" سەیرە کەوایە بڕۆ پشووبە "

لیندا زۆربەبێ ھێزی ھەنگاویناو وخۆیو گڵۆپەکەی دەستی چوونە ژورەکەیو و نووست.

دوای کەمێ نەنە ووتی
" ئۆھ لە بیرم کرد پێی بڵێم.. ھمم کێشەنیە تازە بەیانی"


ڕۆژێکی نوێ ھەڵھاتو دنیا بێدەنگ بو لە دەنگی ئۆتۆمبێلو مرۆڤەکان چونکە بەیانی زوو بوو کاتژمێر ٤:٠٠ تەنھا دەنگی چۆلەکەو دڵۆپەی باران دەھات کە خۆیانبە قەراغی ھەر ڕووکەشی ماڵو درەختو گوڵو گەڵایە گرتبۆوە بەڵام توانای مانەوە لە ھەمان شوێن ھێزی دەوێت بۆیە بەردەبونەوە کاتێک توانایان نەدەما.

نەنە لە تاو ئازاری سەرو دڵی بە ئاگا ھات چاوی پێ بەرز نەدەکرایەوە بۆیە بانگی لیندای دەکرد.

" لینداااا لینداااا وەرە"

لینداش لەتاو دەنگە زۆرەکە بە ئاگا ھات و خێرا ھەستاو ڕایکرد بەرەو لای دەنگی نەنە.

لیندا بە ترسەوە
" نەنە نەنە چیتە؟"

نەنە بە ئازارەوە ووتی
" سەرم دەتەقێ ودڵم زۆر دێشێت"

لیندا خێرا ڕایکرد حەپی ئازارو کوپێک ئاوی بۆ ھێنا
" فەرمو بیخۆ"

نەنەی ھەستاندو خواردیو پاڵی خستەوە پاشان لە تەنیشتیادانیشت نێو چەوانی بۆ دەشێلا.

دوای کەمێ لیندا لە شۆکا ھاواری کرد
" بۆ خاتری خودااااا ئەوەچی دەگوزەرێ نەناااا"

نەنە شۆکبو چاوەکانی کردەوە بەڵام لەگەڵ کردنەوەی چاوەکانی گلێنەکانی فراوانتر بونو شۆکبو کاتێک لیندای دی کەبەڕاستی لیندایە.

خێرا شۆک بو ھەوڵیدا بکەوێتە سەر پێکانیو لینداش خێرا یارمەتی دا
" بۆ کوێ"

نەنە تووند دەستی لیندای لاداو بەرەو توالێتەکە ھەنگاوی ناو بە دەم خۆیەوە دەیگووت
" ناناکرێت وا زوو ناکرێت ئەمە ڕاست بێت"

بەڵام کاتێک ڕەنگدانەوەی خۆیدی کە بەڕاستی خۆیەتی نەنە لە ھۆش خۆی چوو.






بەرەو ماڵ ئاوایی~~

پێچەوانە بوونەوە✔️حيث تعيش القصص. اكتشف الآن